نیكۆتین خانەكانی شێرپەنجە بۆ مێشك دەگوازێتەوە

:: PM:01:10:20/06/2020 ‌
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە ئەو مادە كیمیاییانەی لە ناو تووتندان، هۆكاری سەرەكین لە گواستنەوەی خانەكانی شێرپەنجە لە سییەكانەوە بۆ مێشكی مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوەكە كە مێدكاڵ دەیلی بڵاوی كردووەتەوە، سەرووی 40% لەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی قوڕگ و بۆڕی هەناسە بوون، لە بەردەم هەڕەشەی ئەوەدان هەمان مەترسی بۆ مێشكیش بگوازرێتەوە و تێكڕای زیندوومانەوەی نەخۆشەكە دوای تووشبوون بە نەخۆشییەكە بۆ كەمتر لە شەش مانگ كەم دەكاتەوە.

لە توێژینەوەكەی كۆلێژی پزیشكیی ویك فۆرستی كارولینیان باشوور دۆخی 281 نەخۆش خراوەتە ژێر چاودێری و دەرەنجامی توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەوانەی بەهۆی جگەرە تووشی شێرپەنجە بوون، گواستنەوەی خانەكانی شێرپەنجە هەر لەواندا بەراورد بە جۆرەكانی تری شێرپەنجە خێراترە و هۆكارەكەش پێوەندی بە نیكۆتینەوە هەیە.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، نیكۆتین كاریگەریی دەخاتە سەر میكرۆگلیا كە جۆرە خانێكی ناو مێشكە و رۆڵی هەیە لە پاراستنی مێشك و كاتێك نیكۆتین بەو خانە دەگات، رۆڵی خانەكە لە پاراستنی مێشك دەگۆڕێت بۆ یارمەتیدانی گەشەی خانەكانی شێرپەنجە.
ئێستە تاكە رێی چارەسەریی شێرپەنجەی مێشك، تیشك دەرمانییە

پێویستە بگوترێ ئێستە تاكە رێی چارەسەریی شێرپەنجەی مێشك، تیشك دەرمانییە و رێی كیمیادەرمانی ناتوانێت بگاتە خوێنی مێشك و هیچ كاریگەرییەكی بۆ سەر خانەكان نابێت.

پارتونید كە لە جۆرە گیایەكی ئەوروپی دروست دەكرێ، رێگرە لە گواستنەوەی ئەم خانانە و پارێزگاری لە خانەكانی مێشك دەكات.



وشە - سلێمان تاشان