ڕه‌نگه زۆرجار له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌تان به‌رچاو بكه‌وێ، كه گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌شوهه‌وا و به‌رگی هه‌وای گۆی زه‌وی ڕوو ده‌دات و ڕێژه‌ی نایترۆجین به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌یه و ئۆكسجین كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌یش به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیان ناوده‌برێت، ئه‌گه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئۆكسجین له به‌رگی هه‌وا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان دروست بكات، ده‌بێ ژیان و مه‌ترسییه‌كانی ژینكردن چۆن بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو زه‌وی به‌رگی هه‌وای هه‌ر نه‌بووایه؟
به‌رگه هه‌وا و كه‌شوهه‌وا، زه‌وی به به‌رگێكی هه‌وای ده‌وره‌دراوه كه له چه‌ندان جۆری گاز پێكدێت، ڕێژه‌ی 78% به‌رگی هه‌وا گازی نایترۆجینه و 21%یش ئۆكسجین و 0.93%یش ئا‌رگۆن، جیا له‌وانه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و هایدرۆجین و هیلیۆم و چه‌ندان گازی تریش به ڕێژه‌ی كه‌م كه‌م له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی بوونیان هه‌یه، به‌هۆی هێزی كێشكردنه‌وه ئه‌و به‌رگه هه‌وایه به به‌رده‌وامی له ده‌وری زه‌ویدایه و هاوشێوه‌ی لاستیكێك زه‌وی به‌خۆیه‌وه‌ی نووساندووه.
گرنگی به‌رگه هه‌وا بۆ گۆی زه‌وی له ژماردن نایه‌ت و نه‌بوونی وایده‌كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك ژیان له‌سه‌ر زه‌وی شیاو نه‌بێت، چونكه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئۆكسجینه له‌سه‌ر زه‌وی، به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا به پشتبه‌ستن به‌و ئۆكسجینه‌ی كه دره‌خته‌كان به‌رهه‌می دێنن، مرۆڤ و زینده‌وه‌ران ناتوانن بژین و به‌شی هه‌موویان ناكات، جیا له‌وانه‌یش ئه‌و به‌رگه بووه‌ته توێژێكی پارێزه‌ری زۆر به‌هێزی زه‌وی، كه له گه‌یشتنی تیشكی زۆر به‌هێزی خۆر و تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی ده‌مانپارێزێت.
به گشتی زانایان
به‌رگه هه‌وا به بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ساره‌ی زه‌وی ناو ده‌به‌ن، چونكه هه‌موو پرۆسه و كارلێكێكی كیمیایی له‌سه‌ر زه‌وی، پێوه‌سته به به‌رگه هه‌واوه، باران و هه‌ور و برووسكه و گه‌یشتنی تیشكی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی سوودبه‌خش و پاراستنی زه‌وی له به‌ركه‌وتنی به هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز، هه‌مووی به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رگه هه‌واوه‌یه، چونكه كاتێك نه‌یزه‌كێك به ڕووی زه‌وی بێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌رگی هه‌وا هێزی كێشكردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات و وا ده‌كات كه هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له بۆشاییه‌كی بێ هێز نه‌مێنێته‌وه.
به نه‌مانی به‌رگه هه‌وا ئۆكسجین نامێنێ و زه‌ریاكان به ته‌واوی وشك ده‌بن ئاو له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێت
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سوودانه‌ی، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی بێ به‌رگه هه‌وا بكه‌ین، ژیان چۆن ده‌بێ و چی ڕوو ده‌دات، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و ترسناكترین گرفته‌كان كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری نه‌مان یان ونبوونی به‌رگه هه‌وا، بریتییه له كۆتاییهاتنی ژیان، به دڵنیاییه‌وه هیچ زینده‌وه‌رێك به گشتی و مرۆڤیش به تایبه‌تی ناتوانین به بێ ئۆكسجین بژین، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه ئۆكسجینه‌ی له به‌رگه هه‌وایش بوونی هه‌یه نه‌مێنێت، ئه‌وا ژیان ده‌وه‌ستێت.
هه‌رچه‌نده هه‌وا و ئۆكسجین هێز و بنه‌مای سه‌ره‌كی ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كانه به زیندوویی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكیش بۆ ئه‌و گرفته بدۆزرێته‌وه، ئه‌ی چی له نه‌مانی ئاو بكه‌ین، زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ئه‌نجامی نه‌مانی به‌رگه هه‌وا تیشكی خۆر زۆر به ستوونی تر به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت و وا ده‌كات كه ده‌ریا و زه‌ریاكان به خێرایی ببن به هه‌ڵم و بوونیان نه‌مێنێت، به‌مه‌یش ده‌سكه‌وتنی دڵۆپێك ئاو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بێته كارێكی زۆر ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مووان له تینوویه‌تی كۆتاییمان پێ دێت.
به‌رگه هه‌وا پارێزه‌ری زه‌وییه و نه‌بوونی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رووی 100 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌كاته‌وه
یه‌كێكی تر له كاریگه‌رییه‌كان گۆڕانی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وییه‌وه، مانگ كه دوورییه‌كه‌ی له خۆره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نزیكه‌یی هاوشێوه‌ی دووری زه‌وییه، به‌ڵام به‌رگه هه‌وای نییه، بۆیه پله‌ی گه‌رما له هاوین دا له سه‌رووی 100 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ و له زستانیش سالب 100 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، هاوكات جیاوازی پله‌ی گه‌رما له شه‌و و ڕۆژ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و هاوشێوه‌ی یه‌كتر ده‌بن، بۆیه ژیانكردن له پله‌ی گه‌رمی سه‌رووی 100 پله‌ی سیلیزی و 100 پله خوار سفری سیلیزی، كارێكی به ته‌واوی مه‌حاڵه بۆ ته‌واوی زینده‌وه‌ران.
ئێسته ساڵانه هه‌زاران ته‌ن و هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌كی بچووك له گه‌ردوونه‌وه به ئاراسته‌ی زه‌وی دێن، به‌ڵام به‌رگه هه‌وا له‌ناویان ده‌بات و تێكیان ده‌شكێنێت، بۆیه به په‌رده‌یه‌كی پارێزه‌ری به‌هێزی زه‌وی داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر بوونی نه‌مێنێت، ئه‌وا مرۆڤ به به‌رده‌وامی له ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت، چونكه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان ساڵانه به هه‌زاران حاڵه‌تیان لێ تۆمار ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی وایكردووه كه زه‌وی جیاواز له هه‌ساره‌كانی تر بۆ ژیان شیاو بێت، به‌هۆی به‌رگه هه‌واوه‌یه، هه‌رچه‌نده زانایانیش به گه‌ردوون ده‌گه‌ڕێن، هه‌ساره‌ی تریان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی زه‌وی به‌رگه هه‌وای هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێسته ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر مه‌حاڵه و له‌سه‌ر زه‌ویش به‌رده‌وامی هه‌یه.