د. زیره‌ك عه‌بدوڵا
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی تورك ئیسماعیل بیشكچی گوتی "پێویسته لێكۆڵینه‌وه له په‌روه‌رده‌كردنی به‌شێكی تاڵه‌بانییه‌كان بكرێت". ئه‌وه به‌و مانایه دێت ئه‌و گرووپه به‌ناو كورده‌ی كه ناپاكی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان خوڵقاند، هه‌ڵگری چ جیهانبینییه‌كن، چ مه‌عریفه‌یه‌كیان بۆ ژیان هه‌یه، چۆن ده‌ڕواننه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، چ ئینتیمایه‌كیان بۆ رابردوو و ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی هه‌یه.
په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رێك خراوه، تیایدا زانین له نێره‌ره‌وه بۆ وه‌رگر ده‌گوزارێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تاك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجی جیاجیای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری.. تاد. په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز و قۆناغبه‌نده، سه‌رچاوه‌ی جیاوازی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی جۆری جیاوازیشی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر كولتوور كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ بێت، ئه‌وا په‌روه‌رده‌كردن مه‌كینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه دروست ده‌كات. به‌بێ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن كولتوور ناتوانێت مرۆڤ به‌رهه‌م بهێنێت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و بایه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌كردن بۆ مرۆڤ (تاك) و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی (كۆ) هه‌یه‌تی په‌روه‌رده‌كردن (ئه‌رێنی) و (نه‌رێنی)ی هه‌یه، په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌رێنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێت. فاكته‌رێكی گرنگی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاك به ئه‌رك و مافه‌كانی هۆشیار ده‌كات، وای لێ ده‌كات به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆ بگرێت، ئینتیمای بۆ نیشتمانه‌كه‌ی هه‌بێت، ترادیسیۆن و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێڕه‌و بكات، رێزی به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگرێت.
په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه، به‌هۆیه‌وه تاك له بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆجییه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێته‌وه. جه‌وهه‌ری پێكه‌وه‌ژیان، ئامانج، پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه (به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و ره‌وشه‌ی تێیدا ده‌ژێت) دیار ده‌كات. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی له چییه‌تیی ئه‌و پرۆسه په‌روه‌رده‌یییه‌دایه. به‌وه‌ی چۆن مرۆڤ دروست ده‌كات؟ به چ ئاقارێك ئاراسته‌ی ده‌كات؟ كامه پره‌نسیپ، به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا ده‌كات؟
له ژیاندا مرۆڤ سه‌نته‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه، به‌دیهێنانی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجێكیش له‌رێی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنیه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانج. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له ته‌نیاییدا جیاوازه وه‌ك له پێكهاته‌ی گه‌وره‌تردا (گرووپ، پارت، كۆمه‌لگه)دا، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌سێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا جیاواز ده‌بێت. هه‌ندێك جار بۆ كه‌سانێك به‌رژه‌وه‌ندی (تایبه‌ت) و (گشتی) هاوته‌ریب و هه‌ندێك جاریش دژ به‌یه‌ك ده‌بن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی مه‌عریفه بڕیارده‌ری هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه به ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، كه‌واته ئێمه له به‌رده‌م پره‌نسیپ و به‌های باڵای گشت له‌لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی تاك له‌لایه‌كی ترداین. به مانایه‌كی تر له به‌رده‌م ئه‌خلاقی گشتی و حه‌زی تایبه‌تیداین، لێره‌وه‌یه په‌روه‌رده هه‌م رۆڵی رێنیشانده‌ر و هه‌میش چاو‌دێر ده‌بینێت، واتا رێگه پێدراو و تابۆ بۆ مرۆڤ دیار ده‌كات.
مرۆڤ هه‌م كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌میش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت ده‌كات. به‌ڵام چ كاتێك قبووڵ كراوه مرۆڤ كاری تایبه‌ت و خۆپه‌رستی بكات؟ چ كاتێكیش كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی؟ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوو، ئه‌وا كامه‌یان له‌پێشدا پێڕه‌و بكرێت؟ له‌سه‌ر ئاستی تیۆری وه‌ك پره‌نسیپ له‌لای زۆرینه‌ی فه‌لسه‌فه‌كاران به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت خراوه، له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیدا، له پێش و دوای ماركس، ته‌نانه‌ت له ئیسلامیشدا هه‌روایه. به‌ڵام له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و لای هه‌موو تاكه‌كان پرسه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه. به‌تایبه‌تی لای به‌ڕێوه‌به‌ر و سیاسه‌تكاران. له‌لای ئه‌مانه‌دا زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خراوه، سه‌دان نموونه‌ی دیاریش هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه.
دیاره هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو به‌رژه‌وه‌ندییه بوار و سنووری خۆی هه‌یه. تا ئه‌و شوێنه‌ی خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له سنووری تایبه‌تدا پێڕه‌و بكرێت، نه‌بێت به‌هۆی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌كه‌سیتر، ئه‌وه قبووڵ كراوه، به‌ڵام كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان ببێت به‌هۆی به‌رجه‌سته‌كردنی دیارده‌ی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك دزی و گه‌نده‌ڵی، یان كاره‌سات و گیان له‌ده‌ستدانی مرۆڤی تر، ئیدی ئه‌مه قبووڵكراو نییه، چونكه زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زیانگه‌یاندنه به كۆی كۆمه‌ڵگه. پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بێت به‌هۆی ئه‌گه‌ری نه‌هێشتنی ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌هۆی ئه‌گه‌ری ناپاكیكردن.
كۆمه‌ڵگه‌كان له‌هه‌ر قۆناغێكدا خه‌ونی پێوه‌ست به‌خۆیان هه‌یه، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی پێویسته بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌ونه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرێت، بریتییه له په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌رێنی تاكه‌كان، چونكه دواجار ئه‌وه تاكه ئامانجه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌و قسه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش هه‌ر راسته.
به بۆچوونی من ئێسته یه‌كێك له خه‌ونه هه‌ره له‌پێشینه‌كان بۆ كوردستان، ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌ربه‌خۆیییه. ئه‌و خه‌ونه به‌هایه‌كی باڵایه و نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی مرۆڤێك، یان گرووپێك. نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ناپاككاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بینرا، به‌ڵام بۆچی ناپاككاری؟ ناپاكیكردن چییه؟
چه‌مكی ناپاك له‌لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه به‌مانای غه‌در و نه‌بوونی دڵسۆزی و ئینكاری ئینتیما دێت. به‌ڵام له لایه‌نی زاراوه‌یییه‌وه واتا یاریكردن، یان شپرزه‌كردنی ئاسایشی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پیلانگیڕیی به‌سه‌ر مافه ره‌واكانی گه‌ل، راده‌ستكردنی وڵات به دوژمن، یان خوڵقاندنی حاڵه‌تی شپرزه‌یی كه ئاسانكاری بۆ ده‌ستخستنی وڵاتانی تر بۆ ناو كاروباری وڵاتی خۆی ده‌كات، وه‌ك تاوانی تایبه‌ت سه‌یر ده‌كرێت كه جیاوازه له‌و تاوانه ئاسایییانه‌ی له یاساكاندا سزای بۆ دانراوه.
كه‌واته هه‌ر كه‌سێك پێوه‌ندی به وڵاتی ده‌ره‌كی بكات بۆ له‌ناوبردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ وڵاتی ده‌ره‌كی دژی وڵاتی خۆی بجه‌نگێت، پلان دابنێت بۆ كوشتنی سه‌رۆكی وڵات، یان به‌رپرسه‌كانی، نهێنی وڵاتی خۆی بدات به وڵاتی ده‌ره‌كی. هه‌موو ئه‌مانه كاری ناپاككارین. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ره‌فتاره‌كانی گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بینران.
ئه‌و گرووپه بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مافی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌یان، لاده‌رن له به‌ها و پره‌نسیپی باڵای نیشتمانی، ئه‌وان تاوانكارن، چونكه ئه‌و ئامانج، پره‌نسیپ و به‌ها باڵایه‌ی مرۆڤگه‌لێك خۆی له‌پێناویدا به‌خت كردووه، ژێرپێ خراوه، مافی گشتی پێشێل كراوه، به‌هۆیه‌وه شكۆی گشتی شكێنراوه، زیانی مادی و مه‌عنه‌ویش به مرۆڤی تر گه‌یه‌نراوه. لێره ده‌بێت پرسیار له په‌روه‌رده و مه‌عریفه‌ی ئه‌و تاكانه بكرێت. دیسان پرسیار له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش بكرێت كه ئه‌م تاكانه هه‌یانه. بۆچی ئه‌مه‌یان كرد؟
رووداوه‌كان و كاراكته‌ره‌كانی پێش و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌توانین به‌هۆی هاوكیشه‌ی (مه‌عریفه + كرده‌وه + به‌رژه‌وه‌ندی) بخوێنینه‌وه. په‌روه‌ركردن وه‌ك به‌شێك له مه‌عریفه‌ی بكه‌ره‌كانی ئه‌و رووداوه، كێشه‌ی نیشتمانی بوونی هه‌یه، كێشه‌ی ئه‌خلاقی هه‌یه، كێشه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت پرسیار له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بكه‌ره كورده‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان په‌روه‌رده كردووه، مه‌به‌ست مامۆستاكانی ناپاكیكارانه (وه‌ك نێره‌ر‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه). ده‌بێت پرسیار له‌و هزرانه بكه‌ین كه بۆ بكه‌ره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه. ئایا هزری په‌روه‌رده‌یی ئه‌وان كوردانه بووه؟ مرۆڤانه بووه؟ چ بیرۆكه‌یه‌كیان پێگه‌یاندوون له‌باره‌ی پرسی نیشتمان؟ له‌باره‌ی پرسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت؟ له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پێشڕه‌ویكردنی گه‌له‌كه‌یان؟ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌یركردنی به‌رانبه‌ری پێشبڕكێكار؟.. تا، ده‌شێت ده‌یان پرسیاری رژدیان له‌باره‌وه بكرێت.
ده‌شێت شیكاری بۆ چییه‌تیی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كرده‌وه‌كه‌یه‌وه بكرێت، واتا شیكاری بۆ مه‌عریفه‌ی ئاماده و به‌های باڵای ئه‌و كه‌سه بكرێت. هه‌روه‌ها شیكاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێت، به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كردووه.
كاتێك گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دژی مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ره‌فتار ده‌كات، ئه‌وا بێگومان هه‌ڵگری په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌رێنی به مافی سه‌ربه‌خۆیییه. خه‌ونی سیاسی به ناپاكیی سیاسی له‌بار ده‌برێت، ئه‌مه‌ش زاده‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌رێنییه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌مرێكی حه‌تمی پێوه‌ندی به‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه هه‌یه كه تیایدا په‌روه‌رده كراون، پێوه‌ندی به‌و هزرانه‌یش هه‌یه كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه بۆیان گواستراوه‌ته‌وه.
باشه با بپرسین مامۆستاكانیان كێن؟ پێشینه‌ی مێژوویییان له‌باره‌ی پرسی نیشتمان و ناپاكییه‌وه چییه؟ چ ره‌فتارێكیان كردووه؟ به لێكۆڵینه‌وه له ره‌فتاره‌كانیان و زانینی ره‌وشتیان، پێشبینی ده‌كرێت چۆن سه‌رانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان په‌روه‌رده كردبێت؟
كاتێك ده‌بینین مامۆستاكان و قوتابییه‌كان له دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌مان ره‌فتار (ناپاك)یان كردووه، ئیتر ده‌گه‌ین به‌و باوه‌ری كه پێ ناچیت په‌روه‌رده‌كردنی ناپاكیكاران ئه‌رێنی بووبێت. پێ ده‌چێت مامۆستاكان گه‌رای خۆیان له هه‌ناوی قوتابییه‌كانیان چاندبێت، فێریان كردبن چۆن هه‌ر كاتێك باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا، یه‌كسه‌ر ره‌وشی گشتی كۆمه‌ڵگه تێك بده‌ن، كێشه و دووبه‌ره‌كی دروست بكه‌ن، هه‌موو رتووشێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر رووخساریان لا بده‌ن، ماسكه‌كان بدڕێنن، ئیعلانی دوژمنداری مافی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و برۆنه پاڵ دوژمن، پیلان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل شه‌یتانیش له دژی ئه‌م خواسته رێك بكه‌ون. جگه له‌مه مامۆستاكان كه به‌بێ موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات ناتوانن، له هه‌مانكاتیش سه‌ركرده‌ی نیشتیمانپه‌ر‌وه‌ر نین، به قوتابییه‌كانیان گوتووه، ئێوه پێویسته بڵێن ئێمه سه‌ركرده‌ی ئه‌و گه‌له‌ین، لافی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی لێ بده‌ن، هه‌ر شتێكتان پێ نه‌كرا مه‌یه‌ڵن كه‌سانی تر بیكه‌ن. له‌بیر نه‌كه‌ن خه‌تی سوور دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردستانی و گه‌یشتنی كورده به مافی ره‌وای خۆی.
ئه‌گه‌ر مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كردنی بكه‌رانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌وانی تر، كه خۆیان له مێژووی خۆیاندا ناپاكییان كردبێت و دژی كورد بووبن، نابێت چاوه‌ڕوانی ناپاك له قوتابییه‌كانیان (نه‌وه‌كانیان) نه‌كه‌ین، هه‌ڵه‌یه پێمان وا نه‌بێت هێرۆ وه‌ك باوكی و پاڤێڵ وه‌ك باوانی ناپاكی نه‌كات، وه‌ك ده‌ڵێن گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێت، چونكه مامۆستا هه‌وڵ ده‌دات قوتابی له‌سه‌ر به‌ها، پره‌نسیپ و دنیابینی خۆی په‌روه‌رده بكات. به‌و پێیه ناپاكیكار شۆڕشگێڕ به‌رهه‌م ناهێنێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قوتابی و مامۆستا پێوه‌ندی خوێنیان هه‌بێت، و هه‌ڵگری كه‌مترین مه‌عریفه‌ی مرۆیی و ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی بن.
بكه‌ره كورده‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌مارێكی ئه‌زه‌لی ناپاكییان له‌ناو جه‌سته‌دا‌یه، ئه‌و ده‌ماره خوێنێكی تایبه‌تی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ناتوانن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ن و لێی ده‌رباز بن. دكتۆره فارسه‌كان زانیاری زۆریان له‌باره‌ی سروشتی ئه‌و ده‌ماره‌وه هه‌یه، بۆیه بێ باكانه ده‌یانگوت خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ناو ده‌به‌ین، فارسه‌كان ده‌ماره‌كه‌یان ته‌ڤانده‌وه، خوێنه‌كه‌یان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆش په‌خش كرد، ئیدی نه‌خۆش بارگاوی بوو به‌خوێنی ره‌ش، تاریكبینانه چوونه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆیان و ناپاكییه‌كه‌یان كرد.
ناپاكیكار هه‌رچه‌نده سه‌روه‌تی مادیشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له راستیدا سه‌روه‌تی مه‌عنه‌وی و ره‌مزی وێران بووه، زۆر هه‌ژاره، كه‌سی نه‌ماوه، وڵات، كه‌سوكار، ئه‌خلاق، به‌ها، رێز و سه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت مێژووی خه‌باتكردنی خۆیشی له ده‌ست داوه، ته‌نیا ناپاكیكردنی بۆ ماوه‌ته‌وه. هیچ كه‌سێك له ناخه‌وه حه‌ز ناكات له‌گه‌ڵ ناپاكیكار هاموشۆ بكات، یان رێزی بگرێت. ئه‌مانه هه‌مووی زاده‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌رێنییه كه ناپاكیكار به‌رهه‌م دێنێ، به پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌رێنی كه نیشتمانپه‌روه‌ر به‌رهه‌م دێنێ. رێز و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌به‌خشێ، رۆحی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لا گه‌وره ده‌كات، خۆشویستنی نیشتمانی لا به‌هێز ده‌كات.
قاره‌مانه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یییان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كێشه‌كه به‌سه‌ر گشت كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی شوێنكه‌وتووانیان له زۆنی ملكه‌چی سه‌وز- نیلی په‌خش بكه‌ن.
ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناپاكیكار زۆر بكه‌ن، هاوڕێ بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن. له‌و زۆنه‌دا بینیمان منداڵی هه‌رزه‌كاریان هێنایه سه‌ر شه‌قام، كارتۆنی جیاجیان به‌ده‌سته‌وه بوو، یه‌كێكیان لێی نووسرابوو "مووچه‌مان ده‌وێ و ده‌وڵه‌تمان ناوێ"، یان مامۆستا زه‌لیلانه له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستابوو، سلۆگانی "به‌ڵێ عێراق و نه‌خێر كوردستان"ی به‌رز كردبووه‌وه، یان له ته‌له‌ڤزیۆن به ده‌نگی به‌رز یه‌كێك گوتی "حاشا له‌م جله كوردییانه كه كوردیشم"، ئه‌مه له كاتێكدایه منداڵی تورك به ده‌سته‌واژه‌ی "توركیا له به‌رانبه‌ر هه‌موو دنیایه" په‌روه‌رده ده‌كرێت.
ئه‌وان هه‌وڵی په‌خشكردنی ستریاتیپێك له نه‌خشه‌ی زه‌ینی تاكی زۆنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به كۆیله‌كردن، دز و .. تاد به‌رانبه‌ر و ململانێكاره ئه‌زه‌لییه‌كه‌یان كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئه‌و ستریاتیپه بنه‌مایه‌كه بۆ تیرۆری فكری و مه‌عنه‌وی به‌رانبه‌ر. هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاون له دژی هه‌ر پێشبڕكێكارێكی خۆیشیان به‌كاری دێنن، به‌پێدانی وێنه‌ی كۆیله‌بوون، یان پارتیبوون. شوێنكه‌وتووانیشیان تا ئاستێكی زۆر ئه‌و بیرۆكه‌یان قووت داوه و هه‌زم كردووه، ئیتر ستریاتیپی ئه‌وانه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین پرسیار یان گومان له‌و وێنه به‌خشینه به به‌رانبه‌ر بكه‌ن.
شوێنكه‌وتووانی گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه نه‌یارانیان به كۆیله پێناس ده‌كه‌ن، پێویسته له خۆیان بپرسن ئه‌وان له كوێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌ن؟ ئایا (به‌پێی لۆجیكی ئه‌وان) به كۆیله بینینی به‌رانبه‌ر بۆ ئه‌وانیش راست نییه؟ چی ئه‌وان له به‌رانبه‌ره‌كه‌یان جیا ده‌كاته‌وه؟ كامه‌یه ئه‌و كاره رژد و گرنگه‌ی ئه‌وان كردبێتیان به‌رانبه‌ر نه‌یانكردبێت؟ كامه‌یه ئه‌و دیارده مه‌ده‌نییه شارستانییانه‌ی لای ئه‌وان هه‌یه و له‌لای به‌رانبه‌ر نییه؟ له كوێدا دنیای ئه‌وان خۆشتر و جوانتره له دنیای كۆیله‌كان؟
گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ریكی دروستكردنی كۆیله‌ی مۆدێرنن، كه ناپاكیكار به پاڵه‌وان و دز به پارێزه‌ری ماف ده‌بینن، گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌رچییه‌ك بڵێن و بكه‌ن كۆیله‌ی مۆدێرن قبووڵیانه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ناپاكیكار وێنه‌ی كاراكته‌ری فریادره‌سی وه‌رگرتووه. پرسیاری رژد ئه‌وه‌یه، هه‌ر به راستی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناپاكیكار و نه‌وتدز به سه‌ركرده‌ی خۆیان قبووڵه؟ یان ترسنۆكن و له دیكتاتۆریه‌تی ناپاكیكاران ده‌ترسن؟
لێره‌وه كوردستان دوو كێشه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌هامه‌ت و قبووڵكردنی ترسنۆكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌رێك، كه‌سانێك ده‌بینێت كه به‌هۆی كرده‌وه‌كه‌یانه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر خه‌ڵك ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی تر كوژراون، ماڵ سو‌وتێنراون، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك ژن و پیاوی ئه‌و وڵاته، كه‌چی ناتوانن هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه‌ش ده‌رببڕن. ئه‌مه كاتێك كوشنده‌تر ده‌بێت كه دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، نووسه‌ر و چالاكه سیاسییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. بێده‌نگبوونی نووسه‌ران و چالاكانی سیاسی ده‌ڤه‌ری سه‌وز- نیلی ده‌شێت به‌هه‌مان لۆجیكی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشت لێك بدرێته‌وه، یاخۆ به‌هه‌بوونی ترس له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
دووه‌میشیان كێشه‌ی مه‌عریفی تاكی كوردییه، كێشه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، تاكی كوردی له پرسه‌كانی ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵگری مه‌عریفه‌یه‌كی ئاست نزمه. پێویسته توێژینه‌وه‌ی رژد له‌سه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كوردستان بكرێت، تا بزانرێت بۆچی تاكی كوردی باكی به ناپاكیكردن نییه. باكی به شكانی شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی نییه؟ سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵی براكه‌ی نایجووڵێنێ؟ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنی كورد نایجووڵێنێ؟ جگه له‌مه تاكه‌كانی ناوچه‌كان بۆ ئه‌وه‌نده دژی یه‌كترن؟ ئه‌و هه‌موو بێحورمه‌تیكردنه‌ی سلێمانی به هه‌ولێر كه سه‌رده‌مێكی زۆره بوونی هه‌یه، (ئێسته‌یش به پێچه‌وانه هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه) له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئه‌و هه‌موو دوژمنداری و به كه‌م سه‌یركردنه‌ی یه‌كتر له چییه‌وه دێت؟ ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌ناوچوونی ئه‌ویتر له چییه‌وه دێت؟ پرسه‌كه رێژه‌یییه، به‌ڵام زۆرینه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌شێكی پرسه‌كه پێوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی بكه‌ره كورده سه‌ره‌كییه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌بێت، ئه‌وا به‌شه‌كه‌ی تر‌ی پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی كۆی گرووپ و لایه‌نه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌كه‌وه هه‌یه.
دیاره گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یمانی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی‌یان پێ دراوه، هه‌ر له پاره‌ی نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك تا نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات و نفووزی نه‌یاره‌كان له پارته‌كه‌ی خۆیان، ئینجا له‌ناوبردنی پارتی دیموكرات (كه ئه‌مه خه‌ونی مامۆستاكانیش بوو). ئه‌وان كه ده‌مارێكی ناپاكییان تێدایه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بچوو‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ناپاك بكه‌ن. ده‌یان بنهۆش ده‌بیننه‌وه بۆ باوه‌ڕهێنان به خۆیان كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن راسته. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئامرازی راگه‌یاندن و خه‌لكێكی مه‌عریفه نزمیشیان هه‌یه بۆ ره‌وایه‌تیدان به كاره‌كه‌یان.
زه‌وینه خۆشكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، بێده‌نگی لایه‌نی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كییه، له‌وانه بێده‌نگی سه‌رۆكی كۆمار كه به‌داخه‌وه كورده، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی ناپاكیكردنه‌كه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره به‌ناو كورده‌كانی عێراق، ئه‌وانه‌ی تا سه‌ر ئێسك دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، ئه‌مانیش به‌رژه‌وه‌ندییان له‌و پرسه‌یه‌دا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین، یان كوبیش (سلۆڤاكی)، برێت ماكگورك (ئه‌مه‌ریكی)، قاسم سولێمانی (ئێرانی)، ئه‌ردۆغان (توركی)، باڵوێزی (به‌ریتانی)، حزبی خوای (لبنانی)، حه‌یده‌ر عه‌بادی و حه‌شدی شه‌عبی (عێراقی)، لاهور و پاڤێڵ (به‌ناو كورد)، چ شتێك كۆیان ده‌كاته‌وه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌دبه‌ختی كورد و له‌ناوبردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی، له‌گه‌ڵ غه‌دری سیسته‌می نادادپه‌وه‌ری جیهانی نه‌بێت؟! سیسته‌می جیهانی سیسته‌مێكی نادادپه‌روه‌ره به‌سه‌ر مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ نموونه كورد.
رۆژێك عێراق، رۆژێك ئێران، رۆژێك توركیا، رۆژێك داعش، رۆژێك حه‌شدی شه‌عبی، كوردستان وێران و تۆپباران ده‌كه‌ن، كورد ده‌كوژن و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نیا ته‌ماشا ده‌كه‌ن. به‌ڵی ئه‌وه‌یه نادادپه‌روه‌ریی سیسته‌می جیهانی، هه‌ندێك ده‌بێت بمرن تا هه‌ندێك خۆش بژین.
ئاراسته‌كردنی مووشه‌كێك بۆ سه‌ر سعوودیه كه له ئاسمانه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆری له شه‌قامێكی میسر، یان توركیا.. تاد، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزی دنیا بێنه سه‌رخه‌ت و باسی پشتگیری و هاوكاری بكه‌ن، به‌ڵام داگیركردنی كه‌ركووك، خورماتوو و شنگال، كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كورد، سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی كورد، هیچ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی به‌و وڵاتانه نه‌كرد، كه‌س ئاماده‌یی هاوكاری و پشتگیری پێشكه‌ش نه‌كرد. ئه‌مه بۆ؟ چونكه سیسته‌می جیهانی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كان بنیات نراوه، بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ر گه‌لانی ژێرده‌ست و كه‌مینه جینۆسایدیش بكرێن كێشه نییه.
كورد باجی ئه‌وه ده‌دات كه داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ده‌یه‌وێت به ئازادی بژی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێت وڵاتی كوردستان دروست بكات، ئه‌وا ده‌بێت بیر له زۆر پرس بكاته‌وه، یه‌كێك له گرنگترینیان پرسی به ئه‌رێنی په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانیه‌تی به مافه‌كانی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه‌كان. تاكی كوردی ده‌بێت وا په‌روه‌رده بكرێت كه هیچی كه‌متر نییه له عه‌ره‌ب، تورك، فارسێك و ئه‌مه‌ریكایییه‌ك.
تاكی كوردی ده‌بێت فێری خۆشویستنی نیشتمان بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ڵێت "له برسان خاك ده‌خۆم به‌س خاك نافرۆشم". یانیش ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت "لێره كه‌س نیشتمان نافرۆشێت".
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كوردستان ببێت به ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جیاجیای له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت له وانه‌ی مێژوو له زانكۆ و قوتابخانه‌كان بخوێنرێت.
ئێسته وه‌ك ده‌بینرێ خیانه‌كاران به ده‌نگی زوڵاڵ و زۆر بێمنه‌تانه قسه ده‌كه‌ن، پێ ده‌چێت كه‌سیش نه‌توانێت بیانخاته قه‌فه‌سی ئاسنینی دادوه‌ریی. به‌مه‌ش سه‌روه‌ری وڵات و سیسته‌مه دادوه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ری ناپاكیكردنی تریش چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت ناپاكیكاران بگیرێن، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
دواجار من هاوڕام له‌گه‌ل ئیسماعیل بێشكچی كاتێك گوتی پێویسته لێكۆڵینه‌وه له په‌روه‌رده‌ی به‌شێكی ماڵباتی تاڵه‌بانی بكرێت، ئه‌وانه‌ی بكه‌ری 16ی ئۆكتۆبه‌رن.