دوو تووشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاك بوونەوە

:: AM:10:47:02/06/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆك ڕای دەگەیەنێت، دوو تووشبووی تر چاك بوونەوە كە دانیشتووی شارۆكەی ئاكرێن.

هەردوو تووشبووەكەش دانیشتووی شارۆكەی ئاكرێن
ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك هاتووە، لە دهۆك دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە، هەردوو تووشبووەكەش دانیشتووی شارۆكەی ئاكرێن.

تا ئێستە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان  745 تووشبوون، لەناویاندا هەشت مردن هەیە و  422 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئێستە 317 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.



وشە - رامیار جەواد