به درێژایی مێژوو، به‌رپرسیاریه‌تیی پاراستنی شه‌ره‌فی پیاو خراوه‌ته ئه‌ستۆی ژن. تاوانه‌كانی شه‌ره‌ف جۆرێكه له تاوانی توندوتیژی خێزانی به‌رانبه‌ر به ژن، كه پێوه‌سته به چه‌ندان چه‌مكی وه‌ك داونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری و عه‌شیره‌تگه‌ری.
مه‌به‌ست له‌و كردار و تاوانانه پاككردنه‌وه‌ی ناوی خێزانه یاخۆ ناوی عه‌شیره‌ته كه گوایه به‌هۆی قوربانییه‌كه له‌كه‌دار بووه، چونكه چه‌ندان پێوه‌ری به‌زاندووه كه بۆ ژن دانراوه، به‌و هۆیه‌ش ناوی خێزانی زڕاندووه. ئه‌وانه‌یشی پشتگیریی كوشتنی شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن، پێیان وایه كارێكی ته‌واو شه‌رعییه، به زۆریش كۆمه‌ڵگه و یاسا چاوی لێ ده‌پۆشن.
له سه‌ده‌ی 21 هۆشیارییه‌كی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یدا بوو له‌باره‌ی كوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ره‌ف و داكۆكی لێ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان وڵات به‌تایبه‌تی وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان، دوودڵ بوون له‌وه‌ی به تاوان بیناسێنن، ته‌نانه‌ت له دادگاییكردنی ئه‌و پیاوانه‌ی كه ئه‌و تاوانه‌یان كردووه، به‌زۆری دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی قوربانییه‌كه ده‌كرێ كه ژنه، له جیاتی ئه‌وه‌ی دووپات له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه بكرێ كه ده‌رهه‌قی كراوه، هه‌رچه‌نده یاسا ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واو بكات له به‌رانبه‌ر كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، به‌ڵام له‌و جۆره دۆسیانه‌دا "كوشتن به بیانووی شه‌ره‌ف" تاوانبار ده‌توانێ پاكانه‌ی ئه‌وه بكات كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوی خێزانه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانێ حوكمێكی سووك وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێ.
به‌داخه‌وه به‌رگری له شه‌ره‌ف، بیانوویه‌كی لاوازه و له هه‌مانكاتدا قێزه‌ونه كه ده‌رهه‌قی ژن ده‌كرێ تا كوشتنه‌كه‌ی شه‌رعی بێت، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا شكێك یان تۆمه‌تێكی لاواز كه پشت به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابه‌ستێ، ڕێ خۆش ده‌كات بۆ تاوانێكی ترسناك به بیانووی له‌كه‌داركردنی شه‌ره‌ف. له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژیانی هه‌موو مێینه‌یه‌ك له مه‌ترسیدایه، هه‌ر له هه‌رزه‌كارێكه‌وه تا ده‌گاته دایك یان بێوه‌ژن یاخۆ ژنێك كه جیا بووبێته‌وه، به‌و مانایه‌ی شه‌رعی كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، هه‌موو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه.
پرسی له‌كه‌داركردنی شه‌ره‌ف له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا تاوانی ترسناك دروست ده‌كات، ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌یه به‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، بیانوویه‌كه تا كۆمه‌ڵگه هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دا قوربانییه‌كان رزگار بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ئاشكرا و له به‌رچاوی خه‌ڵك بكوژرێن. كاتێك پرسه‌كه پێوه‌ندی به شه‌ره‌فه‌وه ده‌بێت، كۆمه‌ڵگه خۆی تێكه‌ڵ ناكات، چونكه ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه باوه‌ڕیان وایه كه خاوه‌ندارێتی ژن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێزان و پیاو به‌تایبه‌تی، وه‌ك خاوه‌ندارێتی زه‌وی و ماڵ و ئۆتۆمبێل.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا ژن به‌ته‌نیا دووچاری كوشتن ده‌بێته‌وه، هاوبه‌شه‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت و ژیانی ئاسایی خۆی ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیشی كردبێته سه‌ری، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوه. پیاو وه‌ك خه‌زێنه‌ی پاره سه‌یری ژن ده‌كات، پاره‌كانی كه له بنچینه‌دا شه‌ره‌فه، له‌ناو ئه‌و خه‌زێنه‌یه داده‌نێت كه ژنه تا پارێزگاری لێ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌زێنه‌یه نه‌یتوانی ئاگاداری ئه‌و پاره‌یه بێت و له ده‌ستی بدات، ئه‌وا چاره‌نووسی له‌ناوبردنه.
هه‌ندێك جار كوشتن به بیانووی شه‌ره‌ف، ته‌نیا رێیه‌كه بۆ له‌ناوبردنی ژن
هه‌ندێك جار كوشتن به بیانووی شه‌ره‌ف، ته‌نیا رێیه‌كه بۆ له‌ناوبردنی ژن به‌هۆكاری جیاجیای وه‌ك میرات، یان بوونی ژنێكی تر، یان هۆكاری تری تایبه‌تی پیاو، لێره‌دا ده‌بینین كه تاوانی كوشتن به بیانووی شه‌ره‌ف، چه‌ندان تاوانی تر داده‌پۆشێت كه ژن لێیان بێ به‌رییه و بێ تاوانه.
هه‌میشه پاسه‌وانه‌كانی شه‌ره‌ف كه‌متر پابه‌ندن به ئاكاره‌كانی ژیان، رێز له بوونی ژن ناگرن و وه‌ك پله دوو سه‌یریان ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن هه‌ر یاسایه‌كی مرۆڤایه‌تی پێشێل بكه‌ن، بۆیه ئاماده‌ن هه‌ر تاوانێك ئه‌نجام بده‌ن ده‌رهه‌ق به ژن.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژهه‌ڵاتی به‌رانبه‌ر تاوانی كوشتن به بیانووی شه‌ره‌ف، ده‌ستی خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه؟ له كاتێكدا كولتووری كوشتنی ژن، رۆژ دوای رۆژ گه‌شه ده‌سێنێ و وه‌ك تۆڕی جاڵجاڵۆكه هه‌موو گۆشه‌كانی كۆمه‌ڵگه داگیر ده‌كات. ئایا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات پیاوه، پیاویش پشتگیری له كوشتنی ژن ده‌كات به بیانووی شه‌ره‌ف؟