672 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

:: PM:05:53:04/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا بەردەوامە و ئاماری تووشبوون شەش ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، وەزارەتی تەندروستی عێرا دووپاتی كردەوە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 672 حاڵەتی نوێ تووشبوونیان تۆمار كردووە.
كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 8840 حاڵەت
بەپێی راپۆرتی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم روونی كردەوە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 11960 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان بە پەتای كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون و 672 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، لەوانە 363 لە بەغدا و 57 لە سلێمانی و 50 لە كەربەلا و 42 لە میسان و 31 لە واست و 28 لە بەسڕە و 19 لە موسەنا و 18 لە نەجەف و 18 لە بابل و 12 لە زیقاڕ و 11 لە كەركووك و 10 لە دیالە و شەش لە دیوانییەو چوار لە هەولێر و یەكێك لە ئەنبار و دوو لە سەڵاحەدین.

هەروەها 243 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، پێنج لە دهۆك و دوو لە هەولێر و دوو لە كەركووك، لەگەڵ 15 حاڵەتی مردن، دووانیان لە سلێمانی بووە، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 8840 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 4338 حاڵەت و مردنیش 271 حاڵەتە.   
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل