ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:25:02/06/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە هەولێر بەڕێوە بچێت كە وەزیری ناوخۆ، پارێزگار، بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان و بەرپرسانی تەندروستی تێیدا بەشدار بن بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، كۆبوونەوەیەك لەبارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوە بچێت.

هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت
لە زانیارییەكاندا هاتووە،  لە كۆبوونەوەكەدا مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.

باس لەوەش كراوە، هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تا ڕۆژی شەشی حوزەیران قەدەغەی هاتوچۆ و پیادەیە لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد