له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، كه له دوای شه‌شی مانگه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه تا شه‌شی مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند.
له ناوه‌رۆكی ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا شه‌شی مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2020 ده‌وامی فه‌رمیان ڕاده‌گیرێت و له حه‌وتی حوزه‌یران /یۆنیۆ واته ئه‌م مانگه ده‌وامی فه‌رمیان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاتێكدایه كه له شه‌وی 31/5 له‌سه‌ر 1/6 وه‌زاره‌ته‌كه 14 بڕیاری له به‌یانێكدا ده‌ركرد، تێیدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری و وه‌ستاندنی هاتوچۆ و ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دووباره ته‌شه‌نه‌كردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیشی تا شه‌شی ئه‌م مانگه ڕاگه‌یاندبوو.
...