ئه‌مڕۆ له سنووری راپه‌رین به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ژنێك گیانی له ده‌ست دا، ته‌ندروستی راپه‌رین ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ژنه‌كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گیانی له ده‌ست دا بێ و ده‌ڵێن، پێش گه‌یشتنی مردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی راگه‌یاند، ژنێك به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گیانی له ده‌ست داوه، چونكه هیچ كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌بوون تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ته‌ندروستى راپه‌رین ره‌تى ده‌كاته‌وه
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێ، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 49 ساڵ بووه بردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه و دوای گیان له ده‌ست دانیشی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
ته‌ندروستی راپه‌رین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دوای ئه‌و ڕووداوه ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژنه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا مردبێت و ده‌ڵێن، پێش گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و ژنه گیانی له ده‌ست دابوو.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی شه‌و و ڕۆژ به‌بێ گوێدانه مووچه و بژێوی له خزمه‌تی هاووڵاتییاندان و پێویسته "ئه‌وكاره نه‌شیاوه و هێرش كردنانه ڕابگیرێ".
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی سنووری راپه‌رین و سلێمانی "به‌هاندانی چه‌ند كه‌سێك" مانگرتنیان بۆ مووچه راگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌یش له‌و ته‌نگژه ته‌ندروستییه‌ی كوردستان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر چاره‌سه‌ری هاووڵاتییان.