به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى، دواى سه‌پاندنى سزاكانى سیزه‌ر به‌سه‌ر رژێمى سووریا، ئه‌م رژێمه ناچار ده‌بێت زیاتر چاوى له‌و دانه‌وێڵه و نه‌وته بێت كه له ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌رهه‌م دێن.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى حوزه‌یران راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "هه‌سه‌ده و رژێمى سووریا له‌ژێر سایه‌ى قه‌یسه‌ردا پشت به قاچاخچیه‌تى ده‌به‌ستن". له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى سزاكانى یاساى سیزه‌ر "قه‌یسه‌ر" به‌سه‌ر رژێمى سووریا به ئامانجى ئابڵۆقه‌دانى ئه‌و رژێمه، كۆمه‌ڵێك پرسیار دروست بووه له‌سه‌ر كاریگه‌رى سزاكان به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و پێوه‌ندى ئه‌و ناوچه‌یه كه له‌ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده‌دان به ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمه‌وه.
له‌ژێر سایه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌سه‌د گه‌نم و نه‌وتى كورد به قاچاخ ده‌كڕێ
رۆژنامه‌كه كه به زمانى عه‌ره‌بى له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، به‌ر له هه‌موو شتێك باسى له‌وه كردووه رژێمى سووریا ماوه‌ى ساڵانێكه رژێمى سووریا پشت به‌و به‌رهه‌مانه ده‌به‌ستێ كه له ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌رهه‌م دێن وه‌ك نه‌وت و گه‌نم و په‌مۆ و چه‌ندان به‌رهه‌مى تر‌ى سه‌ره‌كى.
به‌ڵام ئاخۆ له رۆژانى داهاتوودا له‌ژێر سایه‌ى سزاكانى سیزه‌ره‌وه داهاتووى ئه‌و پێوه‌ندییه چۆن ده‌بێت؟ له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه بابه‌تێكى تر ورووژێنراوه، ئه‌ویش بابه‌تى كاردانه‌وه‌ى سزاكانه به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، ئه‌م بابه‌ته‌یش به لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه پێوه‌ندى به بابه‌تى پێوه‌ندى ئابوورى نێوان رۆژئاواى كوردستان و رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "سزاكانى سیزه‌ر ته‌نیا له‌و ناوچانه قه‌تیس ناكرێت كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دن، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و پێوه‌ندییه ئابوورییه گه‌وره‌یه‌ى كه له نێوان ته‌واوى ناوچه‌كانى سووریا هه‌یه، به‌تایبه‌تى ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى كه له نێوان رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و ناوچه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د هه‌ن".
دواتر راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، پێشبینى ده‌كرێ رژێمى په‌نا بباته به‌ر فێڵى یاسایى له‌میانه‌ى به قاچاخبردنى نه‌وت و كه‌لوپه‌لى پێویست. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه به رژێمه‌كه نامۆ نییه، به‌ڵكو له ساڵى 2014وه بۆ دابینكردنى خۆراكى خۆى ئه‌م شێوازه‌ى به‌كار هێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه پاڵپشتى هه‌سه‌ده ده‌كات، دووپاتى كردووه‌ته‌وه ناوچه كوردییه‌كان له سزاكان به‌دوور ده‌گرێ، ولیام روباك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ناوچه‌كانى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، "له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كاركردن و هاوئاهه‌نگى ده‌بێت".
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دڵنیایى به ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌ده‌ن، كه‌چى به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر پێیان وایه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژئاواى كوردستان به سزاكانى سیزه‌ره‌وه كاریگه‌ر نه‌بێت. بێریڤان خالید هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان باسى له‌وه كردووه، سزاكانى سیزه‌ر كاریگه‌رى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژئاوا ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به دراوى سوورى مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هێشتا له چوارچێوه‌ى سنوورى سووریا‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى خۆسه‌ر داواى له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى كردووه په‌له بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له لێكه‌وته‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى سیزه‌ر بگیرێت له رۆژئاوا وه‌ك دابه‌زینى به‌هاى دراوى سوورى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ك.
ئه‌نوه‌ر سه‌لیم كه هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌یه و سه‌لمان بارۆدۆ كه سه‌رۆى ده‌سته‌ى ئابوورییه له ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باسیان له‌و هۆكارانه كردووه كه وا ده‌كه‌ن سزاكانى سه‌ر رژێمى سووریا كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هه‌بێت، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردن به دراوى سووریا، ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د.
به‌گوێره‌ى قسه‌ى به‌رپرسان، كێشه‌ى سه‌ره‌كیى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر و حكوومه‌تى سووریا ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى سووریا پێویستى به نه‌وت و دانه‌وێڵه‌ى رۆژئاواى كوردستانه، له به‌رانبه‌ریشدا داهاتى سه‌ره‌كى رۆژئاواى كوردستان دانه‌وێڵه و نه‌وته، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر دوو پاڵه‌وگه‌ى سه‌ره‌كى بانیاس و حمس ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانى ده‌ستى رژێمه‌وه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر نه‌وتى خاو بۆ ئه‌و پاڵه‌وگانه بنێرێت. كه‌چى یاساى سیزه‌ر دووپات كه رۆژى چوارشه‌مى رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه نابێت هیچ لایه‌نێك له دنیا مامه‌ڵه‌ى وزه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا بكات.
كه‌چى له‌و كاته‌دا وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى پێ دراوه له سزاكان جیا ده‌كرێته‌وه، ده‌ستى كردووه به‌جێبه‌جێكردنى یاساكه و بڕیارى داوه گه‌نم ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى خۆى نه‌كات.
به به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دڵنیا نابێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له لێكه‌وته‌كانى سیزه‌ر ده‌ترسێ
ئه‌و ناوچانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ردان، به درێژایى 250 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د هاوسنوورن، بۆیه به دوور نازانرێ ئه‌گه‌ر به‌قاچاخیش بێت ئه‌و دوو لایه‌نه له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕى بازرگانى به‌رده‌وام بن، له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پێشتر ئه‌سه‌د پشتى به چه‌ند ناوه‌ندگیرێك به‌ستووه له‌وانه گرووپى قاترجى بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نم و نه‌وت له رۆژئاواى كوردستانه‌وه به‌ره‌و سووریا ببه‌ن، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مجاره‌یش هه‌مان گرووپ كار بۆ ئه‌سه‌د بكات و له ئێسته‌یشه‌وه كه‌وتووه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له یاساى سیزه‌ر به‌دوور بگرێت و نه‌وت و گه‌نم و جۆ له رۆژئاواوه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د بگوازێته‌وه.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا یاساى سیزه‌رى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و سزایانه، نابێت هیچ قه‌واره و رێكخراو و ده‌وڵه‌تێك ئاسانكارى ئابوورى و وزه بۆ رژێمى سووریا بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.