حكوومه‌تی عێراق و توركیا رێككه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ڕێی به توركیا داوه به نزیكه‌ی نزیك به 10كم بێته ناو خاكه‌كه‌یه‌وه. چاودێرانیش پێیان وایه، هاوئاهانگی له نێوانیان هه‌یه بۆ هه‌ر ئۆپراسیۆنێك كه توركیا ئه‌نجامی ده‌دات.
هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا و مانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له خاكی هه‌رێمی كوردستان، وای كردووه هاووڵاتییانی سڤیل ببنه قوربانی ده‌ستی توركیا و په‌كه‌كه.
توركیا ده‌ستی له گۆڕانكارییه‌كانی لیبیا و سووریا و سایه‌سه‌تی ناوچه‌كه هه‌یه
توركیا و عێراق له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1984 رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد به ناوی "رێككه‌وتنی راوه‌دوونانی به‌په‌له" به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر یه‌كێك له دوو ده‌وڵه‌ته بۆی هه‌یه سوپاكه‌ی بچێته خاكی ئه‌ویتر به قووڵایی 10كم، بۆ راوه‌دوونانی هێزه كوردییه‌كانی دژ به‌م دوو ده‌وڵه‌ته. ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان بوو كه له‌لایه‌ن توركیاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، دواتر توركیا سێ ئۆپراسیۆنی بۆ ناو خاكی عێراق له نێوان ساڵانی 1987 -1988 ئه‌نجام دا، ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌یش به ره‌زامه‌ندی عێراق بوو.
ئه‌و رێككه‌وتننانه بۆچی به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و كۆتایی به‌و رێككه‌وتنه نایه‌ت؟
ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كراون، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بوو به‌ركار بوونایه كه حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وكات له‌سه‌ر كار بوون، بۆیه رزگار قاسم ئه‌ندامی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق به "وشه" راگه‌یاند، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایان وای كردووه رێككه‌وتنه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، له‌و كاته‌ی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه عێراق بوو، چه‌ند هه‌وڵێك درا بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی عێراق شكستیان به‌و هه‌وڵانه هێنا.
با بچێت گوشار له عێراق بكات خاكی بپارێزێت پاشان گوشار له په‌كه‌كه بكات شه‌ڕ بباته ناو خاكی توركیا
هه‌ڵوێستی عێراق به‌رانبه‌ر به توركیا له به‌یاننامه‌یه‌ك زیاتر نییه!
رزگار قاسم گوتی، له رابردوو هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا هاوئاهه‌نگی و رێككه‌وتنی جۆراوجۆریان بۆ سه‌ركوتكردنی كورد هه‌بووه، بۆیه ئێسته كه توركیا خاكی كوردستان پێشێل ده‌كات و پێویسته عێراق پارێزگاری خاكی خۆی بكات، چونكه به‌قسه‌ی خۆیان ئێمه به‌شێكین له عێراق، كه‌وایه بۆ هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به توركیا نییه.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن میرانی مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی گوت، عێراق له دوای 2003 ئه‌و وڵاته نییه، هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر به توركیا له به‌یاننامه‌یه‌ك زیاتر ناتوانێت هیچی تر بكات، چونكه توركیا ده‌ستی له گۆڕانكارییه‌كانی لیبیا و سووریا و سایه‌سه‌تی ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه عێراق بۆ ئه‌و زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی بیری لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی رێككه‌وتنیان له رابردوو هه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش توركیا ئه‌نجامی ده‌دات بۆی ده‌چێته سه‌ر و گوێ به كه‌س نادات.
كێ هاوكاری توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی جێبه‌جێ بكات؟
له به‌شێكی میدیاكان ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه لایه‌نێكی سیاسیی باشوور ئاسانكاری بۆ توركیا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات، به‌ڵام رزگار قاسم ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌وه ئێمه چی به‌رژه‌وه‌ندێكمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێـت تا هاوكاریان بكه‌ین، ئه‌و لایه‌نه‌ی ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كات با بچێت گوشار له عێراق بكات خاكی بپارێزێت، پاشان گوشار له په‌كه‌كه بكات شه‌ڕ بباته ناو خاكی توركیا، هاووڵاتییانی ئێمه چیتر نه‌بنه قوربانی بیانووه‌كانی په‌كه‌كه و توركیا.
هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر به توركیا ده‌بێت چۆن بێـت؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركاتێك هه‌ر ئۆپۆاسیۆنێك ئه‌نجام دراوه له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكێكه‌وه بووبێت، سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست درێژییه‌كانی كردووه، بۆیه هێمن میرانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، حكوومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌ك زیاتر ناتوانێت هیچ بكات، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كردووه.
له دوای ئه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له ساڵی 1984 ده‌بێته هێزێكی چه‌كداریی، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و كاته په‌كه‌كه زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سی له توركیا كوشتووه، بۆیه توركیا له 1980 تا ئێسته 19 ئۆپراسیۆنێ بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێ بووه، له‌و ئۆپراسیۆنانه حه‌وت-هه‌شت ئۆپراسیۆنیان دیار بوون، ئه‌وانیش ئۆپراسیۆنی 1983، ئۆپراسیۆنی 1992، گه‌وه‌رترین و درێژترین ئۆپراسیۆن 1995-1997بووه، پاشان توركیا به‌رده‌وامی به ئۆپراسیۆنه‌كان داوه له 2007 و 2008 ، هه‌روه‌ها له 2017 و 2019 ئۆپۆراسیۆنیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ی ئێسته گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنه، كه‌وا چه‌كی پێشكه‌وتوو، فڕۆكه‌ی F16 به‌كار هاتووه و ئاسمانی و زه‌وینی به‌كار هێناوه.
تائێسته نازانرێت له‌و كاته‌وه‌ی توركیا ئۆپراسیۆن ئه‌نجام داوه، چه‌ند هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا بۆردمان كردووه، حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌كردوه.