ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە 93 حاڵەت

:: AM:10:52:20/06/2020 ‌
شەوی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان، چوار تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا و بەمەیش ژمارەی مردووان نزیك دەبێتەوە لە 100 مردوو.

دووان لەو تووشبووانەی شەوی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە
ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، بۆتان عەبدولقادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دووان لەو تووشبووانەی شەوی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە.

ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانە گوتی، یەكێك لە تووشبووەكان نەخۆشیی غودەی هەبوو تەمەنی سەرووی 50 ساڵ بوو، بەداخەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

باسی لەوەش كرد، ئێستە نەخۆشخانەی ڕزگاری زیاتر لە 200 تووشبووی هەیە، ئەمڕۆ كۆمەڵێك لەوان چاك بوونەتەوە بۆ ماڵەكانیان گەڕانەوە.

شەوی ڕابردووش لە هەڵەبجە و سلێمانی، دوو كەسی تر گیانیان لە دەست دا، بەمەیش كۆی گشتی مردووان بووە 93 مردن و زیاتر لە سێ‌ هەزار تووشبوو.



وشە - رامیار جەواد