مێژووی خوێندنی ئۆنلاین و خوێندن له دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به دیاریكراوی له ساڵی 1993 كاتێك زانكۆی ئیلینوه‌یز په‌خشی به‌شێك له وانه‌كانی له رێی ئینته‌رنێته‌وه بڵاو كرده‌وه، پاشان له ساڵی 1998 زانكۆی نیویۆرك ته‌واوی وانه‌كانی به ئۆنلاین بڵاو كرده‌وه، دواتر خوێندنی ئۆنلاین په‌ره‌ی سه‌ند و له ساڵی 2000دا رێژه‌ی خوێندكارانی ئه‌م جۆره خوێندنه گه‌یشته 8%، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا خوێندنی ئۆنلاین زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌ره‌سه‌ندنی جیهانگیری و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر.
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناش، خوێندنی ئۆنلاین پێی نایه قۆناغێكی نوێ و بووه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی، ئێسته زۆربه‌ی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی دنیا په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر ئه‌م جۆره خوێندنه به هۆی داخستنی ده‌رگای خوێندنگه و زانكۆكان له ڕووی خوێندكاران‌دا.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردووش‌دا وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیش، كۆمه‌ڵێك یاسا و رێنوێنیی تایبه‌تیان بۆ مه‌به‌ستی رێكخستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه بڵاو كرده‌وه.
ئێسته به‌شێكی زۆر له خوێندكارانی خوێندنگه و زانكۆكان وانه‌كانیان له رێی ئینته‌رنێته‌وه وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وامن له خوێندن، خوێندكاران وانه‌كانیان به شێوه‌ی نووسراو و ڤیدیۆ و نامه‌ی ده‌نگه‌وه وه‌رده‌گرن و ئه‌ركی ماڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ناویان تۆمار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مانه‌ی به روواڵه‌ت پێشكه‌وتنێكی زۆر باشن به‌ره‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێندنی ئۆنلاین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی ده‌بینرێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باسی هه‌بوونی ئینته‌رنێت و خێراییه‌كه‌ی بكه‌ین، ده‌بینین رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكاران هێڵی ئینته‌رنێتیان نییه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت.
له‌باره‌ی خێرایی ئینته‌رنێتیش عێراق له پله‌ی 117یه‌مدایه له نێوان 135 وڵاتی دنیا بۆ خێرایی ئینته‌رنێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكه له ئینته‌رنێته هه‌ره خاوه‌كانی دنیا. خێرایی ئینته‌رنێت له عێراق ده‌گاته 8.31 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا، له به‌رانبه‌ردا خێرایی ئینته‌رنێت له هۆنگ كۆنگ كه ده‌گاته 164.88 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا.
شایه‌نی باسه له زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی پێوه‌ندی تا ئێسته‌ش تۆڕی فۆر جی 4G به‌كار ناهێنرێت له كاتێكدا ئێسته له به‌شێك له وڵاتانی دنیا به‌كارهێنانی تۆڕی 5G ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ربه‌ستی راسته‌قینه‌ن له به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین، جگه له بارودۆخی ئینته‌رنێت، خوێندكاران و مامۆستایان گرفتی بڕینی كاره‌باشیان هه‌یه كه رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بڕێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستایانی خوێندنگه و زانكۆكانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌كراون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین، نه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و نه خوێندنی باڵاش پلانیان بۆ ئه‌م بارودۆخه نائاساییه نه‌بووه.
شایه‌نی باسه زانكۆی كه‌ركووك پلانی داڕشتووه بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستا و وانه‌بێژانی له رێی خولی هه‌میشه‌ییه‌وه، به‌ڵام هیچ خولێك له‌و خولانه‌ی كه كراونه‌ته‌وه تایبه‌ت نین به فێركردنی خوێندنی ئۆنلاین.
ئه‌گه‌ر باسی توانای خوێندكارانیش بكرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ی مامۆستایان ئاماده نه‌كراون بۆ به‌كارهێنانی رێیه‌كانی خوێندنی ئۆنلاین، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له خوێندكاران به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كانی گووگڵ كلاسرووم و سكۆله‌ریان به‌كار نه‌هێناوه و به‌شێك له خوێندكاران شاره‌زایی یان له به‌كارهێنانی ئیمێڵیش نین.
ئێسته‌ش له دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ناوه‌نددا بڕیار دراوه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی به شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، چونكه ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی ورد هه‌یه و پێویسته زانكۆكان بیر له بارودۆخی خوێندكاران و مامۆستایانیش بكه‌نه‌وه له هه‌موو روویه‌كه‌وه.