هواوی نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكی به‌هێزه و ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته، وه‌ك كۆمپانیاكه گوتویه‌تی ئه‌م مۆبایله شێوه‌یه‌كی جوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه ركابه‌ریی به‌هێزه‌كان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی له پێشانگایه‌كی نوێ‌دا به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆبایلی "Huawei P Smart S"ه، ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزترین ده‌بێت ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی ده‌كات.
مۆبایله‌كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 6.30 ئینجی هه‌یه كه سیسته‌می رووناكی 4K بۆ دانراوه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله بریتین له شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 6.30 ئینجی كه سیسته‌می رووناكی 4K بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر جوانی له‌سه‌ره كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م جۆره كامێرایه‌ی دروست نه‌كردووه، ئه‌م مۆبایله به ڕامی چوار گێگابایتی كار ده‌كات و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه هیلكسین كرین 710Fه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.