عێراق.. 1646 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

:: PM:07:29:21/06/2020 ‌

لەوكاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا بەردەوامە و ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی هەشت ملیۆن و 955 هەزار و مردنیش بۆ سەرووی 467 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی راگەیاند كە 87 مردن و 1646 تووشبوونی نوێیە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 30868 حاڵەت
وەك لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 10027 پشكنین لە سەرجەم تاقیگە تایبەتەكانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە و 87 مردن و 1646 تووشبوونی نوێ تۆمار كراون كە 379ی لە بەغدا و 245 لە سلێمانی و 209 لە واست و 164 لە زیقاڕ و 114 لە دیوانییە و 106 لە میسان و 95 لە دیالە و 83 لە بەسڕە و 83 لە نەجەف و 49 لە كەركووك و 44 لە كەربەلا  و 28 لە ئەنبار و 19 لە هەولێر و 11 لە بابل و 11 لە نەینەوا و چوار لە سەڵاحەدین و دوو لە دهۆكە.

هەروەها 724 چاكبوونەوە هەبووە 23 لە هەولێر و 12 لە دهۆك و چوار لە سلێمانی و نۆ لە كەركووك لەگەڵ 87 حاڵەتی مردن، هەشتی لە سلێمانی و یەك لە هەولێر، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 30868 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 13935 حاڵەت و مردنیش 1100 حاڵەتە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل