ماڵپه‌ڕی ئاسیا تایمز بابه‌تێكی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه له‌و دۆخه سه‌خته‌ی عێراق ئێسته ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه له‌به‌رده‌م دووڕیانێكدایه، یان ئه‌وه‌تا هاوشێوه‌ی لبنان هه‌ره‌س ده‌هێنێت و تووشی قووڵترین ته‌نگژه‌ی ئابووری ده‌بێته‌وه، یاخود ده‌توانرێ به‌سه‌ر گرفته‌كان زاڵ بن و نموونه‌ی سه‌نگاپوور له عێراق به‌دی بهێننه‌وه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، ئه‌گه‌ر عێراق هاوشێوه‌ی لبنان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی و به‌و سیسته‌مه پڕ له گه‌نده‌ڵییه به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌وا هیچ گومانی تێدا نییه كه هه‌مان چاره‌نووسی لبنانی ده‌بێت و تووشی كێشه‌ی ئابووری و سیاسی و ده‌ستووری ده‌بێته‌وه و ده‌بێته مه‌كۆی ئاڵۆزی و كێشه‌كان له ناوچه‌كه و نووقمی ته‌نگژه‌كان ده‌بێت.
ئاماژه دراوه، دۆخی ئێسته‌ی عێراق به ته‌واوی له لبنانی دوای شه‌ڕی ناوخۆ ده‌چێت، ئه‌وكاتیش له لبنان حزبوڵا خه‌ریكی دروستكردنی میلیشیابوو و بوون به حكوومه‌ت له ناو حكوومه‌ت دا و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان له واقیع هه‌بوو، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی وڵاتیش نه‌یده‌وێرا ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی حزبوڵا ببێته‌وه، تا دۆخه‌كه به‌م ڕۆژه‌ی ئێسته گه‌یشت، كه هه‌مووان ئاگه‌داری لبنانین، كه تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی دارایی بووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی حكوومه‌تێكی به‌رپرسیار و بوونی حكوومه‌تی سێبه‌ر كه حزبوڵا ڕابه‌ڕایه‌تی ده‌كات، عێراقیش له ده‌روازه‌ی هه‌مان ڕێگه‌دایه و خه‌ریكه ده‌بێته لبنانی دووه‌م.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق بیه‌وێ سه‌ركه‌وتوو بێ و وڵات بخاته‌وه سه‌ر ڕێیه‌كی ڕاست، دوو بژاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كه‌م نه‌هێشتنی سیسته‌می مه‌زه‌وی و پشك پشكێنه و دووه‌میش نه‌هێشتنی میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و تێكه‌ڵكردنیان به سوپا و هێزه‌كانی تری عێراق كه له ژێر فه‌رمان و كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی حكوومه‌تی عێراق بن
ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ هه‌مان دۆخی لبنان له دوای جه‌نگی ناوخۆی ساڵانی نه‌وه‌د
ماڵپه‌ڕه‌كه دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و دوو پرسه داهاتوو و چاره‌نووسی كازمی له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی دیاریی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو یان شكستخواردوو ده‌بێت. ئێسته بڕیار و ڕێوشوێنه‌كانی كازمی له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی عێراق جێی دڵخۆشییه و له ڕووی ناوخۆوه توانیویه‌تی كێشه‌كان هێور بكاته‌وه و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و دوو ئامانجه‌یش به تایبه‌ت له پرسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی شیعه، كازمی نایه‌وێ دژایه‌تیی میلیشیاكان بكات، به‌وه‌ی دواتر تۆمه‌تباری بكه‌ن به پیاوی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ به پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌ت میلیشیاكان كۆنتڕۆڵ بكات، به‌و شێوازه‌ی كه له‌سه‌ر داوا و ڕێنمایی مه‌رجه‌عیه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وكات میلیشیاكانیش بوێری ئه‌وه‌یان نابێ به ڕووی سیستانی بوه‌ستنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی هه‌ردوو پرۆسه‌كه ده‌كات و جاران ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسی له حكوومه‌ته‌كان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته عێراقییه‌كان ده‌سبه‌رداری ئه‌و سیستمه شكستخواردووه بن. به‌ڵكوو پێویسته حكوومه‌تێك بهێننه ئاراوه كه جێی ڕه‌زامه‌ندی گه‌ل بێت، ئه‌و دوو بۆچوونه كه سیستانی و ئه‌مه‌ریكا ده‌ریان بڕیوه، به ته‌واوی ده‌بن به كۆڵه‌گه‌یه‌كی پشتئه‌ستوور بۆ هه‌نگاوه‌كانی كازمی به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سیاسی و میلیشیاكان، بۆیه به‌دیهێنانی ئه‌و دوو ئامانجه‌ی كه باسی لێوه‌كرا، بۆ حكوومه‌تی كازمی كارێكی ئه‌وه‌نده قوڕس نابێت.
پێویسته كازمی به وردی بیر بكاته‌وه و به ته‌واوی ئه‌زموونی لبنان و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیسته‌مه شكستخواردووه‌ی له‌به‌رچاو بێ، كه ئێسته هه‌موومان شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین، جیا له‌وه‌یش كازمی له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی خۆی دا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان وێنه‌یه‌كی لی كوان یوی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپووری هه‌ڵواسیوه، كه نموونه‌ی باڵای خۆی دایده‌نێت، ئه‌گه‌ر كازمی هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی لی كوان ی‌و بنێت، ئه‌وا ده‌توانێ ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته بڵاو بكاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سامانی سروشتیان نییه، ته‌نیا به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا ئێسته بوون به یه‌كێك له وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌كانی دنیا.
زاڵبوون به‌سه‌ر میلیشیاكان و گه‌نده‌ڵی عێراق به‌ره‌و ئه‌زموونی سه‌نگاپوور ده‌بات
به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق به‌هه‌مان شێواز مامه‌ڵه بكات و گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بكات، گرنگی به سێكته‌ری ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆریشه، زۆر له سه‌نگاپوور به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر ده‌بێت، به‌م زاڵبوون به‌سه‌ر میلیشیاكان و نه‌هێشتنی مه‌زه‌وییه‌ت و به‌شبه‌شێنه سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێ ده‌كات و دیارده‌ی فره‌هێزی و فره حكوومه‌تی له وڵات ناهێڵێت و هه‌نگاوی دووه‌میش نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانه كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به ته‌واوی عێراق به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی مه‌زن هه‌نگاو بنێت.
له كۆتایی بابه‌ته‌یش هاتووه، كه ئه‌و دووڕییانه‌ی له‌به‌رده‌م عێراقدایه، تا ئێسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه به‌غدا به ئاراسته‌ی كامیان ده‌ڕوات و ئه‌وه كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌توانن دیاریی بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كۆسپانه ببنه‌وه كه دێنه به‌رده‌میان و مل نه‌ده‌ن بۆ فشاره‌كان.