به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق ئاشكراى كرد، رووسیا ده‌رمانێكى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا بۆ تاقیكردنه‌وه به عێراق ده‌دات، ئه‌و ده‌رمانه رێژه‌ى مردن كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام رێگرى له تووشبوون ناكات.
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ى حوزه‌یران لێدوانێكى ئه‌دهه‌م ئیسماعیلى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانییه.
ئه‌و ده‌رمانه‌ى رووسیا به‌كارى ده‌هێنێ رێگرى له تووشبوون ناكات به‌ڵام رێژه‌ى مردن كه‌م ده‌كاته‌وه
له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌دهه‌م ئیسماعیل ئاشكراى كردووه، عێراق و رووسیا دانوستاندنیان له‌سه‌ر ده‌رمانێك كردووه كه له رووسیا وه‌ك چاره‌سه‌رى په‌تاى كۆرۆنا به‌كار دێت.
به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق ده‌ڵێ، رووسیا ره‌زامه‌ندى داوه ئه‌م ده‌رمانه به عێراق بدات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك تاقیكردنه‌وه به‌كارى بهێنێ، دواى به‌كارهێنانیشى عێراق ئامارى ئه‌نجامى به‌كارهێنانه‌كه به رووسیا ده‌دات.
به‌رپرسه‌كه باس له لایه‌نێكى باشى ده‌رمانه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌و ده‌رمانه‌ى رووسیا به‌كارى ده‌هێنێ رێگرى له تووشبوون ناكات، به‌ڵام رێژه‌ى مردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 27 هه‌زار و 352 كه‌س، تا ئێسته 925 كه‌س به په‌تاكه مردوون.