سه‌عدوڵا برایم خان
ئایا سه‌ده‌ی بیست سه‌ده‌ی مرۆڤی جوامێره یان پێچه‌وانه‌كه‌ی؟
ئه‌گه‌ر قۆناغبه‌ندییه‌ك بۆ ھێله فكرییه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین وێستگه فیكرییه‌كان له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامدا بوونه و ئه‌سته‌میشه بتوانین ئه‌و مێژووه بدۆزینه‌وه كه مرۆڤایه‌تی تیادا سه‌ركه‌وتوو بوو. ھه‌ژموونه فیكرییه‌كانی ھه‌ریه‌ك له نیتچه و روسۆ و و ه‌ھه‌روه‌ھا ماكیاڤیلی و فوكۆ بكه‌یته چه‌قی گفتوگۆی خۆمان.
ده‌بینین نیتچه مه‌سیحییه‌ت به ھۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت بۆ له‌ناوچوونی مرۆڤی جوامێر و به‌ھاكانی سه‌رده‌می خۆی. بۆیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌رله‌نوێ به ھاكانمان ھه‌ڵبسه‌نگێنینه‌وه، ئه‌وه ھه‌رگیز به‌و به‌ھایانه‌مان رازی نابین كه ئَێسته ھه‌مانه. نیتچه پێی وایه پیرۆزی و به‌ھاكانی ئه‌و سه‌ردمه رێگره له به‌رده‌م دروستبوونی باڵا و مرۆ وه‌ك خۆی وێنای ده‌كات، سه‌یری ئاراسته فیكرییه‌كه‌ی ماكیاڤییلی بكه‌ن چۆن میر رێنوێنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزێت له رێی ھونه‌ری سیاسه‌ته‌وه كه ھونه‌ری سیاسه‌ت لای ئه‌و ئه‌زموونكردنی كۆنه‌ستی ھاونیشتمانیانه و فێڵكردن و دووركه‌وتنه‌وه له ھه‌رێمی راستی و شوێنی ھه‌قیقه‌ت بگرێته‌وه وه‌ك ئێسته ده‌بینن كه ده‌ڵێن ئه‌وه رای خۆیه‌تی و ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز، ھه‌قیقه‌تی جیاواز ئه‌و بیرۆكه‌یه له سه‌رده‌می سوفستایه‌كانی یۆنان ھه‌بوو كه ئه‌وه‌نده به ھێز بوون، له داڕشتنی بنه‌مای گوتار ده‌یانتوانی ھه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ھاونیشتمانیاندا زاڵ بكه‌ن.
واته ناڕاسته‌كانیان كه له ڕای خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌سه‌ر راستییه‌وه زاڵ بكه‌ن. له كاتێكدا له‌ڕووی پراكتیكی و كارگێڕییه‌وه ته‌نیا یه‌ك شت راسته و ئه‌وی تریان كۆپییه‌كه‌یه‌تی. ئێسته ئه‌گه‌ر به وردی تێبفكرین، رۆژانه سه‌دان سیناریۆ و ناڕاستیمان بۆ ده‌ھێننه‌وه ناچاریشمان ده‌كه‌ن باوه‌ڕی پێ بكه‌ین، بێگومان ئه‌وه دیارده‌یه‌كی جیھانییه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دایھێناوه. فه‌رموون له رێكلامی كاڵاكانه‌وه ده‌توانین ئه‌و راستییه بدۆزینه‌وه كه ھه‌رگیز كه‌مترین راستی نادۆزینه‌وه و ده‌بێت خۆشمان ناچار بكه‌ین باوه‌ڕی پێبھێنین. واته درۆكردن به‌شه‌رعی كراوه، روونتر بڵێین شه‌رعیه‌تدان به‌درۆ.
دوای ئه‌وه روسۆ دێت و ده‌یه‌وێت ده‌ست به ناوه‌ندی داره‌كه‌وه بگرێت بۆ ئازادییه‌كان و حه‌زه‌كانمان كه ده‌ڵێت پێویسته ئێمه له به‌شێكی گرنگی ئازادییه‌كان و حه‌زه‌كانمان خۆش ببین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شه‌كانی تری ئازادی پراكتیزه بكه‌ین، ئه‌ویش به دانانی بنه‌مای رێككه‌وتنه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئه‌و دووھێڵه فیكرییه‌ی رۆسو و نیچه وه‌ك دوو ھێڵی ته‌ریب وانه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری. دوای ئه‌وان فۆكۆ زۆر گه‌شبینانه دێت و موژده‌ی ئه‌وه به مرۆڤایه‌تی ده‌دات كه ده‌ڵێت مروڤی راسته‌قینه له كۆتای سه‌ده‌ی بیست له دایك ده‌بێت. كه‌واته به‌قسه‌ی فۆكۆ ده‌ڵێت مه‌خلووقی ئێسته‌مان ئه‌و مرۆڤه راسته‌قینه بێت كه فۆكۆ باسی لێوه ده‌كات. به‌ڕای من به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤی راسته‌قینه له كۆتای سه‌ده‌ی بیست كوتای پی¾'* و له شوێنی ئه‌ودا جۆره مرۆڤێكی تر كه كۆپیی مرۆڤی راسته‌قینه‌یه له دایك ده‌بێت، وه‌ك ئێسته ده‌بینین له سه‌رتاسه‌ری دنیادا مرۆڤایه‌تی خه‌ریكی تووشی ھه‌ره‌سی رۆحی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئێمه رۆژانه ده‌ست و په‌نجه‌مانی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ین، ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ئه‌سته‌مه بتوانی باوه‌ڕی پێ بكه‌یت و خاڵی بووه‌ته‌وه له ھه‌موو به‌ھایه‌كی پیرۆز و له ناو خۆیدا ئه‌و حكوومه‌ته تێك شكاوه كه به ئاراسته‌ی جوامێری و پاكییه‌وه بیجووڵێنێت، ئه‌و حوكمڕانییه جیهانییه‌ی ئێسته كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له هه‌موو دنیا، ویژدان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ پاشه‌كشه‌ی كردووه. له نوێترین نموونه‌كان جینۆسایدی نیانمار، كوشتنی كۆمه‌ڵكوژی سووریا، له‌سێداره‌دانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات له ئێران، كۆمه‌ڵكوژی كوردانی باكور له‌لایه‌ن توركیای فاشیست و نوێكردنه‌وه‌ی یاسای نیمچه كۆیلایه‌تی له ژاپۆن، كوشتنی ڕه‌شپێشتان له ئه‌مه‌ریكا و جینۆسایدی حووسییه‌كان؟ زه‌قترینیان جینۆسایدی ئێمه باشووری كوردستان به‌ده‌ستی هیلالی شیعی و بێده‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان خۆیه‌تی و به‌دیوه‌كه‌ی تریش سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ھۆكاری سه‌ره‌كییه كه مرۆڤایه‌تی به‌و قۆناغه‌ی ئێسته گه‌یاندووه.