ئه‌مڕۆ 20ی حوزیران به رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران دیاری كراوه، له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003 تا ئێسته له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌تان په‌نابه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات له دۆخێكی خراپدان.
بێستوون ژاڵه‌یی به‌رپرسی كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 480 په‌نابه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه كه له ساڵی 1979 هاتوونه‌ته عێراق و له كه‌مپی "ئه‌ڵتاش" له سنووری پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێبوون و له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003 هاتوونه‌ته سنووری گه‌رمیان و له كه‌مپی "شێره‌وه‌ن" نیشته‌جێن.
ناوی ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانه‌وه تۆمار كراون
روونیشی كرده‌وه كه ناوی ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانه‌وه تۆمار كراون و له چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌دان بۆ وڵاتی سێیه‌م كه مه‌به‌ست لێی ولاَتانی رۆژئاوایه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لیاسی یه‌كێك له كوردانی رۆژهه‌لاَت، بۆ "وشه" گوتی، دوای زیاتر له 40 ساڵ له جێهێشتنی خاك و نیشتمانی خۆمان ئێسته‌ش هیچ هیوایه‌كمان به‌گۆڕین و باشبوونی دۆخی ئێران نییه بۆیه ناگه‌رێینه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی