رێواس ئه‌حمه‌د
پێش چه‌ند ساڵێك و پاش كوشتنی فاتیمه، زۆر له كورده‌كانی سوێد حه‌زیان نه‌ده‌كرد له هه‌ندێ كۆڕ و كۆمه‌ڵدا باسی ئه‌وه بكه‌ن كه كوردن، میدیای سوێد ئه‌وكات ڕۆڵێكی گه‌لێك نه‌رێنی هه‌بوو له باسكردنی ئه‌و كاره‌ساته. خه‌ڵك وایده‌زانی ژنكوشتن به‌شێكه له كولتووری كورد، زۆر له‌و كوردانه‌ی له بواری میدیای سوێدیدا كاریان ده‌كرد به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و بۆچوونانه‌یان ده‌دایه‌وه.
چه‌ند ڕووداوێكی تری له‌و بابه‌ته ڕووی دا و ئیتر بابه‌ته‌كه دووباره زیندوو ده‌بووه‌وه. كورد ژنكوژ نییه، كورد میله‌تێكه هه‌موو مێژووی شایه‌تی خه‌باتێكی خوێناوییه له‌پێناو ئازادی و دیموكراسییدا. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان تینووی ئازادی بن بۆ ده‌بێت له وڵاتێكی دیموكراسیدا نه‌توانن دیموكرات بن و ڕێگه به كچ و ژنه‌كانیان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه بژین؟. خۆ مه‌رج نییه گۆڕینی ببێته هۆی گۆڕینی شێوه‌ی بیركردنه‌وه و مینتالیتێت. ئه‌و گۆڕانه مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌نجامی شۆڕشێك له هۆشمه‌ندی خه‌ڵك و سیسته‌می ژیاندا ڕوو بدات.
له وڵاتی سوێددا له ساڵێكدا نزیكه‌ی 16 ژن به ده‌ست مێرد یان كۆنه‌مێرد یان هه‌ر پیاوێك كه نزیكی بێت ده‌كوژرێن، هه‌موو به‌شه‌كانی میدیا به‌شێوه‌یه‌كی ورد به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كوشتن و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس. ئه‌و هه‌واڵه ده‌بێت به هه‌واڵی یه‌كه‌می كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و مانشێتی ڕۆژنامه‌كان. كه‌چی له ڕۆژنامه‌كانی ئێمه‌دا له به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی به مانشێتێكی بچووك و به‌چه‌ند دێڕێك و به شه‌رمه‌وه ده‌نووسرێت "لاشه‌ی دوو ژنی نه‌ناسراو دۆزراوه‌ته‌وه. ده‌مووچاوه‌كانیان وا شوێنراون ناناسرێنه‌وه"، "له یه‌ك هه‌فته‌دا شه‌ش ئافره‌ت له شاری هه‌ولێر به‌هۆی سووتانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه" .
له‌وه زیاتر كه‌س هیچی تریان له‌سه‌ر نازانێ و سه‌ری كوپه‌كه ده‌نرێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند مێشێ به مێشكوژ كوژرابێتن یان چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك به دارلاستیك شه‌هید كرابێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ژن و كچانه نه‌وه‌ی قوربانیده‌ر و خه‌باتگێڕی ئه‌م میله‌ته نه‌بن. ئه‌گه‌ر ژنان و كیژانی كوردستان له هاوشانی مێرد و برا و كوڕه‌كانیان خه‌باتیان نه‌كردایه و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی هه‌تیویان به‌خێو نه‌كردایه و وه‌ك پڵنگ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و به‌خێوكردنی ماڵ و منداڵیان له‌سه‌ر شان نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌م خه‌وه‌ی كه‌سمان نه‌ده‌هاته دی و ئه‌م كوردستانه‌ی ئێمه كه ئێسته هه‌موو تێیدا ئازادین و به ڕاست و چه‌پدا له یه‌كتر ده‌خوێنین و هه‌ندێكیش هه‌ر له سایه‌ی ئه‌م ئازادییه‌دا بووه‌ته مۆلتی ملوێنێر، بوونی نه‌ده‌بوو.
ڕۆژانه هه‌واڵی كوشتن و سووتانی ژن به شێوه جیاجیاكان ده‌خوێنینه‌وه، هه‌ڵایه‌كی بۆ ده‌كرێت و پاشان هه‌موو بێ ده‌نگ ده‌بین، له‌وه تێناگه‌م ئه‌م هه‌واڵه ویژدانی كه‌سانی مرۆڤپه‌روه‌ری نه‌هه‌ژاند، سه‌رنجی ڕۆژنامه‌نووسێكی ڕانه‌كێشا، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی نه‌هێنایه گۆ، سیاسه‌توانێكی نه‌خسته گریان.
هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ خۆمدا ناوێرم بیر له پرسی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان بكه‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م ده‌روونه ناسك و برینداره‌ی من به‌رگه‌ی بیركردنه‌وه له بابه‌تێكی هێنده سه‌خت ناگرێ. له كاتێكدا من چه‌ندان هه‌زار میل له‌و كوردستانه دوورم، ده‌شترسم بڵێن له دووره‌وه قسه‌ی زل ئاسانه. بێ ده‌نگ ده‌بمه‌وه و ئازاره‌كان له ده‌روونمدا زینده به‌چاڵ ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو شه‌وێكیش له گه‌رمایی ئه‌و گڕه‌ی ڕۆحی ژنان ڕاو ده‌نێ، ڕاده‌چڵێكم و فرمێسكه‌كانم ده‌سڕمه‌وه. له دڵی خۆمدا ده‌ڵێم بڵێی سبه‌ی كه‌سێك له‌سه‌ر ژنكوشتن به‌ده‌نگ نه‌یه‌ت. كورد میله‌تێكی خاوه‌ن غیره‌ت و شه‌هامه‌ته، ئه‌ی بۆچی ئێسته له ئاست ئه‌م دیارده ترسناكه‌دا بێ ده‌نگن؟.
ئێمه هه‌موو په‌نجه‌ی تاوانمان ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراو‌ی ژنان ده‌كه‌ینه‌وه. من لێره‌دا مه‌به‌ستم له به‌رگریی نییه له‌وان، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له ئێمه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت په‌نجه‌ی تاوان ڕووبه‌ڕووی خۆمان بكه‌ینه‌وه ئینجا به‌ره‌و لاكانی تر وه‌ری بگێڕین. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵ بێ ده‌نگین و داوا له حكوومه‌ت و لایه‌نه لێپرسراوه‌كان ناكه‌ین به‌دواچوونی ئه‌و تاوانانه بكه‌ن، دادگا چۆن یاساكان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ؟ پۆلیس له لێكۆڵێنه‌وه‌دا گه‌یشتووه به كوێ؟ ئه‌نجامی كاره‌كان چی بوون؟، ڕێكخراو و میدیاكان ڕۆڵیان چییه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژن و پیاوی كۆمه‌ڵگه و له به‌دواچوونی ڕاستییه‌كاندا؟ ڕێكخراوه‌ی ژنان و مه‌ده‌نی ده‌توانن ژن و پیاوانی كۆمه‌ڵ بهێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رده‌م په‌رله‌مان؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن و هه‌موومان به‌رپرسین له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.