ئیسماعیل ته‌ها
حزبه كوردییه‌كان به‌گشتی سوود له ئه‌زموونی رابردوو وه‌رناگرن، هه‌رجاره‌ی به جۆرێك ده‌یانه‌وێ دۆخی كوردستان قۆرخ بكه‌ن، كاتێك حزبێكی تر دێته پێشه‌وه له هه‌ڵبژاردن و ده‌بێته خاوه‌ن كورسی، پێویسته ره‌چاوی پێدانی مافی ئه‌و حزبه تازه بكرێت، ماوه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكه له دوو حزبی گه‌وره بووه‌ته سێ حزب، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به هه‌موو پێوه‌ره‌كان جیاواز ده‌بێت له رابردوو كه پۆسته گرنگه‌كان ته‌نیا له نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كرا.
پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م، به روونی دركی به پێویستی گۆڕانكاری كردووه له به‌ڕێوبردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له ڕێی رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێدانی كۆمه‌ڵێك پۆستی گرنگ به‌و بزووتنه‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه چه‌ندان پۆستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه یه‌كێك له ده‌زگه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌رچی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، تا ئێسته وه‌ك پێویست له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌یتوانیوه ته‌حه‌مولی ئه‌وه بكات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌ك حكوومه‌تدا به‌شدار بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ناوی یه‌كێتی دروست بووه، هه‌موو رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێته هۆی شڵه‌ژاویی یه‌كێتی، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كێتی ئه‌و رێككه‌وتنه به بردنی به‌شێك له مافه‌كانی خۆی ده‌زانێت و پێی وایه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وه، له ئه‌رزی واقیعشدا ئه‌و قسه‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك راسته، بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 2013 ئه‌وكاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری چوونه حكوومه‌ت ده‌دات، میدكانی یه‌كێتی ده‌ست ده‌كه‌ن به هێرشكردنه سه‌ر گۆڕان.
ساڵی 2013 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری چوونه ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی دا، یه‌كێتی كه‌وته به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ دروستبوونی حكوومه‌ت، ئه‌وه پێكهێنانی حكوومه‌تی ئێسته‌یش به‌هه‌مان مانگه‌كانی ئه‌وكاتدا تێپه‌ڕی، تا دواجار له مانگی نیسانی 2013 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هاته هه‌ڵبژاردن.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاندنی یه‌كێتی كه‌وته كار له دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له حكوومه‌تی هه‌رێم بێت و ئه‌وان ئۆپۆزسیۆن بن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرشیان ده‌كرده سه‌ر حكوومه‌ت، كاتێكیش حكوومه‌ت پێكهات، یه‌كێتی خۆی به‌شدار بوو، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو له ره‌خنه‌گرتن له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی لای گۆڕان بوون، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان له‌بیر بێت كه ته‌نگژه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی دروستی كرد، كاتێك به زۆر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێژیان كرده‌وه، به‌ر له ته‌واوبوونی دوو ساڵه‌كه دۆخێكی تایبه‌ت دروست بوو، سه‌رئه‌نجام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكوومه‌ت ده‌كرا.
یه‌كێتی ته‌نیا له پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا پشتیوانی له گۆڕان ده‌كرد، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ش بۆ تێكدان و له گۆڕنانی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان بوو، چونكه یه‌كێتی له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی یه‌ك هه‌ڵوێست بوو له سه‌ره‌وه، به‌ڵام به گوتارێكی نه‌رم، دوای قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كه هه‌رزوو یه‌كێتی بۆچوونی گۆڕا و له دیدارێكدا (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتی: یه‌كێتی به‌شێك نه‌بووه له كێشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو) ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆدزینه‌وه نه‌بێت چیتره؟.
حزبه‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه‌ی یه‌كێتی ورده ورده پاشگه‌ز بوونه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و ناوه‌نده وه‌ك خۆی مایه‌وه بێ هه‌نگاونان و دابه‌زین له قسه‌ی خۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بوو، له كۆتادا یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی ئاشت بووه‌وه، ته‌نیا شتێك كه نه‌یكرد پڕ نه‌كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو بیكات به منه‌تێكی سیاسی به‌سه‌ر گۆڕانه‌وه، وه‌ك ده‌ركه‌وت هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو، ئێسته یه‌كێتی له راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌وه به چاوی گۆڕاندا ده‌داته‌وه.
ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته یه‌كێتی دروستی كردووه، هه‌مان دۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، چونكه ئێسته‌یش وا دیاره یه‌كێتی دیسان قه‌ڵسه به به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و ده‌زانێت گۆڕان كه بێته حكوومه‌ت بۆچی دێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و حزبانه‌یه كه رێككه‌وتنی رێككه‌وتنه، ناكۆكیشی ناكۆكییه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین گۆڕان توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی، به‌شی زۆری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له ناكۆكی توندیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی و ئێسته به راشكاوی ده‌ڵێن: مادام جڤاتی نیشتمانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌وا ئێمه پابه‌ندین پێوه‌ی و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌ده‌ین، ئه‌و قسه‌یه‌ی هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه به‌ته‌واوی بۆ یه‌كێتی مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ئێسته یه‌كێتی ده‌بێ كارته‌كانی خۆی رابكێشێت بۆ وه‌ستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی كۆتایی هات، تازه ئه‌وان جارێكی تر گفتوگۆ ناكه‌نه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت، ماوه‌ته‌وه یه‌كێتی یه‌ك كارتی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌ویش كارتی كه‌ركووكه.
كارتی دوو ئیداره‌یی كارتێكی سووتاوبوو، چونكه دۆخی ئێسته‌ی عێراق هه‌مان دۆخی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن نییه كه هه‌رێم خاوه‌نی سیاده‌یه‌كی ده‌ستووری نه‌بێت، ئێسته هه‌رێم خاوه‌نی ددانپێدانانی ده‌ستوورییه، حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، هاوپه‌یمانان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه‌یه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش به‌غدا گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێره.
هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات یه‌كێتی هیچ كارتێكی به‌هێزی نه‌مێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری دواین به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی بكه‌ین له دوای رۆژی 18ی شوبات، به‌یاننامه‌كه به زمانێكی زۆر نه‌رم نووسراوه، زیاتر له گلهیینامهیهكی سیاسی ده‌چێت، نه‌ك به‌یاننامه‌یه‌كی سیاسی.
یه‌كێتی چی ده‌كات؟
یه‌كێتی ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ پارتی داده‌نیشێته‌وه، ده‌بێ هه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بكات بۆ به‌شداری له حكوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كێتی لێی بێده‌نگ نابێت، ئه‌وجاره هێرشكردنه سه‌ر تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنه‌كان یه‌كێتی هێرش ده‌كاته سه‌ر گۆڕان، هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی 2014 و ساڵی دواتر دووباره ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی تاكه رێ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هێرشی راگه‌یاندن ده‌بینێت، چونكه یه‌كێتی ته‌نیا ئه‌وه‌ی له ده‌ستدا ماوه له به‌رانبه‌ر گۆڕان بیكات.