سه‌عدوڵا برایم خان
ناوه ناوه له گۆڤار و رۆژنامه و تیڤی، كۆمه‌ڵێك ئاگاداریمان له‌باره‌ی هه‌لی كار به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه كۆمپانیاكان داوای كارمه‌ند ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: ده‌رچووی زانكۆ بێت، زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی به باشی بزانێت و شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له كومپیوته‌ر و سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی هه‌بێت و ته‌مه‌نی له 25 ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌بینین له‌سه‌ر سوپه‌رماركێته‌كانیش جار جار نووسراوه پێویستمان به كارمه‌ندی مێیینه هه‌یه، ئه‌وه بۆ پرسگه و ئه‌و شوێنانه‌ش گومانی تێدا نییه هه‌ر ده‌بێت مێیینه بێت.
كۆمپانیا ئازاده له‌وه‌ی چ جۆره كارمه‌ندێكی ده‌وێت بۆ به‌رزی كوالێتی كاره‌كه‌ی به تایبه‌تی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا كێبه‌ركێی توند هه‌یه له نێوان خاوه‌ن كاره‌كاندا، ئه‌مه مافێكی شه‌رعییه، به‌ڵام سه‌رم له مێیینه‌كه ده‌رناچێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ چه‌ند كه‌س له‌م جۆره هه‌لانه‌ی كار سوودمه‌ند ده‌بن؟ به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له كوردستان 13%ـه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی بێكاری رووپۆشكراو له ئاستێكی به‌رزدایه، كه‌واته ئه‌و بڕه كارانه‌ی لێره‌وله‌وێ راده‌گه‌یه‌نرێت، نابنه هۆی دابه‌زاندنی ئاستی بێكاری، چونكه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه له‌م فلته‌رانه ده‌ربازیان نابێت و ئه‌م پێوه‌رانه نایانگرێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدا زۆرینه‌ی ره‌گه‌زی نێر پێویستی به كار هه‌یه نه‌ك مێ، هۆكاره‌كه‌یشی روونه، ئێره كوردستانه و به‌رپرسیاریه‌تی خێزان تا ئێسته له ئه‌ستۆی پیاودایه نه‌ك ژن، ئه‌وه‌ی بۆ خۆی حه‌زی له قسه‌ی فێمینیزمییه و كوردستان‌مان لێ ده‌كات به سوید، ئه‌مه شتێكی تره و ته‌نیا دڵدانه‌وه‌یه، بۆیه بابه‌تی نووسینی ئێمه نییه. ئێسته هاونیشتمانی بۆی هه‌یه ئه‌و پرسیاره له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و گله‌یی له كۆمپانیاكان نه‌كات، چونكه ئامانجی كۆمپانیاكان ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه به دیوه‌كه‌ی تریشدا یاسایه‌ك نییه پابه‌ندیان بكات به پاراستنی مافی كارمه‌ند و كرێكار.
دیاره پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م كاره‌كانی هه‌رێم بدرێن به كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی وه‌به‌رهێنان، هیچ مه‌رجێكیش بۆ كۆمپانیاكان دانه‌نراوه كه كرێكار له كوێ و چۆن و به چ شێوازێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، واته كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه له هه‌ر وڵاتێَك كرێكار بێنن، ئه‌مه خۆی سه‌ره‌تای دروستبوون و زیادبوونی رێژه‌ی بێكارییه له كوردستان، بۆیه نابێت حكوومه‌ت بیری بچێت كه به‌رپرسیاره له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاونیشتمانیانی و ده‌بێت چاره‌سه‌ری رێژه‌ی بێكاری بكات له كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگیدان به بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی پێشینه‌ی كاره‌كان بێت، هه‌روه‌ها كاری ده‌ستی په‌ره‌ی پێ بدرێت و دانه‌وێڵه به شێوازێكی زۆرباش نه‌ك وه‌ك خێر و سه‌ده‌قه له جووتیار بكڕێته‌وه، چونكه ته‌نیا به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری ده‌ستی ده‌توانین ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین به پاڵپشتی ئه‌و كارگانه‌ی گرنگی به كاری ده‌ستی ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته له كوردستان پێچه‌وانه‌كه‌ی پێڕه‌و ده‌كرێت، گرنگی به هێنانی كه‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی كوردستان ده‌درێت، ئه‌وه‌ش واته له‌باربردنی هه‌لی كاری ناوخۆ و شیكردنه‌وه‌ی تر هه‌ڵناگرێت.
بۆ نموونه چه‌ندان كارگه له كوردستان داخراون یا حكوومه‌ت گرنگییان پێ نادات، وه‌ك كارگه‌ی جگه‌ره و كارگه‌ی مافوور و زۆری تر.
زۆر له‌نگییه بۆ هه‌موومان نه‌توانین سه‌ره‌تاییترین پێداویستیی خۆمان دابین بكه‌ین و به‌رهه‌می بێنین، ده‌ڵێم له‌نگییه چونكه قبووڵی ده‌كه‌ین، گریمان هه‌ریه‌ك له ئێمه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی وڵاتێكی تری پێشكه‌وتوو له بواری پیشه‌سازیی كه‌وتینه گفتوگۆوه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، با لایه‌نی سیاسی لێ ده‌ربكه‌ین و باسی به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌كان و داهێنانه‌كان بكه‌ین، ئه‌وان سه‌دان به‌رهه‌می خوماڵی و كارگه‌ت بۆ ریز ده‌كه‌ن كه هی خۆیانه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین سه‌رمان بخوات له كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و ئاسن زیاتر نیمانه.
ئه‌گه‌ر كاری ده‌ستی ده‌سته‌به‌ر بكرێت له كوردستاندا، ئه‌وه لۆدی سه‌ر حكوومه‌تیش بۆ دامه‌زراندن كه‌م ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی زانستی زانكۆكانیشمان ده‌بێت كه به داخه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری خوێنكاری ئێسته ته‌نیا بۆ دامه‌زراندن و مووچه ده‌خوێنێت، سه‌ری له‌و بڕه كه‌مه‌ش تێك داوه كه ده‌یانه‌وێت بۆ گه‌یشتن به لووتكه بخوێنن، ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی به دوای ناندا ده‌گه‌ڕێت، ده‌توانێت له یه‌كێك له كارگه‌كان كارێكی بازوویی بكات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویستی به زمان زانین و بڕوانامه‌ی به‌رز نابێت، ئه‌وه‌یشی به دوای زانست و مه‌عریفه‌دا ده‌گه‌ڕِێت، ده‌توانێت به‌ره‌و زانكۆ بچێت. حكوومه‌تیش لای خۆیه‌وه رزگاری ده‌بێت له ده‌ستی كه‌میی بودجه و ئه‌و لۆده‌ی ئێسته‌ی له‌سه‌ر نامێنێت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه بنه‌مای به‌هێزبوونی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌هێز له كوردستاندا.