سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەشداریی خۆپێشاندان دەكات

:: AM:10:26:04/06/2020 ‌
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاووڵاتیی ئەمەریكایی "جۆرج فلۆید" بە دەستی پۆلیس هاتە كوشتن، تا ئێستە خۆپێشاندانی ناڕەزایی زۆربەی شارەكانی گرتووەتەوە و توندوتیژیشی لێ كەوتووەتەوە. دواتریش سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی، بەشداریی خۆپێشاندانی كرد.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا "پەرلەمان" نانسی بیلۆسی، پێوەندیی بە خۆپێشاندەرانەوە كرد و بەشداریی خۆپێشاندانی كرد.

زۆربەی شوێنەكانی ئەمەریكای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە سەری كێشاوە بۆ توندوتیژی و بۆ بڵاوەپێكردنیان
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا نانسی بیلۆسی لە دەرەوەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەكەوێت و لەگەڵ خۆپێشاندەران ناڕەزایی بۆ كوشتنی لۆید و ئەو توندوتیژییەی كە هێزەكانی تەناهیی وڵاتەكەی بەرانبەر بە خۆپێشاندەران دەردەبڕێت.

بەهۆی كوشتنی ئەو هاووڵاتییە رەشپێستەی ئەمەریكا "جۆرج فلۆید" بە دەستی پۆلیس، خۆپێشاندان زۆربەی شوێنەكانی ئەمەریكای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە سەری كێشاوە بۆ توندوتیژی و بۆ بڵاوەپێكردنیان، پۆلیس بۆمبی فرمێسكڕێژ بەكار دەهێنێ.

لەلایەكی تریشەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی توندوتیژیی خۆپێشاندانەكان و ئەو تاڵانییەی لەو وڵاتە دەستی پێ كردووە، گوتوویەتی تا ئێستە پێویستیمان بە سوپا نییە تا خۆپێشاندانەكان دابمكرێنێتەوە كە تاڵانی و توندوتیژیی زۆری لێ كەوتووەتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د