ئەمەریكا.. وادەی بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژ بە كۆرۆنا رادەگەیەنرێت

:: PM:08:15:23/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیان لە نۆ ملیۆن و 260 هەزار نزیك دەبێتەوە، ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی بۆ هەستیاری و نەخوشییە پەتاییەكان، كورتەیەكی لەبارەی پەرەسەندنەكانی رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە پێشكەیش كرد.
ئەمەریكا پەنا بۆ داخستن ناباتەوە
فاوچی كە راوێژكاری تەندروستی كۆشكی سپییە گوتی، دەكرێ پێكوتەی دژ بە كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو ئامادە بێت، ئەو لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی لێیان و بەڕێوەبەری دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی و بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی ئەمەریكا، لەبەردەم لیژنەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەران قسەیان كرد.   

فاوچی لە دیمانەیەكی "فرانس پرێس"، گوتبووی، سەرەڕای بەرزی رێژەی تووشبوون لە چەند ویلایەتێكی ئەمەریكی، بەڵام پێویست بە رێوشوێنی دابڕینی زیاتر ناكات، پێم وا نییە باسی گەڕانەوە بۆ سەپاندنی داخستن دەكەین، بەڵكو باسی هەوڵی كۆنترۆڵكردنی باشتری ئەو ناوچانە دەكەین كە ژمارەی حاڵەتەكانی تیایدا زیادی كردووە، ئێمە دەتوانین باشتر بكەین.

شایەنی باسە ئەمەریكا لە زەرەمەندترین وڵاتانی دنیایە لەبارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا، جیا لە زیانی مایەكی بەوهۆیەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل