تیمەکانی کوریای باشوور بۆ کارپێکردنی وێستگەی کارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات گەیشتنە شارى هەولێر، ئیتر وێستگەی کارەبای خەبات بە توانای 300 مێگاوات كار دهكاتهوه.
ئهمڕۆ ههینى 12ى حوزهیران، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه بڵاوى كردووهتهوه، "بە پاڵپشتى ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتى كارەبا و به هاوکاری وەزارەتەکانی (تەندروستی، گواستنەوە و گەیاندن، ناوخۆ، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێڕاق) توانرا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سهعات چوارى عهسر، تیمی تایبەتی ئیش پێکردنی وێستگە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە کۆریای باشوورەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان."
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی کردووە، ئەمەیش وەک ئامادەکارییەك بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەبا بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ئەنجام دراوە.
ڕوونكراوهتهوه، دوای گەیشتنی تیمەکە و دەست بەکار بوونیان تاكو 20ى حوزهیران، وێستگەکە بەتوانای خۆی کە 300 مێگاواتە دهکەوێتە کار.