نه‌یارانی كورد به درێژایی مێژوو، له پاڵ چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جینۆساید و داگیركردنی خاك و نیشتمانی ئێمه، هه‌وڵی شێواندن و بێبه‌هاكردنی فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئێمه‌یشیان داوه، كه به‌شێكه له ڕابردوو و مێژوومان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانیبێ كورد له‌و ڕێیه‌وه بسڕنه‌وه، ئه‌وا مه‌به‌ستیان بووه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دواكه‌وتوو، نه‌زان، بێ ئاگا له دنیا، بێ مێژوو و فه‌رهه‌نگ، پێناسه بكه‌ن.
لاپه‌ڕه‌ی مێژووی نه‌یاره‌كانی كوردیش به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، پڕن له‌و وێنانه. ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و وێنانه له ڕه‌گه‌وه بسڕینه‌وه و كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشانی ئه‌وانیتر بده‌ین، نه‌ك به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كتێب، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و مێژووه ناشیرینه‌ی دوژمنان ده‌یانه‌وێت، تۆختر بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر ئه‌مه‌یه ئامانجی هه‌میشه‌یی نه‌یاره‌كانمان.
یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی هه‌وڵێكه بۆ به كه‌م پێشاندانی كورد و لێدان له بیركردنه‌وه و تێڕوانین و ڕه‌هه‌ندی مرۆییانه‌مان، كتێبی (مه‌مه‌دی كورد)ه كه (عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا) ناوێك له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی.
ئه‌م كتێبه چیڕۆكی كوردێكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه ناوی (مه‌مه‌د)ه، كوڕی كارخانه، دوای ئه‌وه‌ی كارخانی باوكی ده‌مرێت، مه‌مه‌د چونكه تاقانه‌یه و باوكی ته‌نیا ئه‌و منداڵه‌ی هه‌بووه، سه‌روه‌ت و میراتی زۆری بۆ ده‌مێنێته‌وه، وه‌لێ ساویلكه‌یی و دڵكراوه‌یی و ده‌ستخه‌ڕۆكردنی له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه و نه‌زانینی خۆی به تایبه‌تی كه هێشتا گه‌نجه، مه‌مه‌د ده‌خاته سه‌ر ساجی عه‌لی و هه‌رچی سه‌رمایه‌ی هه‌یه، له‌پێناو هاوڕێكانیدا خه‌رجی ده‌كات و ئه‌وانیش دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانن مه‌مه‌د ڕووت و ڕه‌جاڵ بووه، پشتی تێده‌كه‌ن و گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن لای ده‌واری ئه‌وانیش بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌نجام مه‌مه‌د هه‌ست به دۆڕان و شكانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، مه‌مله‌كه‌تی باوكی جێدێڵێت و له ڕێی كۆچكردنیدا بۆ مه‌مله‌كه‌تێكی تر، دوره تولملوك ده‌ناسێت و ده‌بنه هاوژینی یه‌كتر. پاشان له كۆچكردنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌چێته مه‌مله‌كه‌تی پاشا گوڵنار و پاشاش ته‌ماحی ده‌چێته ژنه‌كه‌ی و له‌و پێناوه‌دا مه‌مه‌د ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كاری مه‌حاڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو جارێك له ڕێی جادوو، دێ‌و و درنج و ئه‌فسانه‌وه، مه‌مه‌د ده‌مێنێته‌وه. تا سه‌ره‌نجام گوڵنار پاشا له‌ناو ده‌چێت و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێڵ و عه‌شیره‌ته ده‌وارنشینه‌كه‌ی خۆی له بیاباندا و وه‌ك پاشایه‌ك خۆی ده‌ناسێنێته‌وه.
ئه‌مه چیڕۆكی ژیانی مه‌مه‌د بوو به كورتی، بێگومان له په‌راوێزی ئه‌و چیڕۆكه‌وه، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سییه‌كانی مه‌مه‌د، ده‌شێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ كاره‌كته‌ری مه‌مه‌د بكه‌ین. له‌و چیڕۆكه‌دا (مه‌مه‌دی كورد) وه‌ك كاره‌كته‌رێكی گێل، نه‌زان و ترسنۆك، بووده‌ڵه و په‌رپووت ده‌ناسرێت، له كاتێكدا كورد به چه‌ندان لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی جوان و به‌رز ده‌ناسرێنه‌وه، كه‌چی له‌و چیڕۆكه‌دا به پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش ئاساییه، چونكه كاتێك نه‌یاره‌كه‌ت باست ده‌كات، یان مێژوویه‌كی پڕ له چه‌واشه و شێوێنراوت بۆ ده‌نووسێته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێك بكه‌یت، به تایبه‌تیش كه چیڕۆكی مه‌مه‌د مێژوونووسێكی عه‌ره‌ب ده‌یگێڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه نووسراوه.
بۆیه به تێگه‌یشتنی من، ئه‌م چیڕۆكه به هیچ شێوه‌یه‌ك چیڕۆكێك نییه باسی كوردێك بكات، بگره گومان ده‌كه‌م دروستكراوی ده‌ستی وه‌رگێڕه‌كه خۆی بێت، به تایبه‌تیش كه دوور و نزیك ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئۆرجیناڵی چیڕۆكه‌كه به زمانی ئینگلیزی نه‌داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌راوێزیه‌وه خوێنه‌ر به‌راوردیان بكات.
ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌زای ئه‌م چیڕۆكه نه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و میلییه‌وه، نه له ڕووی شوێن و ڕووداو و كاره‌كته‌ره‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له فه‌زای ئه‌ده‌بی چیڕۆكێك یان ئه‌فسانه‌یه‌كی كوردی ناچێت. ناوی كاره‌كته‌ره‌كان كه (دوره‌تولملوك، نوز هه‌توزه‌مان، به‌درولمه‌ها، فیده‌س، عه‌بدنار، حه‌سه‌ن پاشا، زیراژان) ناوی نامۆن به چیڕۆكی كوردی و سه‌رگوزشته‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رزاره‌كی كوردی. ڕه‌نگه ناوی كاره‌كته‌ره‌كه‌ش هه‌ر مه‌مه‌د نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌رگێری كتێبه‌كه ئه‌و ناوه‌ی دانابێت. هاوكات مه‌مه‌د له خێڵێكی بیاباننشینه و به حوشتر كۆچه‌ری ده‌كه‌ن. هه‌مووشمان ده‌زانین كورد به‌و ژینگه و ئاژه‌ڵه نامۆیه و ته‌نانه‌ت زۆرجار بۆ خۆشی ده‌گوترێت: حوشتر و چیایان نه‌گوتووه).
به گشتی فه‌زای چیڕۆكه‌كه ناكوردانه‌یه و نه ڕووداوه‌كان، نه شوێن و كاره‌كته‌ر و تیمی چیڕۆكه‌كه، یه‌ك ناگرنه‌وه له‌گه‌ڵ كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی. ئه‌گه‌رچی مه‌مه‌د له چیڕۆكه‌كه‌دا وه‌ك قاره‌مانێك پێشان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لێهاتوویی و ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تییه‌ی مه‌مه‌د، هی خۆی نییه وه‌ك كاره‌كته‌رێكی كورد، به‌ڵكو جادووی هه‌رسێ ژنه‌كه‌ی و دێوه‌كانه كه ڕێنوێنی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌و وه‌سفه مێژووییه پڕ له چه‌واشه‌یه‌ی كه كورد وه‌ك ئه‌فسانه و جنۆكه و بوونێكی خه‌یاڵی ده‌خاته ڕوو.
واتا به گشتی مه‌مه‌د كاره‌كته‌رێك نییه نموونه‌ی كوردێكی ئازا، له خۆبردوو، هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و خاسیه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كوردیان پێ ده‌ناسرێته‌وه، بگره له زۆر شوێنی چیڕۆكه‌كه‌دا مه‌مه‌د ده‌كرێته پاساوێك بۆ لێدان له كورد. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له چیڕۆكه‌كه‌دا هه‌یه وه‌ك:
* ل12 - نووسیویه‌تی: بوو به 22 ساڵ ته‌نیا ده‌واره شڕه‌كه‌ی مابووه‌وه، به‌ڵام له لاپه‌ڕه(15)دا، دوای ئه‌وه‌ی مه‌مه‌د پیره‌مێرده‌كه ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژی ڕۆیشتنی پێ بكات، پیره‌مێرده‌كه پێی ده‌ڵێت: "تۆ 20 ساڵیت، چۆن له خۆته‌وه سه‌ر به وڵاتێكی تردا ده‌كه‌یت". لێره‌دا، ته‌مه‌نی مه‌مه‌د له بری ئه‌وه‌ی زیاد بكات، كه‌می كردووه.
* ل 14- نووسیویه‌تی: "مه‌مه‌د هه‌ستێكی ناخۆش به‌رۆكی گرتبوو، شوانه‌كان جنێویان پێ ده‌دا، ئه‌ویش زۆر به خۆیدا شكایه‌وه و دنیای له‌به‌رچاو كه‌وت". واتا كوردێكی ترسنۆك بووه.
* ل 16- نووسیویه‌تی: "خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌م كوردانه، خه‌ڵكێكی دڵپاك و ساویلكه‌ن". واتا هیچ نازانن و زوو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن.
* ل17 - نووسیویه‌تی: "مه‌مه‌د وای ده‌زانی خه‌ون ده‌خورێت و ده‌خورێته‌وه". ئه‌م وه‌سفه بۆ مه‌مه‌د، ئه‌وپه‌ڕی نه‌نگی و شكاندنه‌وه‌یه. چونكه هه‌ر كه‌سێك كه‌مێك شاره‌زایی له مێژوو هه‌بێت، ده‌زانێت كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی كورده‌كان، له مانای خه‌ون و لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان شاره‌زا نین.
* ل 28- نووسیویه‌تی: "جلوبه‌رگی كۆنیش ڕه‌نگ و ڕووی گه‌چڵاندووه"، گه‌چڵاندن بۆ ڕه‌نگ و ڕوو نابێت. لێره‌دا به‌مانای تێكچوون به‌كار هاتووه، به‌ڵام ده‌موچاوی مرۆڤ ناگه‌چڵێنرێت.
* ل 38- دوای ئه‌وه‌ی دوره‌تولملوك سنگ و به‌رۆكی خۆی بۆ مه‌مه‌د واڵا ده‌كات، هێشتا نازانێ مه‌مه‌د كێیه و ناوی چییه، چونكه وه‌ك پیاوێك خۆی پێ ناساندووه. كه‌چی پێی ده‌ڵێت مه‌مه‌د وامه‌كه. نازانم چۆن زانی ناوی مه‌مه‌ده؟.
* ل 74- نووسیویه‌تی: تووكی باڵنده. بێگومان باڵنده په‌ڕی هه‌یه، نه‌ك تووك، چونكه تووك بۆ شیرده‌ره‌كانه.
* ل 87- نووسیویه‌تی: ئێواره‌ی هه‌ردوو ڕۆژی سی و نۆیه‌مین و كۆتایی. لێره‌دا مه‌به‌ست له چله‌مین ڕۆژه‌كه‌یه، به‌ڵام 39مین و كۆتایی مانای وایه، ته‌نیا 39 ڕۆژ بووه. له كاتێكدا مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه چل ڕۆژ مۆڵه‌ت به مه‌مه‌د دراوه.
* ل 88- "دوای ئه‌وه‌ی دێوه‌كه 70 هه‌زار ڕۆحی كارامه بانگ ده‌كات و كاریان پێ ده‌سپێرێت، بۆ دروستكردنی كۆشكێك له زێڕ و زیو بۆ مه‌مه‌د، 10 هه‌زاریان زێڕ و زیوه‌كه دێنن، 10 هه‌زاریان بناغه‌ی كۆشك داده‌نێن، 10 هه‌زاریان پرده‌كه دروست ده‌كه‌ن، 10 هه‌زاریان به دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه". بێگومان ئه‌مه ده‌كاته (40 هه‌زار)، 30 هه‌زار دێوه‌كه‌ی تر ونن، وه‌رگێڕ و نووسه‌ری به ناو ئه‌و چیڕۆكه پێمان ناڵێن كاریان چی بوو؟
* ل 91- نووسیویه‌تی: "تانجییان خسته‌سه‌ر سه‌ری مه‌مه‌د" تانج، هه‌ڵه‌یه تاج دروسته. چونكه تانج به مانای بازی سه‌ر مل دێت و پله‌به‌ندییه‌كی سه‌ربازییه. له كورده‌واریدا كه‌س ناڵێت تانجییان له‌سه‌ر نا، به‌ڵكو ده‌ڵێن تاجیان له‌سه‌ر نا.
* ل 116- "دوای ئه‌وه‌ی مه‌مه‌د، زێدی خۆی جێدێڵێت و چه‌ند ساڵێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته پاشا، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێڵه‌كه‌ی". به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهات و گۆڕانكارییانه‌ی له ژیانی مه‌مه‌د هاتوونه‌ته ئاراوه، ته‌نیا شه‌ش ساڵیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه و پارادۆكسێكی زه‌مه‌نی گه‌وره‌یه له چیڕۆكه‌كه‌دا.
* ل 120- "په‌یكه‌كه ده‌ڵێت به هه‌موو ژیانی خۆم، مرۆڤی وا ساده و ساكاری وه‌ك مه‌مه‌دم نه‌بینیوه" وه‌سفه‌كه دیاره و پێویست به شرۆڤه‌كردن ناكات. دواجار ده‌ڵێم كایه‌ی وه‌رگێڕان له‌ناو ئێمه‌دا، پێویستی به ڕێكخستن و به یاساییكردن و به هونه‌ریكردنه. ناكرێ هه‌ر كه‌سێك چی مه‌به‌ست بوو، به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵیبژێرێت و وه‌ریبگێڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكات ئاخۆ ئه‌م به‌رهه‌مه چه‌ند خزمه‌ت به خوێنه‌ر و كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌كات.
وه‌رگێڕان پرۆسه‌یه‌كی قورس و به‌رپرسیارانه‌یه، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و مانادارتره، كه‌سانێك بۆ خۆده‌رخستن و ناوبانگ، پێیه‌وه سه‌رقاڵبن.
* په‌راوێز: مه‌مه‌دی كورد، نووسینی: چارلز وێڵز، وه‌رگێڕانی: عه‌بدوڵاعه‌بدوڵا، بڵاوكردنه‌وه‌ی: كتێبخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی_سۆران 2020.