له ناوه‌ڕاستی ئه‌مانگه ئه‌مه‌ریكا و عێراق كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یان ده‌بێت به ئاماده‌بوونی شاندی باڵای كوردستان، له‌سه‌ر گیانی نوێكردنه‌وه به ڕێككه‌وتنی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق به‌ته‌واوه‌تی له چنگی ئێران ده‌ربكات، هاوكاری مادیشی ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ، ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت به به‌شداری وه‌فدێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم، هێشتا ئه‌وكه‌سانه دیاری نه‌كراون كێن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن.
زیاتر گوتى، له‌م دانیشتنه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، ئه‌مه‌ریكا داواكانی خۆی ده‌چه‌سپێنێت به‌سه‌ر عێراقدا، ئه‌مه‌ریكا به عێراق ده‌ڵێت له مانگه‌كانی داهاتوو چۆن ده‌بێت كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت، ئه‌مه‌ریكا دووهاوكاری عێراق ده‌كات یه‌كه‌میان 600 ملیۆن دۆلاره بۆ ژێرخانی داموده‌زگاكانی عێراق، یارمه‌تی دووه‌م 120 ملیۆن دۆلاره بۆ هاوكاری كردنی ژێرخانی سه‌ربازی عێراق، تا ئێسته میكانزمی دابه‌شكردنی پاره‌كه دیاری نه‌كراوه چه‌ندی ده‌بێت بدرێت به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو گوژمه‌كه‌دا، ئه‌وه ده‌كه‌وێته دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان به‌دڵ ده‌بێت یان نا.
ئاماژه‌ی كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنی پێشووی له‌گه‌ڵ عێراق زیندووبكاته‌وه، كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ ئه‌و وڵاته قسه‌كردن له‌سه‌ر نفووسی ئێران، كاره‌كانی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه له واشنتۆن زۆر باسی ئه‌و خاڵانه ده‌كرێت، عێراق نه سه‌روه‌ری خاكی هه‌یه نه سه‌روه‌ری حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه، تڕه‌مپ به‌ڕوونی گوتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عێراق ئێمه ناتوانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقدا بكه‌ین.
"ئه‌م نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق و هاوكاری دارای بۆ دامه‌زراوه حكوومی و سه‌ربازییه‌كانی عێرق، بۆ هاوكاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراقه تاوه‌كو بتوانێت، هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی، مسته‌فا كازیمی داوای هاوكاری ئابووری و سیاسی له ئه‌مه‌ریكا كردووه، چونكه تاوه‌كو ئێستا تڕه‌مپ به فه‌رمی پشتیوانی خۆی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌رنه‌بڕیووه" زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ وای گوت.
زیاتر زانیاری‌دا گوتى، گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌فدێكی باڵا به‌شدار ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كورد به‌شێكی له ستراتێژی عێراق و ناوچه‌كه هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵی دابوو كورد به‌شداری دانیشتنه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق نه‌بێت، كۆشكی سپی ده‌ڵێ كورد به‌شێكی گرنگه له سه‌قامگیری عێراق نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌بێ كورد، ڕێككه‌وتنێكی نا هاوسه‌نگ و نا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكا خواستی هه‌یه كورد له گفتوگۆكاندا ئاماده‌یى هه‌بێت چونكه ده‌زانێت كورد پشتیوانی ڕێككه‌وتن و داواكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ڕوونى كرده‌وه، له‌ناو ناوه‌نده بڕیار به ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی عێراق له ناوچه‌كه هه‌میشه ته‌ماشای كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام بۆچوونێكى تریش هه‌یه ده‌ڵێت، ده‌بێت كورد مامه‌ڵه‌ی وه‌ك ئه‌وه له‌گه‌ڵ بكرێت به‌شێك بێت له حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراقی.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ