دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بووه به نه‌خۆشییه‌كی تۆقێنه‌ری ناو كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دیارده‌یه‌كی ترسناكه و زۆر به فراوانی ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئاڵۆزییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له سێبه‌ری سستی ئاكار و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت.
چه‌ندان فاكته‌ر هه‌ن ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، وه‌ك گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، ئاینی و ئه‌خلاقی.
گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له كاتێكدا دروست ده‌بێت كه كۆمه‌ڵگه تووشی قه‌یرانێك ده‌بێت و شوێنه‌واری وێرانكارانه به‌دوای خۆیدا به‌جێ دێڵێ، جگه له هه‌ژاری و نه‌بوونی، لاوازی داوده‌زگای مه‌ده‌نی و ناشه‌فافی، ده‌بنه هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسی. گه‌نده‌ڵی ئابووریش ئه‌وكاته ده‌ست پێ ده‌كات كه تێچووی رۆژانه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه له ئاكامی گه‌مارۆدانێكی سیاسی یان ئابووری.
گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی بووه به دیارده‌یه‌كی ترسناكی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به گشتی، دیارده‌یه‌كه نابێ پشتگوێ بخرێت. بۆیه لێره‌دا مه‌به‌ست له گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ئه‌وه‌یه واتا دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌ماكان و بڕواكان.
ئه‌خلاق به زۆری به دیدگه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و رۆحییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، بۆیه هه‌ر پێكانێك كه تووشی ئه‌خلاق ده‌بێت، برینێكی قووڵ به‌دوای خۆیدا به‌جێ دێڵێ كه كار ده‌كاته سه‌ر تۆوی كۆمه‌ڵگه. به‌رچاوترین نموونه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی بریتین له درۆ، فێڵ، ریا، فریودانی ژن له ژێر چه‌ندان ناونیشاندا.
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین، ده‌بینین په‌روه‌رده‌ی خراپ، هۆكارێكی گرنگی داڕمانی ئه‌خلاقییه له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، چونكه په‌روه‌رده‌ی خراپ تاكی كرچوكاڵ به‌رهه‌م دێنێ، خێزان رێنوێنی منداڵه‌كانی خۆی ناكات و به شتی لابه‌لاوه خه‌ریكن، پێوه‌ندیی تاكه‌كانی ناو خێزان سست و كاڵ بووه‌ته‌وه له‌به‌ر زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ر هۆكارێكی تر كه هه‌ر كه‌سه و كه‌وتووه‌ته ناو دنیای تایبه‌تی خۆی، ئه‌مه‌یش ده‌بێته به‌ربه‌ستێك كه خێزان نه‌توانێ رێنوێنی تاكه‌كانی خۆی بكات، به‌تایبه‌تی گه‌نج كه له‌ناو دنیای مه‌جازی ئینته‌رنێتدا ون ده‌بن.
هۆكارێكی تری گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی، نه‌بوونی نموونه‌ی باشه كه چاوی لێ بكرێت، زۆربوونی نموونه‌ی خراپ كه خه‌ڵك لاسایی بكاته‌وه، تاكی خراپ و گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌م دێنێ، له كاتێكدا ئێسته ئاسانترین كار لاسایی و كۆپیكردنه‌وه‌یه.
په‌روه‌رده و فێركردن گرنگترین فاكته‌رن كه گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی بنبڕ بكه‌ن، چونكه سیستم و پرۆگرامی فێركردن به باش یان به خراپ، هۆكارێكی راسته‌وخۆن بۆ بوون یان نه‌بوونی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی، چونكه سیستمی فێركردنی باش، رێی داهێنان پێشانی تاك ده‌دات، له باتی ئه‌وه‌ی لاسایی شتی خراپ بكاته‌وه. به‌ڵام جێی داخه بواری په‌روه‌رده و فێركردن له ئاستێكی وا نزمدایه كه رۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵدێر شۆڕ ده‌بێته‌وه.
په‌روه‌رده و فێركردن گرنگترین فاكته‌رن كه گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی بنبڕ بكه‌ن
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی نه‌بێته‌وه، ئه‌وا شوێنه‌وار و كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر نه‌وه‌كان و تاكی ئێسته‌یش به‌جێ دێڵێ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكیش به‌یه‌كه‌وه، ده‌بێ حكوومه‌ت یاسای توند به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌كار بێنێت و جگه له فره‌وانكردنی پانتایی شه‌فافییه‌ت، په‌ره به‌و كه‌سانه بدرێت كه به‌هره‌مه‌ند و داهێنه‌رن و له پێشی پێشه‌وه دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نموونه و خه‌ڵك چاویان لێ بكات.
دروستكردنی سیمیناری هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له قوتابخانه و زانكۆكان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، زۆر گرنگه به به‌رده‌وامی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی، له‌و رێیانه‌وه خه‌ڵك هان بده‌ن نكۆڵی له گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ وه‌ك نابووت و ته‌نی نامۆی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌ون، سه‌ركرده‌ی گه‌نج و تازه پێگه‌یشتوو دروست بكرێ كه بڕوایان به داهێنان هه‌یه و ده‌توانن خه‌ڵك ئاراسته بكه‌ن، به‌مانه ده‌توانین دڵنیا بین كه به‌گشتی و تاك تاكیش مرۆڤی هۆشیار و دڵسۆز دروست ده‌كه‌ین و داهاتوو خاڵییه له جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی.