فره رۆشنبیری به پاڵنه‌رێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌كان، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ئابووری، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ ژیانێكی پڕ له فكری و مه‌عنه‌وی و رۆحی.
رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌كان ناسنامه و ئاكار و چۆنیه‌تیی ژیانی تاكه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، مرۆڤه‌كان جیاوازن له یه‌كتر له‌ڕووی ئاین و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ره‌نگ و بنه‌ما و زمان و كولتوور و هتد، به‌ڵام له كۆتادا هه‌موومان مرۆڤین.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌م جێ هه‌یه له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌وییه به ته‌نیا خه‌ڵكێكی لێ بژین كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان شوێنگۆڕكێ ده‌كه‌ن و له وڵاتێكه‌وه كۆچ بۆ وڵاتێكی تر ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ساڵی ١٧٠٧ دروست بووه، ئه‌مه دوا به‌دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی یه‌كێتیی نێوان په‌رله‌مانی ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا هاته ئاراوه.
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ( Parliament the United Kingdom) بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی به‌رز و شانشینی یه‌كگرتوو و پاشكۆكانی تاجی به‌ریتانیا و هه‌رێمه‌كانی پشت ده‌ریای به‌ریتانیا، كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری یاسایه.
كاتی خۆی پێی ده‌گوترا به‌ریتانیای مه‌زن، هه‌رگیز خۆر لێی ئاوا نه‌ده‌بوو به‌هۆی فراوانبوونی قه‌باره و زۆری كۆڵۆنییهكانی كه هه‌میشه خۆر له‌سه‌ر یه‌كێك له كۆڵۆنییه‌كان هه‌ڵده‌هات، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجاره كه‌سێكی هندۆسی به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندی، به ناوی "ریشی سوناك" ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته.
ئێسته پارێزگاری له‌نده‌ن ئیسلامه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و ناوی "سادق خان"ـه، جیا له ژماره‌یه‌كی زۆری پارله‌مانتار و وه‌زیری ئیسلام و یه‌هوودی و بوودی و هیندۆسی و سیخ و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تر كه له حكوومه‌تی به‌ریتانیا رۆڵیان هه‌یه. ئه‌مه پێی ده‌گوترێ ئازادیی سیاسی له‌ناو بازنه‌یه‌كی رۆشنبیری و ئه‌نترۆپۆلۆجی/مرۆڤناسی، رووداوێكه ئاماژه به لێبورده‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزی ده‌كات، سیمبولی بوونی حاكمێك كه ره‌نگی پێستی سپی نییه و كریستیان نییه له به‌ریتانیا، خۆی له خۆیدا جێی رێز و پێزانینه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی چ بازێكی گه‌وره‌ی داوه بۆ گه‌یشتن به لووتكه‌ی شارستانیی.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یش بگرین له به‌ریتانیا له‌سه‌ر پرسی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی، به‌ڵام هێشتا ناگه‌ین به ئاستی ئه‌و دیموكراسییه‌ی له‌وێ پێڕه‌و ده‌كرێ، بۆیه ده‌بێ وڵاتانی دنیا له به‌ریتانیاوه سوود له شارستانی و دیموكراسی وه‌ربگرن.
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌رێمه‌ی دوای رێككه‌وتنی حوكمی زاتی له ئاداری ساڵی ١٩٧٠ له نێوان حكوومه‌تی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به سه‌ركردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی داڕێژرا، په‌رله‌مانه‌كه‌ی له ساڵی ١٩٩٢ دروست بوو.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن حوكمێكی دیموكراسییه و له په‌رله‌مانی كوردستان ددان به مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی وه‌ك ئاشووری، كلدانی، توركمان، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن، شه‌به‌ك، ئێزیدی و كاكه‌ییدا نراوه. له یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له كوردستان پارێزراوه.
هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان زۆر تازه‌تره له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه، جێی بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینییه‌كان واڵا كردووه.
كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی كه له 2018 دروست بووه، نموونه‌یه‌كی زیندووه، چونكه كابینه‌یه‌كی فره‌ڕه‌نگ و فره‌نه‌ته‌وه و فرهئاینه، هه‌ریه‌ك له توركمان، كریستیان و كاكه‌یی و هتد له خۆی ده‌گرێت، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ژن له په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا به‌شدارن.
كاتێك سه‌رۆك بارزانی باسی پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به خوشك و برا ناویان ده‌بات، ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كه بۆ لێبورده‌یی و رێز و خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میله‌تی كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی، جیاوازییان قبووڵه و رێزی لێ ده‌گرن، ئه‌وه‌یش دووپاتی قسه‌كه‌ی سیاسه‌توانی به‌ریتانی "رۆبیرت هالفتۆن" ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێ، "كوردستان تاقه ناوچه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه به‌بێ ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ كه‌مه ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا ده‌ژین".
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراوه، باشترین رێ بۆ مسۆگه‌ركردنی گه‌شه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان، له رێی هێزی فرهڕۆشنبیری و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دێت، چونكه رۆشنبیریی جۆراوجۆر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و مرۆڤدۆست به‌رهه‌م دێنێ، هه‌روه‌ها پێگه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌هێز ده‌كات.