گرفتی سه‌ره‌كیی زۆربه‌ی ڕۆشنبیر و نووسه‌ری كوردی لای خۆمان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی و سه‌نگه‌ربه‌ندیی سیاسی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، تاكڕه‌هه‌ندی بینینی هاوكێشه‌كانه، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن، خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك ڕه‌هه‌ند و وێناكردنه‌وه‌ی ته‌نیا دیوێكی هاوكێشه و ڕووداوه‌كان. جگه له‌وانه‌ی زۆرجار سۆزداری باڵ به‌سه‌ر ڕوانینی عه‌قڵانی و ڕامانی قووڵ و خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكیاندا زاڵه. ده‌كرێ له‌م ڕووه‌وه نموونه‌یه‌كی زیندوو و ئاماده وه‌ربگرین، ئه‌ویش پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ڕیفراندۆمه له توركیا.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ڕۆژه‌ڤی هه‌ره گه‌رمی ناوخۆی توركیایه. پرسێك كه‌م و زۆر، ناوچه‌كه و زۆر له وڵاتانی دنیایشی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. وه‌لێ سه‌رقاڵیی وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا به‌م بابه‌ته، له‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد جیاوازه. ئه‌وان نیگه‌رانن له ئاینده‌ی دوای پرۆسه‌كه و ترسیان له‌وه‌یه وڵاته‌كه سه‌ر به‌ره‌و دیكتاتۆریی بكێشێ. هه‌رچی ئێمه‌ین، له نیگه‌رانی و مه‌ترسیمان تێپه‌ڕاندووه، پرسه‌كه‌مان كردووه‌ته دێوه‌زمه و پێشوه‌خته بڕیارمان له‌سه‌ر داوه كه ئه‌م وڵاته ده‌بێته وڵاتێكی دیكتاتۆری، دواجاریش دۆزی كورد جارێكی تر ده‌خرێته‌وه ناو دۆڵابه‌كانی ئه‌رشیف و ئیتر تا هه‌تا تۆزی له‌سه‌ر ده‌نیشێ و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كرێ.
دیاره جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان نیگه‌رانی و ترسێكدا هه‌یه كه به‌رهه‌می گومان و گریمانه و ئه‌گه‌رن، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی و ترسێكدا كه پێشوه‌خته كراونه‌ته ڕاستیی ڕه‌ها و ترسێكی كوشنده. دنیای ڕۆژئاوا پێوه‌ست به‌م پرسه، گومان ده‌كه‌ن، به گریمانه و ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ده‌خاته ڕوو، ئه‌م نیگه‌رانییه و گومانانه‌یشی وه‌ك هۆشدارییه‌ك نیشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌دا، تا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان بده‌نێ پرۆسه‌كه به ئاقارێكدا نه‌ڕوات، ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر دیموكراسیی و ئازادییه‌كان. هه‌رچی نیگه‌رانی ئێمه‌یه به‌رمه‌بنای ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو و خولانه‌وه‌یه له‌ناو بازنه‌ی مێژوو، ئه‌مه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كانی هه‌نووكه‌ی دنیا و سروشتی ململانێی ناوچه‌كه و ئه‌و پێشهات و ڕووداوه چاوه‌ڕواننه‌كراوانه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به دوای خۆیاندا ده‌یهێنن. به مانایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی ئێمه زراوتۆقینه له مێژوو. مانه‌وه‌یه له قۆزاخه‌ی دوێنێی ئه‌زموونكراو. نیگه‌رانی و ترسێكی موتوربه‌كراو به یه‌قین .
قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له توركیا و به‌ستنه‌وه‌ی به ئاینده‌ی دۆزی كورد و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی دۆزه‌كه له‌م وڵاته، بابه‌تێك نییه هه‌روا له ڕوانگه‌ی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ترسی دوژمنكارییه‌وه سه‌ره‌ده‌ر و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئاگاییه‌كی قووڵ و هۆشیارییه‌كی دروست و پاشخانێكی وردمان له‌مه‌ڕ ڕابردووی مێژووی سیاسیی توركیا و جۆری مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ دۆزی كورددا نه‌بێت له‌م وڵاته. ڕوونتر بڵێین، به‌بێ بینینی هه‌ندێ گۆڕانكاری و هه‌نگاو له سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر دۆزی كورد له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی حوكمڕانیی ئه‌و وڵاته‌دا، تا به‌وه‌ی (ئاكه‌په) ده‌گات، ناتوانین حوكمێكی دروست له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان بده‌ین و پێشبینییه‌كی دروست بۆ ئاینده‌ی هاوكێشه‌كان بكه‌ین.
دوای بنیاتنانی كۆماری نوێی توركیا و باڵاده‌ستی گوتار و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی قووڵ له‌ناو سیسته‌می حوكمڕانیی توركیا، بۆ زیاتر له سێ چاره‌گه سه‌ده، دۆزی كورد هێڵی سوور و بڤه و حه‌رامێكی سیاسیی ڕووت بوو، به‌ڵام دواتر، ده‌ره‌نجامی هه‌ندێ ده‌ركه‌وته و پێشهات له‌ناو هاوكێشه‌ی ململانێی هێزه سیاسییه‌كانی توركیا، پرسی دیموكراسی و ماف و ئازادییه‌كان و له‌گه‌ڵیاندا دۆزی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا ئه‌و قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاند.
له سه‌رده‌می حوكمڕانێتیی هه‌ریه‌كه له (عه‌دنان مه‌نده‌ریس، تورگۆت ئۆزال، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان، ئه‌ردۆگان)، به‌شێوه‌ی جیاواز، به ئاست و ئاراسته‌ی جیاواز، دۆزی مافه‌كانی كورد له توركیا كه‌وته‌وه به‌رباس. ته‌نانه‌ت له‌و نێوانه‌دا هه‌بوو باجی ئه‌و ریسككردنه‌یشی دا. له‌وانه (ئه‌ربه‌كان) و حزبه‌كه‌ی (ره‌فاه)، به‌وه‌ی یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی له‌سه‌ری دادگایی كران، پرسی كورد بوو. ئه‌وه‌ی له‌ویش چاره‌نووسێكی خراپتر ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه، (ئۆزال) بوو كه تا ئێسته‌ش گومان له جۆر و ته‌وقیتی مردنی ده‌كرێ. تا ئه‌و ئاسته‌ی باس له‌وه ده‌كرێ كه قوربانییه‌كی تری جووڵاندنی كه‌یسی كورد بوو له‌ناو توركیا و كوژرا. دواترینیشیان (ئه‌ردۆگان) و حزبه‌كه‌یه‌تی كه هه‌رزوو كه‌وتنه به‌ر تیر و توانجی ڕه‌گه‌زپه‌رستان و سێبه‌ر و پاشماوه‌كانی ده‌وڵه‌تی قووڵ.
گرفتی سه‌ره‌كیی له سیسته‌می حوكمڕانیی توركیا تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ، (ئه‌تاتورك)ی لێ بهاوێژنه ده‌ره‌وه. بێ ده‌سه‌ڵاتی، یان ڕاستتر، سنووربه‌ند و كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رۆك بووه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی سوپا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی قووڵ، به‌وه‌ی نه‌توانێ هه‌موو هه‌نگاوێك بهاوێژێ و هه‌ر بڕیارێكی بیه‌وێ، بیدا. واته ئه‌وه به‌رزی و نزمی ئاست و ڕێژه‌ی كاریگه‌ریی سوپا ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه له‌سه‌ر سه‌رۆك كه گۆڕانكاری له هه‌ڵوێست و هه‌نگاو و بڕیاره‌كانیدا كردووه و ده‌یكات. ڕوونتر بڵێین، چه‌نده سه‌رۆك له‌م وڵاته‌دا ده‌ستی كراوه بێت (ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئێمه لایه‌نگری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی و تاك ده‌سه‌ڵاتین، به‌ڵام ڕاستی ناو ڕووداوه‌كانی مێژووی سیاسیی توركیا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ)، ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌توانێ ستراتیژه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، له پێوه‌ست به ورووژاندنی بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له توركیا، دیوێكی تری هاوكێشه‌كه هه‌یه، ده‌بێ ڕۆشنبیر و نووسه‌ری كورد نه‌ك هه‌ر بیبینێت، به‌ڵكو نه‌یكاته ئامرازیكیش بۆ خۆدزینه‌وه له كۆی ڕه‌هه‌نده‌كانی پرسه‌كه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕوانگه و ڕوانینی (ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په) بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد جیاواز له هه‌وڵه‌كانی پێش خۆی، چه‌ندان هه‌نگاو و قۆناغی گرنگی بڕی. ده‌كرێ ئه‌و هه‌نگاوه به جۆریك له (بوێری)، یان له كه‌مترین حاڵه‌تدا، به (پێ له جه‌رگی خۆنان)، ناو ببرێت كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه و حزبه‌كه‌ی له توركیادا نواندیان.
له‌و نێوه‌دا پرسیاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ هه‌نووكه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتی به كوێ گه‌یشتووه و له كوێ وه‌ستاوه؟ بۆ گیری خواردووه و كێ به‌رپرسیاره؟ ئه‌وانه بابه‌ت و پرسیاری ترن كه ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێ.
ناكرێ به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، پرسی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی تێكۆشانی گه‌لانی ژێرده‌ست له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئازادییه‌كانیان، به چاویلكه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌ڵبسه‌نگێنرێ. به مانایه‌كی تر، ته‌نیا تاوان خستنه ئه‌ستۆی دوژمن و داگیركه‌ر به‌س نین، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆباڵی به‌دینه‌هاتنی مافه‌كان و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كان بخه‌ینه ملی دوژمنه‌كانمان. ئایا له دۆخێكی ئاوادا نابێ له خۆشمان بپرسین كه ئاخۆ ئیراده‌ی ناوخۆیی، ئاماده‌یی میلی، هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌كه و دنیا، هاوسه‌نگیی هێز و به‌رژوه‌ندیی وڵاتان، ده‌كه‌ونه كوێی هاوكێشه‌كه؟
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه، پرسی مافه‌كانی كورد و دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كورد له باكوری كوردستان ده‌بێ به‌رمه‌بنای كۆی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه شڕۆڤه و شه‌نوكه‌و بكرێ. بۆ نموونه: ئایا كورد له خۆی پرسیوه بۆچی دوای زیاتر له 80 ساڵ سه‌ركوتكاری و بێبه‌شكردن له زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگی خۆی، له سه‌ندنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆڵه‌كانی، له كاولكاری و ڕاگواستن، خێره له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥دا (٨٠) كورسی له‌و وڵاته به‌ده‌ست دێنێت؟ ئایا ئه‌وه ڕێكه‌وته؟ یان وردتر، ئاخۆ ئه‌و ژماره‌یه هه‌ر هه‌مووی به‌رهه‌می خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری و پاڵه‌وانێتیی كورد خۆی بوو؟ ئه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌كه؟ ئه‌ی گۆڕانكاریی هاوسه‌نگیی هێز و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان له ناوچه‌كه؟ ئه‌ی ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ده‌رهاوێشته ترسناكه‌كانی؟ ئه‌ی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به ڕووی كورددا؟ به ڕاست، هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ونه كوێی خوێندنه‌وه‌كانمان؟
ئه‌مانه پرسیارگه‌لی رژدن ده‌بێ كورد بوێرانه ڕووبه‌ڕووی خۆیانی بكاته‌وه. پێویسته كوردیش به‌شی ئه‌وه‌ی كه نركه و نووزه‌ی سته‌مكاریی دوژمن و داگیركه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه، بڕێكیش بوێری دیتنی دیوه‌كانی تری ڕووداوه‌كان، هه‌روه‌ها بوێریی ڕه‌خنه‌گرتن له خۆی، بداته به‌ر خۆی. تێگه‌یشتن له دۆخه‌كه و وه‌گه‌ڕخستنی بڕێكی عه‌قڵ و لۆژیك، نه‌ك چوونه ژێرباری سۆزی ڕووت و كه‌فوكوڵ و هه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی پێویسته چۆن ڕووداوه‌كان بخوێنینه‌وه و به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وته و ده‌رهاوێشته‌كانیان بكه‌ین. بڕیاردانی پێشوه‌خته و حوكمدانی ڕه‌ها، به‌وه‌ی گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له توركیا، بێ چه‌ندوچوون سه‌ر به‌ره‌و دیكتاتۆریی ده‌كێشێ و دۆزی كوردیش ده‌برێته‌وه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه، له بێ ئاگایی خاوه‌نی ئه‌و بۆچوونانه و موزایه‌ده‌یه‌كی سواوی سیاسی و هه‌رزانفرۆشكردنی كوردایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ فریودانی ڕای گشتی زیاتر، شتێكی تر نییه.
مێژووی ململانێی سیاسیی هێزه‌كانی توركیا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ، هیچ هێزێك ناتوانێ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی و ڕیشه‌یی له وڵاته‌كه‌یدا بكات. به‌و مانایه هه‌ندێ به‌ها و بنه‌مای سیاسی له‌م وڵاته‌دا هه‌ن و له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی توركیا هه‌ن، بوونه‌ته كولتوور و هۆشیاری ده‌سته‌جه‌معی و هه‌ر هێزیك ناتوانێ به ئاسانی ده‌ستیان بۆ به‌رێت. كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په هه‌ر ده‌چێته ئه‌و خانه سنووردار كراوه‌وه، ته‌نانه‌ت له دوا چاوپێكه‌وتنی خۆیشیدا له‌گه‌ڵ میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شه‌وی ٨ی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌ردۆگان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا گوتی: هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ته‌نیا ئه‌و بڕگانه ده‌گرێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی وڵاته‌وه هه‌یه.
هه‌موومان ده‌زانین هه‌وڵی سه‌ره‌كیی ئه‌ردۆگان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور (كه ئێسته مه‌هه‌په و هه‌ده‌په سه‌نگه‌ریان لێی گرتووه) گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانییه له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی. ئه‌مه‌ش بۆ ئاینده له زۆر هه‌ڵوێست و بڕیار كۆمه‌كی ده‌كات و ده‌ستی ده‌كاته‌وه، دوور نییه دۆزی كورد و پرسی چاره‌سه‌ریی دیموكراسی یه‌كێك بێت له‌و پرسانه. ده‌ڵێین دوور نییه و ڕه‌نگه، واته نه‌ك یه‌قینێكی ره‌ها. چونكه به‌شی ئه‌وه ئاگادارین كه له پشتی ئه‌م هه‌وڵه‌یشه‌وه، ویستێك هه‌یه بۆ باڵاده‌ستی و كۆنتڕۆڵكردنی جومگه‌كانی ژیانی سیاسی و حوكمڕانی و ئه‌جێندای حزبی. به دیوه‌كه‌ی تردا خراپ نییه ئه‌وه‌ش ببینین، كاتێك ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په بوێری ئه‌وه‌یان دایه به‌ر خۆیان چاره‌سه‌ری پرسی كورد بخه‌نه ڕۆژه‌ڤی سیاسه‌ته‌كانیان كه زۆرترین نه‌یاریان له گۆڕه‌پانی سیاسیی توركیا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی هێزه نه‌ژادپه‌رسته‌كان، كه‌چی ئه‌م نه‌یارییه نه‌یتوانی به‌ر به هه‌وڵه‌كانی ئه‌و و حزبه‌كه‌ی بگرێ. ده‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنووردار و كۆت نه‌كرابن و له هه‌ژموونی سوپا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی قووڵ ده‌ربازی ببێ و ده‌ستوور كۆمه‌كی بكات، ئایا له دۆخێكی وادا بوێرانه‌تر پرسی چاره‌سه‌ریی دیموكراسی شوێنی خۆی ناگرێ؟
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین ته‌نیا ئه‌گه‌ر و گریمانه‌ن و به‌س، نه‌ك یه‌قین و به‌شینه‌وه‌ی موژده. له‌وانه‌یشه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌بێ كورد، به‌تایبه‌تی له باكور، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ك هه‌ر دژی پرۆسه‌كه بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی یاده‌وه‌ریی كورت و كوێر، بچێته سه‌نگه‌ری هێزگه‌لێكی نه‌ژادپه‌رستی دژه كورد كه بناغه و بنه‌ڕه‌تی دوژمنایه‌تیكردنی بوون و ناسنامه‌ی كورد، ئه‌وان دایانڕشت (مه‌هه‌په)؟ بۆچی كورد نه‌توانێ ئه‌و چانسه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په به كوردی دا، تا ئه‌و هه‌موو كورسییه له هه‌ڵبژاردندا ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆ ئاینده به قازانجی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی دیموكراسی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی خۆی بقۆزیته‌وه؟ ئه‌رێ كورد فاڵگره‌وه و ناوله‌پ خوێنه، تا له ئێسته‌وه بزانێ سبه‌ی گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تیی به ده‌ردی قه‌سابخانه‌كانی سه‌رده‌می سه‌ید (ڕه‌زا و شێخ سه‌عید)یان ده‌بات؟. بۆ مه‌گه‌ر به درێژایی 80 ساڵ كورد له‌و پارچه‌یه پاكتاو ده‌كرا، سیسته‌می حوكمڕانیی توركیا سه‌رۆكایه‌تیی بوو؟
ئه‌رێ كوردی باكور خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌گیر و فره‌ڕه‌هه‌ندی بۆ رووداو و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان و ململانێی زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا نییه؟ خێره هه‌موو هێلكه‌كانی خۆی خستووه‌ته سه‌به‌ته‌ی به‌ره‌و سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كی دیاریكراو؟ ئایا بڕوای به‌وه نه‌ماوه سبه‌ی وه‌ك هێزێكی سیاسی دێته‌وه ناو ململانێی هه‌ڵبژاردن؟ گه‌لۆ، گه‌ره‌نتی چی‌یان له (مه‌هه‌په) وه‌رگرتووه له دداننان به مافه‌كانی كورد، تا ئاوا له‌گه‌ڵی ببنه برای گیانی به گیانی؟.
نووری بێخاڵی