بەڤیدیۆ.. شانۆیەک لەبارەی رۆژی جیهانیی منداڵانه‌وه‌

:: PM:05:59:02/06/2020 ‌

لە شاری کەرکووک، گرووپی "منداڵانی ژیر" بە شانۆگەری، رۆژی جیهانیی منداڵانیان پیرۆز کرد.

لە شاری کەرکووک شانۆگەریی "پردی هیوا" بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان لەلایەن گرووپی منداڵانی ژیر نمایش کرا، شانۆگەرییەکە لەلایەن منداڵانی ژیرەوە بە هاوکاری ناوەندی چەتر رێک خرا.

هونەر شەوقی دەرهێنەری شانۆکە بۆ "وشە" گوتی، لە رۆژی جیهانی منداڵدا توانیمان نمایشی شانۆیەک بکەین بەناوی "پردی هیوا" و لە شانۆگەرییەکەدا کۆمەلێک منداڵی شانۆکاری شاری کەرکوک کە بە "منداڵانی ژیر" ناسروان بەشدابوونە.

زیاتر گوتی، لە شانۆگەرییەکە تیشکمان کردووەتە سەر ئەم دۆخەی ئیستەی دنیا کە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبێتەوە، هەروەها توانیمان لە رێگەی ئەو شانۆگەرییە بتوانین پەیامێک بۆ منداڵان بگەینین کە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و پێویستە منداڵێن خۆیان بپارێزن لەو ڤایرۆسە.

لەم ڤیدیۆیەدا شانۆیەک لەبارەی رۆژی جیهانی منداڵان دەخەینەڕوو:



ئاماده‌كردن/ محەمەد جەباریی

له‌ یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه‌ له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "وشه‌" بكه‌ن..


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان