كه‌سێكی تر كه له سلێمانی له‌ژێر چاودێری پزیشكی بووه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌م ئێواره‌یه 31ی ئایار، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌سێكی تر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 75 ساڵه و دانیشتووی بازیانه و له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه ده‌بێته حه‌وته‌م كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه له كوردستان گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی سلێمانی ڕای گه‌یاندبوو كه 30 كه‌س له حاڵه‌تێكی خراپدان.
راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌وباره‌یه‌وه:
تووشبووێكی تری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 له شاری سلێمانی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا كه ته‌مه‌نی 70 ساڵ بوو دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵه هه‌ڵگری نه‌خۆشی تری كوشنده بوو، دوای وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌رچوو توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلكردنی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.