دێژین سدقى
ئێران بۆ پاراستنى باڵانسى هێزى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامبوونى له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌نده ترسى له كورد هه‌یه، نیوه‌ی ئه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ناترسێ, ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی كۆمارى ئیسلامى به‌رده‌وام له حاڵه‌تێكى ناجێگیردایه و دڵه‌ڕاوكێی رژدی پێوه دیاره به‌رانبه‌ر كورد، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵى سه‌ركوتكردنى توخمى كورد ده‌دات, به‌هه‌مانشێوه‌ى رژێمى به‌عس و به هه‌ندێ رێى جیاوازتر.
بۆردمانكردنى باره‌گاى دیموكراته‌كان له كۆیه و له هه‌مان رۆژدا له سێداره‌دانى سێ گه‌نجى كورد له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامییه‌وه به پاساوی جیاجیا، درێژه‌پێده‌رى ئه‌و فۆبیایه‌یه كه ئێران به‌رانبه‌ر كورد هه‌یه‌تی و ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و ترسه‌ی ببێت، بگره ترسه‌كه به‌جۆرێك چووه‌ته ناو كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، بۆى بووه به ناخۆشى و ده‌كرێ بڵێین چووه‌ته دۆخی (كوردۆفۆبیا)وه، بۆیه به‌خوێنى كورد ده‌رمانى ده‌ردى خۆى ده‌كات.
وه‌ه‌ك ده‌بینین فۆبیاكه‌ی ئێران ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا قه‌تیس نه‌ماوه، به‌ڵكو پارچه‌كانى تر‌ى كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه و به تایبه‌تى باشوورى كوردستان, بۆیه پرسى سه‌ربه‌خۆیى و ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 نموونه‌یه‌كى تر‌ى زه‌قى ئه‌م فۆبیایه‌ن.
ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و خواستی به‌رفراوانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، ئێرانی تاساند و فۆبیاكه‌ى زۆر قورس كرد، چونكه وه‌ك بینیمان هه‌ر له راگه‌یاندنى بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی, ئێران كه‌وته حاڵه‌تێكى ده‌روونى خراپه‌وه و وه‌ك وڵاتێكى دراوسێ كه هه‌رگیز زیانمان نه‌بووه بۆی، هه‌موو تێگه‌یشتن و گفتوگۆیه‌كی خسته لاوه و به‌هه‌موو رێ و تواناوه هه‌وڵى سه‌رنه‌گرتنى ئه‌و خه‌باته 100 ساڵییه‌ی كوردی دا, راسته نه‌یتوانی به‌ر به پرۆسه‌كه بگرێ، به‌ڵام له رێى كاریگه‌ریی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی بۆ خۆشكردنى ئاگرى دووبه‌ره‌كى و لێكترازانى ناوماڵى كوردى، توانی ئه‌نجامی پرۆسه‌كه له ئامانجه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو.
كۆمارى ئیسلامیى ئێران ترسى هه‌بوو به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆیى كوردستان, ترسه‌كه‌یشی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردییه ئۆتۆماتیكى كار بكاته سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ى كورد كه ژماره‌یان له ئێران‌دا ده‌گاته سەرووی 10 ملیۆن كه‌س، (كوردانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان) كه ئه‌وانیش به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هان بدرێن و داواى مافه‌كانى خۆیان بكه‌ن, چونكه به ئاشكرا بۆ ئه‌و خواسته نه‌ته‌وه‌یییه رۆژهه‌ڵاتی وڵات خرۆشا و پشتگیرى بێ ترسیان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد.
له‌لایه‌كى تره‌وه، پارچه‌بوونى عێراق و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا كاریگه‌ریی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ئێران ده‌كرد له عێراق و پارچه‌ى سه‌ربه‌خۆ كه كوردستان ده‌بوو, ئه‌مه‌ش دژى خه‌ونه‌كانى كۆماری ئیسلامییه كه ده‌یه‌وێ هێزى خۆى له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزێت و په‌ره پێ بدات, هاوكات پێوه‌ندیى ئابوورى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان خاڵێكى تر‌ى گرنگه كه وا له ئێران ده‌كات حه‌ز نه‌كات كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ پاراستنى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران به‌شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسى خۆى ده‌رده‌خات و هه‌وڵ ده‌دات رووى راسته‌قینه‌ى خۆى بشارێته‌وه كه هیچ ترس و رق و كینه‌ى به‌رانبه‌ر كورد نییه و به كه‌مه نه‌ته‌وه‌ى خۆى ده‌زانێ له ناوخۆى ئێران, باشوورى كوردستانیش به هاوبه‌شى ئابوورى و دراوسێى خۆی ده‌زانێت, به‌ڵام دراوسێیه‌ك به دڵی ئێران و ده‌سته‌مۆ، نه‌ك ده‌وڵه‌ت. بۆیه لێزانانه له گوتاری خۆیاندا ده‌ڵێن "ئێمه دژی سه‌ربه‌خۆیى كوردستان نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یى و یه‌كگرتوویی خاكی عێراق‌داین".
به‌ڵام هه‌رچه‌نده كورد و خیانه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له یاساكانی مافی مرۆڤ و ئازادی گه‌لان ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كوردستانی دواخست، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌و ترسه‌ى كۆماری ئیسلامیی به‌رانبه‌ر به كورد، هه‌رگیز كۆتایى نایه‌ت مه‌گه‌ر به كۆتاهاتنى كۆمارى ئیسلامیى ئێران. چونكه ئه‌زموونی درێژخایه‌نمان هه‌یه پێكه‌وه و ئێرانیش ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن مێژوو و ستراتیجی دوورمه‌ودایه و ده‌زانێ له كاتی چه‌وساندنه‌وه‌دا كورد رژدتر ده‌بێت له‌سه‌ر كوردایه‌تی و زۆرتر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه ده‌كات.