عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو مه‌سعوود با‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان, له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چینی مامۆستایانی زانكۆ و په‌روه‌رده، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی به‌گوێی هه‌موو دنیا و ناوخۆدا چرپاند كه ده‌وڵه‌ته‌كه سیسته‌مێكی پڕاوپڕ ده‌بێت له دیموكراسی و ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن ده‌بێت. له كاتێكدا با‌رزانی سیسته‌می حكومڕانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان, ئه‌وه په‌یامێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی دنیا.
ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌میشه له ناوخۆ داوا ده‌كرا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكان پێڕه‌و بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و ئابوورییه‌كانیان له ناوچه‌كانی خۆیان پێڕه‌و بكه‌ن, به‌ڵام ئه‌وه‌ی با‌رزانی ڕای گه‌یاند كه له ده‌وڵه‌تی كوردستان حكومڕانی فیدڕاڵیی بۆ پارێزگاكان پێڕه‌و ده‌كرێت, زۆر له‌وه زیاتر بوو كه دا‌و كراوه, به‌وه‌یش هیچ بیانوویه‌ك بۆ كه‌س نه‌ماوه‌ته‌وه به گومانه‌وه سه‌یری چۆنیه‌تیی حكومڕانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بێنێته‌وه, بۆیه ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كورد و حزبه‌كان پشتیوانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بن، كه ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ سیسته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایان ده‌كرد زۆر له‌وه زیاتر له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا پێڕه‌و ده‌كرێت, ئه‌ویش فیدڕاڵی پارێزگاكانه.
حزبه‌كانی كوردستان داوایان ده‌كرد سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی بێت، ئه‌وه له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كۆماری فیدڕاڵی په‌رله‌مانی ده‌بێت كه ئه‌و جۆره سیسته‌مه حكومڕانییه‌كی تێكه‌ڵه و وا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی وڵات له ده‌ست كه‌سێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك نابێت, ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كاندا، وه‌ك سیسته‌می حكومڕانی فڕه‌نسا كه كۆماری په‌رله‌مانییه و یه‌كێكه له وڵاته دیموكراسییه‌كانی دنیا، ئه‌مه داوای حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستان بووه كه نابێت وڵات سیسته‌مه‌كه‌ی كۆماری بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی فڕه‌نسا، كوردستان ده‌بێته وڵاتێكی دیموكراسی پێشكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
با‌رزانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كه ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت نه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌وه‌ش په‌یامێك بوو بۆ نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی تر و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له كاتی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ونه سه‌ر كوردستان، هه‌موو مافێكیان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا پارێزراوه، كه‌واته ده‌وڵه‌ت هی هه‌موو تاكێكی نیشته‌جێی سنووری كوردستان ده‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئاشكراكردنی جۆری سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستان هاوشێوه‌ی سیسته‌می زۆرینه‌ی وڵاتانی دیموكراسیخواز، (كۆماری فیدڕاڵی په‌رله‌مانی)، په‌یامێكی زۆر گرنگ بوو بۆ وڵاتانی دنیای كه له ئێسته‌وه ده‌زانن له‌گه‌ڵ چ چۆره ده‌وڵه‌تێكی نوێ كار ده‌كه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داهاتوودا.
یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، سیسته‌می حكومڕانییه‌كه‌یه‌تی له ئێسته‌وه جۆری سیسته‌مه‌كه بۆ ناوخۆ و دنیا ئاشكرا بوو كه دیموكراسیی پێڕه‌و ده‌كات و له‌سه‌ر سیسته‌مێك هه‌نگاو ده‌نێت كه گه‌له‌كه‌ی به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ده‌بات، كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا پارێزراوه به پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه. بۆیه پێم وایه ئاشكراكردنی سیسته‌می حكومڕانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، به‌مه‌به‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دڵه‌ڕاوكه‌یه‌ك هه‌بووبێت له‌سه‌ر جۆری حكومڕانیمان بڕه‌وێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن، به‌وه‌یش پشتیوانی زیاتری جیهانی و ناوخۆیی بۆ ریفراندۆم دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێكی كوردستان پاش ئاشكراكردنی سیسته‌می حوكمڕانی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه هیچ بیانوویه‌كی نه‌هێشته‌وه بۆ كه‌س و هیچ لایه‌نێك، بۆیه هه‌ر حزبێك بچێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خواسته نه‌ته‌وه‌یییه، خۆڵ ده‌كاته چاوی میله‌ت و به‌كرێگیراوی وڵاتانی ناوچه‌یییه بۆ له‌باربردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان.