مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه‌م بکاتەوە و چاكسازی بکات، به‌ڵام ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی مانگی رابردوو به‌شی مووچه ناكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه تا رێیه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ رزگاركردنی له‌و ته‌نگژه داراییه‌ی تێكه‌وتووه.
ده‌یه‌وێ بزانێت كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه چییه كه مووچه‌ی پله‌باڵا وه‌رده‌گرن
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق روونی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی دارایی حكوومه‌ت دۆخی دارایی روون ده‌كه‌نه‌وه، په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت بڕیار یان رێنوێنی تایبه‌ت ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بتوانێ قه‌رز بكات.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كۆرۆنا به‌شێكی تری دانیشتنی په‌رله‌مانه، چونكه كۆرۆنا به‌خراپی هێرشی كردووه‌ته‌وه.
"ئه‌و پاره‌یه‌شی له داهاتی مانگی رابردوو هه‌یه به‌شی مووچه ناكات، بۆیه مسته‌فا كازمی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان و دوو مووچه‌یی داوه، ده‌یه‌وێ بزانێت كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه چییه كه مووچه‌ی پله‌باڵا وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر به ئاسانی تێپه‌ڕی، ئه‌وا كاری تری به‌دوا دێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی لاوازه، چونكه بهرژهوهندپی سیاسییه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه مه‌ترسییه‌وه". په‌رله‌مانتاره‌كه وا ده‌ڵێت.
داهاتی عێراق له مانگی رابردوو دوو ملیار و 99 ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌وه له كاتێكدایه حكوومه‌تی عێراق بۆ پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی، پێویستی به سێ ملیار دۆلاره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی "وشه" هه‌یه‌تی، عێراق به‌نیازه بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كات، به‌ڵكو مانگانه خه‌رجی و داهاتی خۆی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات.