بارزان محه‌مه‌د عه‌لى- ماسته‌ر له مێژووى هاوچه‌رخ
به‌شى پێنجه‌م
له دواى هاوپه‌یمانی نێوان توركیا و پاكستان له ساڵى 1954، هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراق و توركیا له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنى رێككه‌وتنامه‌یه‌ك رێككه‌وتن، به‌و ئامانجه‌ى هاریكارى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رفراوانتر بكه‌ن كه له‌سه‌ر رایه‌ڵى هه‌مان رێككه‌وتنه‌كانى پێشتریان به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگ بن دژى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك، چ له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان بكرێته سه‌ر لایه‌كیان.
له‌م رووه‌وه عێراق و توركیا رۆڵى سه‌ره‌كییان گێڕا بۆ ئاوێته‌كردنى پرسى كورد له‌گه‌ڵ جه‌نگى سارد، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له 24ی شوباتى 1955 هاوكاری گۆڕینه‌وه (التعاون المتبادل)یان واژوو كرد، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و پاكستان و ئێران به دواى یه‌كتردا چوونه ناو ئه‌م په‌یمانه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك ئه‌ندامى چاو‌دێر وه‌رگیرا. دواتر به ناوى "په‌یمانى به‌غدا" ناسرا. خاڵى به یه‌كگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (NATO) له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا (SEATO) تا هه‌رسێكیان له ریزه‌وه ببن به شوورایه‌ك له به‌رده‌م مه‌ترسى یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا.
په‌یمانى به‌غدا له هه‌شت به‌ند پێكهاتبوو، به‌ندى یه‌كه‌مى په‌یمانه‌كه ئامانجى دامه‌زراندنى به‌م شێوه‌یه نیشان ده‌دا "ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌رگرى له ئاسایش و هێمنى وڵاته به‌شداره‌كان ده‌كات، جگه له پێداویستییه گشتییه‌كان، ئه‌ندامان ده‌توانن و پێویسته رێككه‌وتنى دووقۆڵى له نێوان خۆیاندا ببه‌ستن". به‌گوێره‌ى به‌ندى سێیه‌مى په‌یمانه‌كه نه‌ده‌بوو واژووكه‌رانی په‌یمانه‌كه ده‌ست بخه‌نه ناو كاروبارى یه‌كتره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه داوای ده‌كرد كێشه‌كانى نێوانیان به رێى ئاشتى و له‌سه‌ر بناغه‌ى یاساكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌گوێره‌ى به‌ندى شه‌شه‌م، بڕیار دراوه ئه‌نجوومه‌نێكى هه‌میشه‌یى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه دابمه‌زرێت، هه‌رچى به‌ندى حه‌وته‌مه تایبه‌ت كرابوو به نوێكردنه‌وه‌ى په‌یمانه‌كه، هه‌ر پێنج ساڵ جارێك. رۆڵى توركیا و عێراق بۆ به‌جیهانیكردنى پرسى كورد وه‌ك هۆكارێكى نائارامى له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تى و له دنیادا به‌گشتى، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
له رێككه‌وتننامه‌ى 1946ى نێوان توركیا و عێراق، له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسراوه "ئاشتى و ئاسایشى نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌شێكه له ئاشتى و ئاسایشى گه‌لانى دنیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست". هه‌مان ئه‌م بنه‌مایه به‌شێوازێكى نوێ توركیا و عێراق ده‌یخه‌نه نه‌خشه‌ى كارى په‌یمانى به‌غدا و له ماده‌ى پێنجه‌مدا هاتووه: "ئه‌م پێنج حكوومه‌ته دووپات له‌و خواسته ده‌كه‌نه‌وه كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ ماده‌ى (5)ى گه‌ڵاڵه‌نامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان و بۆ یه‌ك ئامانج كار بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى به‌رقه‌راركردنى ئاشتى و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، دژى هه‌ر ده‌ستدرێژى و كارێكى تێكده‌رانه به‌رگرى له وڵاتانى خۆیان بكه‌ن و له پێناوى خۆشگوزه‌رانى و ئاسووده‌یى گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ستبه‌كار بن".
ئه‌گه‌ر له به‌ندى پێنجى ئه‌م په‌یماننامه‌یه ورد بینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستى ئه‌م په‌یماننامه‌یه به پله‌ى یه‌كه‌م كوردستان و گه‌مارۆدانی پرسى كورد بوو، توركیا و عێراق هه‌وڵیان ده‌دا و كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد گوایه ئارامى و ئاسایش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌قامگیر بكه‌ن، به بۆچوونى ئه‌وان ئارامى و سه‌قامگیرى له‌و ناوچه‌یه نه‌ده‌هاته ئارا، ئه‌گه‌ر كوردستان قه‌واره‌یه‌كى سیاسیى سه‌ربه‌خۆى هه‌بووایه!
ئه‌مه به واتایه‌ك له واتاكان، سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان زلهێزه‌كانی ده‌گه‌یاند، كه بێگومان ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووبوونه‌وه بوو له نێوان به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و زلهێزان، دیاره هیچ لایه‌كیان ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، یا ده‌بوو هاریكارى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌كه‌ن كه له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانییه‌وه دایانمه‌زراندوون و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجى و ئابوورییه‌كانى خۆیان پێ ده‌پاراست، كه‌واته سه‌قامگیرى و ئارامى ده‌بوو له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنى بزاڤى كوردى ئه‌نجام بدرێ .
له‌باره‌ی شوێنى كورد له په‌یماننامه‌كه‌دا، توێژه‌رێك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌رچى له به‌نده‌كانى رێككه‌وتننامه‌كه هیچ ده‌قێكى تایبه‌ت به بارودۆخى سیاسیى كورد به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا تێیدا نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌نده‌كانى په‌یماننامه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بوون بۆ سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد له هه‌رسێ وڵاتى (توركیا و عێراق و ئێران)، به‌تایبه‌ت كه پێكهێنه‌رانى په‌یمانى به‌غدا به‌شێوازى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌پێى قۆناغه مێژووییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له ناوبردن و سه‌ركوتكردنى بزووتنه‌وه‌كانى كورد بوون.
له كاتی دامه‌زراندنى په‌یمانى به‌غدا كه له تشرینى دووه‌مى 1955 له به‌غدا به‌سترا، دواى دامه‌زراندنى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك (ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌میشه‌یى، سكرتارییه‌ت، لیژنه‌كان)، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تیان به ناوى (كۆمیته‌ى به‌ربه‌ره‌كانێى چالاكى رووخێنه‌ر) پێكهێنا، كه خه‌بات و جموجووڵى رێكخراوه كۆمۆنیسته‌كان و به‌تایبه‌تى رێكخراوه كوردییه‌كان دژى ڕژێمه‌كانى ناوچه‌كه، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى یه‌كێتى سنووره‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌كانى پۆلس و ئاسایش و هه‌واڵگریی وڵاتانى به‌شدار به‌ڕێوه ده‌برا، هه‌روه‌ها ساڵی جارێك كۆمیته‌كه كۆ ده‌بوونه‌وه و راپۆرتى تایبه‌تیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى په‌یمانه‌كه ده‌كرد و نه‌خشه و پیلانى له‌ناوبردن و به‌ره‌نگاری چالاكى و جموجووڵى رێكخراوه دیموكراتیخواز و كوردییه‌كانی داده‌ڕشت.
نه‌ك ته‌نیا وڵاتانى داگیركه‌رى كوردستان له پیلانگێڕاندا دژى كورد به‌شدار بوون، به‌ڵكو وڵاته رۆژئاواییه‌كانیش به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى چالاك به‌شدارى ده‌كرد له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى به‌غدا، بۆ دووه‌مین جار و له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌و په‌یمانه، ئه‌مه‌ریكا بوو به ئه‌ندامى (كۆمیته‌ى كارى رووخێنه‌ر) و له حوزه‌یرانى 1957 به‌شدارى له كۆمیته‌ى له‌شكرى ئه‌و په‌یماننامه‌یه كرد، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه (پێویسته به‌رگرى له یه‌كێتى خاكى وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى به‌غدا دژى مه‌ترسى كۆمۆنیزم) بكرێت.
به بۆچوونى توێژه‌رێك، پرسى كورد یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانى پێكهێنانى ئه‌م په‌یماننامه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له نێوان توركیا و عێراق و ئێران بزووتنه‌وه‌كه‌ى له‌ناو ببرێت، بۆیه گه‌لى كورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دژایه‌تى په‌یمانى به‌غداى نه‌كردووه كه دژ به بیروباوه‌ڕه چه‌پڕه‌وه‌كان بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو كه وڵاتانى پێكهێنه‌رى په‌یمانه‌كه دژى پرسى كورد بوون و یه‌كگرتنه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه كه چالاكییه‌كانى له وڵاته‌كانیان له‌ناو ببه‌ن.
گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان به گه‌رمى به‌شدارى هه‌موو ئه‌و خه‌بات و چالاكییانه‌ى ده‌كرد كه له دژى په‌یمانى به‌غدا ئه‌نجام ده‌دران بۆ له ناوبردنى و به توندى دژى هه‌موو پیلانه‌كان ده‌وه‌ستا و بووبوو به به‌شێكى جیانه‌كراوه له خه‌باتى هێزه نیشتمانییه عێراقییه‌كان و جه‌ماوه‌رى عه‌ره‌بى له عێراقدا. بۆیه سه‌رانى په‌یماننامه‌كه له‌م باوه‌ڕه‌دا بوون كه ئامانجه‌كانیان جێبه‌جێ ناكرێت ئه‌گه‌ر چالاكى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازیى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى له باشوورى كوردستان و عێراق به‌گشتى، لاواز نه‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه ده‌زگه‌كانی پۆلیسیی له باشوورى كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان گرت كه له چالاكییه‌كانى دژى به‌غدا رۆڵى به‌رچاویان هه‌بوو.
به‌شداریى عێراق له په‌یمانى به‌غدا مایه‌ى سه‌رسوڕمانى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌گشتى و میسر بوو به‌تایبه‌تى، میسر پرسیارى ئه‌وه‌ى لاى عێراق ورووژاند كه بوونى عێراق له هاوپه‌یمانى به‌ره‌ى رۆژئاوادا دژ به به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى كۆمۆنیستى چ پێویست ده‌كات؟ له كاتێكدا عێراق هیچ سنوورێكى هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا نییه. له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تى عێراق زۆر به راشكاوانه وه‌ڵامى دایه‌وه كه "سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر دوو بنه‌ما به‌نده، یه‌كه‌میان خزمه‌تكردنى ئامانجه عه‌ره‌بییه‌كان، له رێى هاریكارى له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، دووه‌میان پاراستنى ئاسایشى عێراق، له رێى رێكخستن و چه‌سپاندنى پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران‌دا.
له‌باره‌ی جۆرى پێوه‌ندییه‌كانى عێراق و توركیا، به‌م جۆره پێناسه‌ى ده‌كات "ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ئاگادارن كه توركیا به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ دراوسێمانه و به سنوورێكى به‌رین و سروشتێكى جیۆگرافى هاوشێوه‌ى وه‌ك یه‌ك، هاوبه‌شى عێراقه" .
به‌م جۆره عێراق زۆر به روونى له وتارى سیاسیى خۆیدا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه توركیا و عێراق سنوورێكى هاوبه‌ش له نێوانیاندایه، هه‌رچه‌نده عێراق ناوى شێوه و جۆرى ئه‌و سروشته نابات، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه ئه‌م سروشته هاوبه‌شه روویه‌كى مرۆیى هه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ى كورده، رووه‌كه‌ى تریشى سروشتییه كه خاكى كوردستانه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسه‌رێكى بیانى پێی وایه، پاراستنى سروشتى هاوبه‌شى نێوان توركیا و عێراق، به‌شێكه له گره‌نتی ئاسایشى عێراق و یه‌كێكیشه له‌و دوو بنه‌مایه‌ى سیاسه‌تى عێراقیان له‌سه‌ر به‌نده. كه‌واته نه‌ته‌وه‌ى كورد تاكه كارتى ده‌ستى عێراق بوو بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى له په‌یمانى به‌غدادا.
كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كورد چه‌ندان جار له كرده‌وه و نامه‌كانیاندا كه بۆ ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ندێ له ده‌سته‌كانی نێوده‌وڵه‌تییان ده‌نارد، ئاماژه‌یان بۆ شێوازى دوژمنكارانه‌ى په‌یمانى به‌غدا كردووه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كورد، هه‌روه‌ك عیسمه‌ت شه‌ریف وانلى كه‌سایه‌تى سیاسیى كورد له نووسینێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ده‌توانم بۆتان روون بكه‌مه‌وه كه بوونى پرسى كورد هۆى سه‌ره‌كى به‌ستنى په‌یمانى به‌غدا بووه له نێوان توركیا و ئێرانى شاهه‌نشا و عێراقى نوورى سه‌عید، هه‌موویان رێككه‌وتوون بۆ سه‌ركوتكردنى بزووتنه‌وه‌ى كوردى، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا دژایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كوردى ده‌كات، چونكه حه‌ز به گۆڕانكارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى تازه له رۆژهه‌ڵاتى نزیك ناكات، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات بۆ پاراستنى سیسته‌مى خۆی به‌مه‌به‌ستى سیاسیی بۆ كێڵگه‌كانى نه‌وت، به‌ڵام قوربانى سه‌ره‌كى ئه‌م بارودۆخه سیاسیه‌ى ئێسته‌یش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌لى كورد بووه، ئه‌مه راستییه‌كى سه‌لمێنراوه " .
له ده‌رئه‌نجامى درێژه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا له 1926- 1958 توێژه‌رێك نووسیویه‌تى، پرسى كورد پلانێكى تۆكمه‌ى رێكخراوى له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ داڕێژرا، كه به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر كوردستان به‌گشتى و باشوورى كوردستان به‌تایبه‌تى به‌جێهێشت، به‌شێوه‌یه‌ك له رێككه‌وتنى 1926ى نێوانیان پرسه‌كه‌یان خسته خانه‌ى ئاژه‌واگێڕى و چه‌ته‌یى. له ساڵى 1937 له سه‌عدئاباد كردیان به‌و كێشه‌یه‌ى ئامانجى هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ى داوده‌زگه و رژێمى حوكمه له ناوچه‌كه‌دا، له په‌یمانى به‌غدا پرسى كوردیان كرده كارێكى تێكده‌رانه و عێراق و توركیا بازنه‌ى دژایه‌تیكردنى ئه‌م تێكده‌رانه‌یان له ناوچه‌ییه‌وه فراوان كرد بۆ بازنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، له‌م پێناوه‌شدا هاریكارى به‌ره‌ى رۆژئاوایان بۆ خۆیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ستراتیجى حكوومه‌تى عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا بریتى بوو له‌وه‌ى پرسى كورد نه‌چێته چوارچێوه‌یه‌كى زانستی، له‌لایه‌كى تره‌وه سیاسه‌تى وڵاتانى هه‌رێمى و پێوه‌ستبوونى عێراق به په‌یماننامه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له ناویشیاندا توركیا، هۆى لاوازى و شكستى هه‌ر جووڵانه‌وه و بزووتنه‌وه‌یه‌كى رزگاریخوازى كوردى بوو له باشوورى كوردستان.