باز ئه‌حمه‌د
لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه، دوای لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و باشبوونه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵك، هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته تا كوردستانێكی به‌هێز بنیات بنێته‌وه و جارێكی تر به واژوویه‌كی به‌غدا له ڕووی ئابوورییه‌وه تووشی ته‌نگژه‌ی قووڵ و هه‌ره‌سی گه‌وره نه‌بین. ڕه‌نگه ڕوانینی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی بۆ چه‌مكی "كوردستانی به‌هێز" جیاواز بێ، به دیدی منیش تاكه ڕوانین و خاڵی ستراتیجی بۆ به‌هێزبوونی كوردستان، له‌م قۆناغه‌دا گرنگتر له چاكسازیی و به‌هێزكردنی ئابووری و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دروستكردنی مرۆڤ و سه‌رمایه‌ی مرۆییه.
كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌رچه‌ند خاوه‌نی ئابووری به‌هێز بن و سوپای تۆكمه و یه‌كگرتوویان هه‌بێت، چه‌ندیش هه‌ڵمه‌تی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و په‌لكێشكردنی گه‌نده‌ڵكاران بۆ قه‌فه‌سی دادگا به‌رن، هه‌ر ناتوانن به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بن، ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی ستراتیجی و دوورمه‌ودا بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مك و بواره‌كان دانه‌ڕێژن، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌عریفی سامان و ئابووری و خاك و قه‌واره و ڕه‌وشت و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌كرێته‌وه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كانی زێڕ و زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وت بین، هه‌ر شكست به‌شی ئێمه ده‌بێ.
خه‌ڵكی به زۆرینه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ شتێك له بۆمبی ئه‌تۆم به‌هێزتر نییه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وان نازانن هه‌ر خۆیان له بۆمبی ئه‌تۆم به‌هێزترن، چونكه سه‌ره‌نجام ئه‌تۆمیش هه‌ر به‌رهه‌می مرۆڤ و بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه و هاوكێشه كیمیاییهكانه كه مرۆڤ له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌سته‌به‌ری كردووه، كه‌واته مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه، نه‌ك ئابووری به‌هێز و سامانی سروشتی زۆر.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته حكوومه‌تی نوێ، كار له‌سه‌ر دروستكردنی مرۆڤ بكات، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌م كابینه‌یه‌وه وه‌ك دوو ستراتیجیترین وه‌زاره‌ت سه‌یر بكرێن و زۆرینه‌ی پرۆگرامی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته چڕ بكرێته‌وه، ئه‌مه كورستانێكی به‌هێزی هه‌میشه‌یی دروست ده‌كات كه نه‌وه دوای نه‌وه ده‌توانن به به‌هێزی بمێننه‌وه.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رز و شاری نیشته‌جێبوونی گه‌وره و شه‌قامی فره‌وان و ستراتیجی و ئاوه‌دانی زیاتر، ئه‌و كاته گرنگن كه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میی سوودی لێ وه‌ربگرن، چونكه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بنه‌مایه‌كی به‌هێزی په‌روه‌رده‌یی نییه، بۆیه كاتێك فره‌وانترین شه‌قام ده‌كه‌یته‌وه خه‌ڵكی به ئۆتۆمبێل خێراتر لێ ده‌خوڕن و ڕووداوی هاتوچۆی زیاتر دروست ده‌كه‌ن، پارك و سه‌وزاییه‌كان زۆر گرنگن بۆ ژینگه و هه‌وای پاك، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پڕ ده‌بن له توێكڵی گوڵه‌به‌ڕۆژه و پاشماوه، بازاڕ و شه‌قام به‌هه‌مانشێوه، كاتێك خه‌ڵكی ئێمه باوه‌ڕی به توانای خۆی نه‌بێ و هه‌ر حه‌ز بكات له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵكی تر ده‌وڵه‌مه‌ند بێ، هه‌موو به‌رپرس و كارمه‌ندانی ئێسته‌ی حكوومه‌ت بنێرینه ماڵه‌وه و سه‌رجه‌میان به خه‌ڵكی نوێ بگۆڕین، هه‌مان گه‌نده‌ڵی دروست ده‌بێته‌وه و خه‌ڵكی زۆر لێزانانه له كه‌لێن ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی مشتی پاره بۆ خۆیان گل بده‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، دزینی پاره‌ی گشتی و گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می به به‌رپرسیارێتی سه‌یر بكات و به سته‌مكردن له نه‌وه‌كانی داهاتوو و هاووڵاتییانی سه‌یر بكات، حكوومه‌ت داوای گه‌نده‌ڵی و دزینی پاره له‌و تاكه هۆشیاره بكات، ده‌ستی ناچێته دینارێك به نایاسایی بیخاته گیرفانی خۆیه‌وه.
هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان باس له گرنگی كات و چاكسازی ده‌كه‌ن و جۆره‌ها بیرۆكه و پرۆپۆزهلیان لایه، به‌ڵام ئه‌مانه هیچی ستراتیجی لێ به‌دی نایه‌ت، ئه‌وانه‌ی باسی كات ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن له فه‌رمانگه‌كان به شتی بێ به‌ها و یاری ئه‌لیكترۆنی و كۆبوونه‌وه بێ سووده‌كان خه‌ریكن و له فه‌رمانگه له‌گه‌ل هاوڕێكانیان خه‌ریكی دهمهتهقێن و كاروباری خه‌ڵك ده‌وه‌ستێنن، له كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو ئه‌وكاته مرۆڤ به گرنگ لێی ده‌ڕوانرێ كه به‌رهه‌مێكی هه‌بێ، مرۆڤی بێ به‌رهه‌م بێسووده.
له كوردستان خه‌ڵك هه‌ر خه‌ریكی قسه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ڵێین 0.1% بووبایه به كردار، زۆر گرنگ بوو. ئه‌وانه‌یشی بانگه‌شه‌ی كردار ده‌كه‌ن، له هه‌مووان بێ كردارترن، مرۆڤی به‌رهه‌مدار به‌بێ پیاهه‌ڵدان به شان و باڵای خۆی، كاره‌كانی خۆی به وردی و بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و وه‌ك ئه‌ركی خۆیشی سه‌یری ده‌كات، نه‌ك وه‌ك منه‌ت به ده‌وروبه‌ری بفرۆشێته‌وه.
ئه‌مانه ده‌ردی زۆر كوشنده‌ن و به‌رۆكی خه‌ڵكی ئێمه‌یان گرتووه، تا وه‌ك گرێی شێرپه‌نجه‌یی له عه‌قڵی تاكی كوردستان دهرنههێنرێن، گرفت و كێشه‌كان كۆتاییان نایه‌ت، راستییه‌كه‌ی من هیچ گه‌شبین نیم كوردستانی به‌هێز دروست ببێ، بێگومان ئه‌مه له ڕوانگه‌ی منه‌وه بۆ كوردستانی به‌هێز و سه‌قامگیر، به‌ڵام ده‌كرێ به پێناسه‌ی تره‌وه و بۆ كورتمه‌ودا كوردستانی به‌هێز بێته دی.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه و میله‌تێك ئیتر ده‌گاته سه‌رده‌مێك كه له كرۆكی كێشه‌كانی بگات، بێگومان بۆ گه‌لی كوردستانیش ئێسته ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه بیر له هه‌نگاوه ستراتیجییه‌كان بكاته‌وه، نه‌ك كورتمه‌ودا و بێ سوود بجووڵێ، عه‌قڵی مرۆڤ گه‌وره‌ترین خاڵی ستراتیجییه تا كاری له‌سه‌ر بكرێ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئامانج په‌روه‌رده و فێركردن بێ به شێوازێكی تر و زۆر توند و تۆكمه‌تر.
قوتابخانه‌كانی ئێمه زۆر كۆڵه‌وارن، مامۆستاكان هۆشیارییان كه‌مه و تا ئێسته‌یش ئه‌شكه‌نجه به‌كار دێنن، ژینگه‌ی وانه گوتنه‌وه زۆر ناله‌باره و پڕه له ئاڵۆزی، كه‌شی گونجاو تا ئێسته ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه، تا داهێنه‌ر دروست ببن و ڕێ بده‌ن مرۆڤ بیر بكاته‌وه، به‌ڵكو مامۆستاكان و كه‌سانی به ته‌مه‌ن هه‌میشه ئامانجیان ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی تازه‌یش وه‌ك خۆیان بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه نه‌ریتێكی زۆر خراپی گه‌لی كوردستانه، كاتێك ده‌مانه‌وێ هه‌موو كه‌س وه‌ك ئێمه بیر بكاته‌وه، ئه‌مه زیانمه‌ندترین په‌تایه.
زانكۆكان شوێنی نمایشی جل و ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ڕهگهزهكانن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، له شوێنی ململانێی زانستی و دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌عریفی بۆ وێناكردنه‌وه‌ی بواره‌كان و گه‌شه‌پێدانی بازاڕ و كۆمه‌ڵگه به گشتی، مامۆستایانی زانكۆ به‌شی زۆریان، به به‌رتیل و پێوه‌ندی تایبه‌ت بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه و توانای ئه‌وه‌یان نییه، 30 خولهك به‌شێوه‌یه‌كی زانستی قسه بكه‌ن، زۆرینه‌یان خه‌ریكی كۆپیكردنن له زمانه‌كانی تره‌وه بۆ كوردی و به قوتابیانی ده‌فرۆشنه‌وه و باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه ده‌بێ ڕێك قسه‌كانی ئه‌وان له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه له‌به‌ر بكرێ و له تاقیكردنهوهیش به ته‌واوی هاوشێوه‌ی ئه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه و له ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه نابێ جیاوازی هه‌بێ، ئه‌مه كوشتنی داهێنان و بیركردنه‌وه‌یه، بۆیه كه‌سانی لهبهركهر "ده‌راخ" ده‌بنه یه‌كه‌می زانكۆكان، به‌ڵام نازانن پێشه‌كییه‌كی كورت بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك بنووسن.
توێژینه‌وه‌ی زانكۆكان بۆ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و دواتر سووتاندنه، هه‌مووان چوار ساڵی زانكۆ و دوو ساڵی خوێندنی په‌یمانگه‌كان له كۆڵ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وكاته‌ی له زانكۆ بووم ناونیشانێكی قورس و گه‌وره‌م به سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌م دا، كه‌چی پێی گوتم ئه‌وه بۆ تۆ قورسه و شتێكی ئاسان بكه و له كۆڵ خۆتی بكه‌وه، عه‌جایب!
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش كه‌رتی ڕۆشنبیری و چاپ به ته‌واوی به‌ڕه‌ڵا كراوه، له هه‌موو كتێبخانه‌كانی كوردستان ناتوانی 100 كتێب له‌باره‌ی فیزیا و كیمیا و ماتماتیك و زینده‌وه‌رزانی و پزیشكی و ئه‌ندازیاری و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ست بخه‌یت، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار رۆمان و كتێبی ده‌روونی و فه‌لسه‌فه و گوته‌ی ناوداران و كتێبی ئاینی هه‌ن، ئه‌م ناهاوسه‌نگییه وایكردووه ئه‌وانه‌یشی شه‌یدای خوێندنه‌وه‌ن به‌ره‌و وه‌همێكی گه‌وره هه‌نگاو بنێن، له جیاتی ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه ببێت به بنه‌مایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه، بووه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ گێژكردنی مرۆڤی ئێمه، بۆیه ده‌بێ سنوورێك دابنرێ و به ته‌واوی ئه‌و كتێبه وه‌همییانه وه‌رگێڕان و چاپیان كه‌م بكرێته‌وه و په‌ره به سه‌رچاوه‌ی زانستی بدرێت.
به بڕوای من گرنگتر له خۆراك و مووچه و ئاو و كاره‌با، تێركردنی عه‌قڵه، چونكه بێ هۆشیاری خه‌ڵك و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێ چه‌وتانه‌ی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چه‌وڕێژ كراون، بێگومان ئه‌گه‌ر بگه‌ن به دۆخی قیرتاوكردن، ئه‌سته‌مه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و كوردستانی هه‌میشه به‌هێز ببینین.
كوردستان ئێسته پێویستی به "لی كوان ی‌و"ی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپوور و "مه‌هاتیر محه‌مه‌د"ی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری مالیزیا و "سوڵتان قابووس"ی سوڵتانی عومان و ئه‌زموونی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ژاپۆن و كۆریای باشووره، ئه‌مانه‌یش هه‌نگاوی هێنده قورسیان نه‌نا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ مووچه‌ی مامۆستایان له هی وه‌زیر زۆرتر كرد، مامۆستاكان له وه‌زیره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن، قوتابخانه له كۆشك و ته‌لاره ڕازاوه‌كان خۆشتر و له ماڵه‌كان زۆر باشتر بن، تا ژینگه‌ی خوێندن به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بێ، كاتی ته‌واوبوونی قوتابخانه و سێ مانگی هاوین، ناكرێ مامۆستایان پاڵ بكه‌ون و بێ ئیش دابنیشن، به‌ڵكو گرنگه به ستراتیجێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه به سه‌رپه‌رشتی تیمی پسپۆڕی بیانی، هه‌نگاو به هه‌نگاو مامۆستایان پێش بخرێن و بوون به مامۆستا ناكرێ كارێكی زۆر ئاسان بێ و ته‌نیا بڕوانامه‌یه‌كی په‌یمانگه و زانكۆی پێویست بێ، به‌ڵكو ده‌بێ بڕوانامه‌ی ده‌روونی و چۆنیه‌تیی وانه‌گوتنه‌وه و شاره‌زایی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانینی زمانی تر و كوردییه‌كی پاراویش له‌گه‌ڵیدا مه‌رج بێت، ورده ورده سیسته‌می خوێندن له ڕیشه‌وه بگۆڕین.
ئه‌مه هه‌ڵمه‌ت و شۆڕشێكی گه‌وره‌ی نیشتمانییه و پێویستی به پلانێكی تۆكمه‌یه كه له یه‌ك كاتدا له‌و بوارانه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێ و میدیا و سینه‌ما و شانۆ و شه‌قامیش به به‌رنامه كار بۆ جێگیركردنیان بكه‌ن، دواتر گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له دۆخێكی چه‌قبه‌ستووه‌وه بۆ دۆخێكی به‌رهه‌مدار دێته به‌رهه‌م، هاوشێوه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیا، ئیتر خه‌ڵك له موناقه‌شه‌ی فڵان وای گوت و فیسار وایكرد ده‌رده‌چن و ده‌كه‌ونه بیركردنه‌وه و ململانێی یه‌كتر، له‌سه‌ر كار و كرداری باشتر و پێشخستنی زیاتر.