ئه‌مڕۆ ئاشكرا كراوه كه چه‌ندان په‌رله‌مانتاری عێراقی، خۆیان و خێزانه‌كانیان و پاسه‌وانه‌كانیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئێسته له كه‌ره‌نتیندان.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئێسته شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا به چڕی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش رێنوێی كردووه كه پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێته راگه‌یاندن، چه‌ندان په‌رله‌مانتاری عێراقی به خۆیان و خێزانه‌كانیانه‌وه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
هیشام سوهه‌یل كه په‌رله‌مانتارێكی عێراقییه، دووپات ده‌كاته‌وه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراقی، به خۆیان و خێزانه‌كانیان و پاسه‌وانه‌كانیشیان تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌وان ئێسته له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له كه‌ره‌نتیندان. به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرا بكات كه تووشی كۆرۆنا بوون.
سوهێل ئه‌وه‌شی بۆ "ئیلاف" گوتووه، چه‌ندان په‌رله‌مانتارێكی تریش هه‌ن كه تووشی هه‌مان ڤایرۆس بوون بێ ئه‌وه‌ی رای بگه‌یه‌نن. بۆیه داوای كرد زۆر گرنگه رێوشوێنی رژد له‌وباره‌یه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
تا دوێنێ دووشه‌م له عێراق شه‌ش هه‌زار و 868 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سێ هه‌زار و 275 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، سێ هه‌زار و 378 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، 215 كه‌یس به‌هۆیه‌وه مردوون.