وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای له كوردستان راگه‌یاند كه 101 كه‌سه.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م 31ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه‌ن له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 101 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كران، كه پیاو و ژن و كچ و كوڕی گه‌نجن به ھه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه شه‌ش تووشبوو به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینه‌ی گه‌شتیان ھه‌یه و ٩٣ تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌بووه و پشكنینیان بۆكراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماره‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه راگه‌یاندووه:
51 له‌وان دانیشتووی قه‌زای پێنجوین.
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
3 دانیشتووی وارماوه.
1 دانیشتووی كه‌لار.
1 دانێشتووی كفری.
1 دانیشتووی خانه‌قین.
1 دانیشتووی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه.
1 دانیشتووی شاری به‌غدا.