عێراق بەرزترین ئاماری مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار دەكات

:: PM:07:23:20/06/2020 ‌

لەوكاتەی ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە جیهان لە هەشت ملیۆن و 811 هەزار نزیك دەبێتەوە و حاڵەتەكانی مردنیش گەیشتووەتە سەرووی 463 هەزار، وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزترین ئاماری قوربانیانی تا ئێستە راگەیاند، كە 88 مردن و 1870 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراون. 
تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 29222 حاڵەت
بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە ئەمڕۆ شەموو هاتە بڵاوكردنەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا و دوای ئەنجامدانی 10022 پشكنینی لە سەرانسەری تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە عێراق، 88 حاڵەتی نوێی مردن و 1870 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، لەوانە 675ی لە بەغدا و 185 لە سلێمانی و 152 لە بەسڕە و 146 لە واست و 100 لە كەربەلا و 81 لە دیوانییە و 77 لە نەجەف و 63 لە دیالە و 62 لە میسان و 58 لە كەركووك و 56 لە سەڵاحەدین و 54 لە بابل و 48 لە زیقاڕ و 40 لە هەولێر 34 لە ئەنبار و 26 لە موسەنا و 10 لە نەینەوا و سێ لە دهۆك.

هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لەو ماوەیە 1006 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە كە 61ی لە سلێمانی و 30 لە هەولێر و 11 لە دهۆك و پێنج لە كەركووك، جگە لە تۆماركردنی 88 حاڵەتی مردن كە شەشی لە سلێمانی و یەكێك لە هەولێر و سێ لە كەركووكە، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 29222 و چاكبوونەوە گەیشتووەتە 13211 حاڵەت و مردنیش 1013 حاڵەتە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل