له‌باره‌ی پرسی لیبیا و رێگری له گه‌یاندنی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن توركیاوه، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان فڕه‌نسا و توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزیی پتر ده‌چێت و فڕه‌نسا ده‌ڵێ، پشتگیرییه‌كانی توركیا بۆ ویفاقی لیبیا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌درێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و پشتگیرییه تونده‌ی توركیا بۆ هێزه‌كانی ویفاق له لیبیا ده‌یكات، رێگرییه له ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی لیبیا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
زیاتری خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر به هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌یكات /توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه/، بۆ رێگریی له بردنی چه‌ك بۆ لیبیا، دوژمنكارانه‌یه، له كاتێكدا ئه‌وه بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه نابێ چه‌ك بۆ لیبیا ره‌وانه بكرێ.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، به‌رپرسێكی باڵای فڕه‌نسا گوتوویه‌تی، رۆڵی رووسیا له لیبیا خراپه، به‌ڵام رۆڵی توركیا زۆر له‌وه خراپتره. نیگه‌رانیشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی "ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به توركیا نانوێنن چونكه ئه‌ندامی ناتۆیه".