وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی تایبه‌تی به كۆی تووشبووان و كه‌ره‌نتینكراوان و مردووان و پشكنین له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 85 هاووڵاتی نوێ خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه، له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌زار و 971 پشكنینی نوێ ئه‌نجام دراوه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه 228 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ژماره‌ی چاكبووه‌وان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو خراوه‌ته ڕوو، كه سه‌رجه‌میان 102 تووشبوون كه به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه، 30 یان له هه‌ولێر و 50 سلێمانی، 11 گه‌رمیان، 11 دهۆك.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی مردووانیش به‌هۆی كۆرۆناوه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه دراوه، كه حه‌وت حاڵه‌تی مردن له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، یه‌كێك له هه‌ولێر و یه‌كێك له هه‌ڵه‌بجه و پێنج كه‌سی تریش له سلێمانی، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڤید 19ه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 15 هه‌زار و 356 هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون و تا ئێسته 14 هه‌زار و 344 كه‌س كه‌ره‌نتینیان جێهێشتووه و 113 هه‌زار و 920 پشكنین كراوه و سێ هه‌زار و 273 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ڕێژه‌یه هه‌زار و 319 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 865 كه‌سی تریش له نه‌خۆشخانه ماون و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و 89 كه‌سیش له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه.