دڵپیسی له هه‌موو دنیادا باوه و زۆرینه‌ی جاره‌كانیش پێوه‌ست به نه‌سته‌وه‌یه، جۆره‌كانی دڵپیسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت كه ئه‌مه‌یان پێوه‌سته به كولتووره‌كان، له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ناوچه و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان، دڵپیسی كێشه‌یه‌كی رژده كه زۆرجار ده‌بێته قوربانیی كه‌سه‌كان و كوشتنی لێ ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌گی میسرییه، هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا سێ خاڵ و ئامۆژگاری ئاراسته‌ی ژنان ده‌كات كه به‌هۆی دڵپیسییه‌وه ژیانیان ناجۆر بووه. "وشه"یش ئاماژه به‌و سێ خاڵه‌ی ئامۆژگارییه ده‌كات كه ئه‌و جۆره دڵپیسییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا به‌رچاون.
پێگه‌كه ئامۆژگاری ئه‌و ژنانه ده‌كات كه جۆرێك له دڵپیسییان تێدایه، پێان ده‌ڵێ خۆتان مه‌كه‌نه دیلی پێشبینی و ئه‌گه‌ره‌كان، بۆیه هه‌ر شتێك له مێشكتدا ده‌خولێته‌وه و سه‌رقاڵت ده‌كات، گرنگه له‌بری بێده‌نگی، راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، مه‌به‌سته‌كانی خۆتی بۆ روون بكه‌ره‌وه و دواتر لێی گه‌ڕێ بۆتی شی بكاته‌وه. واته داوای روونكردنه‌وه‌ی لێ بكه تا خۆت ئاسووده ده‌كه‌یت.
له ئامۆژگارییه‌كی تردا پێتان ده‌ڵێ، جار هه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌وڵ ده‌دات مه‌به‌ست و دڵپیسییه‌كه‌ت به‌رانبه‌ر به‌ئه‌و شی بكاته‌وه، به‌ڵام جۆری شیكردنه‌وه‌كه باوه‌ڕ به تۆ ناهێنێت، له‌وكاته گرنگه به بوێری هۆی مه‌به‌سته‌كانی تێبگه‌یه‌نیت، واته شیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و تۆی رازی نه‌كردووه، گومان نییه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌دوای جۆرێكی تر له شیكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێت، چونكه پێشتر له جۆری شیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه له هه‌موو گرنگتر چوونه ناو هۆی سه‌ره‌كیی دڵپیسییه‌كه و به‌هێمنی و راسته‌خۆ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له دوا خاڵی ئامۆژگارییه‌كان پێگه‌كه پێتان ده‌ڵێ، زۆرجار جۆری دڵپیسییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی خۆت له هه‌سته‌وه‌ری، واته تۆ زۆر له پێویست هه‌سته‌وه‌ری، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ر جووڵه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه بێت، دڵی لێ پیس ده‌كه‌یت، له‌مكاته‌دا كاری خۆته بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌وه‌ی خۆت و بزانی بۆچی ئه‌و دڵپیسییه‌كه‌ت له‌لا كۆ بووه‌ته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر ئامۆژگارت ده‌كه‌ین بچیته لای كه‌سانی پسپۆڕی بواری خێزانی و كێشه‌كه‌ی خۆتیان بۆ شی بكه‌یته‌وه، بێگومان چاره‌سه‌رت ده‌ست ده‌كه‌وێت.