له كوردستاندا نه‌وه‌یه‌كی به‌ناو سیاسی بێ ئه‌خلاق و بێ مۆراڵ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی به‌غداد كه به خۆڵی به‌رپێی مسته‌شاره‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام نابن، چونكه ئه‌وان لانی كه‌م ژیانی هه‌زاران پێشمه‌رگه و فیراریان پاراست. به‌ڵام ئه‌م وخۆفرۆشانه به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه یه‌ك سه‌ده خه‌بات و رووبارێك خوێنی نیشتمانیان بچووك كردووه‌ته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی نان و مووچه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكه‌كه‌مان به كڕنووشه‌وه ببه‌نه‌وه بۆ به‌رپێی عه‌ره‌به‌كان و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنن.
ئه‌وانه جاشایه‌تیان كردووه‌ته پرۆسه‌یه‌كی نۆرماڵ و مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به فشوهۆڕی قه‌ومی ناو ده‌به‌ن، ئه‌مانه ده‌ستیان هه‌یه له جینۆساید و ئه‌نفالی خه‌ڵكه‌كه‌مان به دیوێكی تردا. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر رێگه ده‌ده‌ن عه‌ره‌بی شۆڤێنیست درێژه به سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی بدات، به‌ڵكو هاوكاریشیان ده‌كه‌ن و زانیاریان پێ ده‌ده‌ن كه چۆن خه‌ڵكه‌كه‌مان برسی بكه‌ن و شكۆیان بشكێنن.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له نان و مووچه بێ، لام وایه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی و عه‌ره‌بی هێنده‌ی سه‌دام خه‌ڵكه‌كه‌ی تێروتۆخ نه‌كرد‌بوو، نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی عێراقیش، به‌ڵكو یارمه‌تی هه‌موو عه‌ره‌به هه‌ژاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بیشی ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ی كورد بووین له‌و سه‌رده‌مه‌دا شكۆ و كه‌رامه‌ت لامان گه‌وره‌ترین به‌ها بوو، بۆیه دژی سه‌دام ڕاپه‌ڕین و نان و خوانه رازاوه‌كانمان ره‌ت ده‌كرده‌وه.. كه‌چی ئێوه تازه ده‌تانه‌وێ سه‌رشۆڕانه دیسانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌مان بچه‌مێینه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌ی عه‌ره‌ب و سیاسه‌تی مه‌ڕی خۆش له‌وه‌ڕ پیاده بكه‌ن؟.
(په‌ندێكی كوردیه: گه‌ر من مه‌ڕ بم شوانه‌كه‌م هه‌ر كه‌سێك بێ با ببێ)، ئه‌كرێ هه‌ر كه‌س له ئێوه ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌رزۆكه، خۆفرۆشه سه‌رشۆڕه بێت كه زۆر ئاسان بچه‌مێته‌وه له به‌رده‌م دوژمنه‌كانیدا، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه خوێن و قوربانی داوه و خاوه‌نی شكۆ و كه‌رامه‌ته، مێژوو ئه‌و گه‌واهییه ده‌دات كه مه‌ڕی خۆش له‌وه‌ڕ نییه و ژیانی سه‌رشۆڕیی و ژێرده‌سته‌یی قبووڵ نیه…
هه‌ندێ له ئێوه به باوه‌شی دوو یان سێ حزبدا تێپه‌ریوه تا بووه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان له به‌غداد، هه‌ر ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه خاوه‌نی هیچ پره‌نسیپ و ئه‌خلاقێك نین له‌به‌رئه‌وه‌یشه شایه‌نی ئه‌وه نین نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن. نه‌فره‌ت له‌و سه‌ركرده نه‌خۆشه عوقده‌ییه‌ی كه ته‌نیا له‌به‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه له هاوڕێكانی شاخی، بێ پره‌نسیپ و ده‌مڕووتی وه‌ك ئێوه‌ی كرده نوێنه‌ری خه‌ڵك.
ئاخر خه‌ڵكانی بێ پره‌نسیپ و بێ ئه‌خلاق كه‌ی شه‌هامه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی هه‌یه؟ ئه‌وه ئێوه‌ن به‌لاتانه‌وه ئاسانه مه‌ڕی خۆش له‌وه‌ڕی ئاخوڕه‌كانی عه‌بادی و كازمی و قۆنه‌ره‌كانی تر بن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی و ته‌شریعی پیاده بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه و نانی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان دروست كرد له به‌غداد ئێوه‌ن، یه‌ك به‌یه‌كتانن و دوو هێنده‌ی پارتی و یه‌كێتی تاوانبارن، چونكه وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆتان به‌جێ نه‌هێناوه.
كاتێ عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌كان ده‌ست بۆ شك‌و و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان درێژ ده‌كه‌ن ئێوه نه‌ك بێده‌نگن، به‌ڵكو ململانێ حزبی ناوخۆیی ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر مێزی دوژمنانی كورد هه‌ڵیده‌ڕێژن، ئه‌مه سه‌ره‌وخوار تێگه‌شتنه له سیاسه‌ت، له ململانێی حزبی، كاتێ كه ئیفلاسی له ململانێی سیاسی‌دا و شتی زیاترت پێ نییه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ت، ده‌ته‌وێ به جاشایه‌تی و خیانه‌ت ببیته ره‌قه‌م؟
حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌رچیه‌ك و هه‌ر چۆنێك بن، یه‌ك به‌یه‌كتان شه‌ریكن له‌گه‌ڵی، چونكه ئه‌وه ئێوه‌شن به‌شدارن تێیدا، گۆڕانكاری له حكوومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو له‌ناو هه‌رێمدایه، واز له كروزانه‌وه و پاڕانه‌وه بێنن، ده‌بێ خه‌ڵكی سیاسی بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت په‌نجه‌ی هه‌ڵه بۆ سه‌ر‌كرده‌كانی خۆی درێژ بكات، ئینجا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه باس له هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تر بكات.
ئێوه كاتێ حه‌شدی وه‌حشی لاشه‌ی پێشمه‌رگه ده‌هاڕێ له كه‌ر‌كووك و ژنی كوردیان له ناوچه جێناكۆكه‌كان لاقه كرد و ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵكه‌كه‌مان ئاواره بوون، له په‌رله‌مانی به‌غداد نه‌ك ده‌نگتان لێوه نایه، به‌ڵكو ده‌چوون به‌سه‌ر قۆنه‌ره‌كانی عه‌بادیدا ده‌كه‌وتن و پاكانه‌ی ئه‌وه‌تان ده‌كرد كه باوه‌ڕٍتان به كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵام كاتێ گه‌نجه‌كانی نیشتمان به‌ده‌ستی جاشه‌كانی سوپای پاسداران شه‌هید ده‌كرێن ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن دژی هه‌رێمی كوردستان و نمایشی ناڕه‌زایه‌تی رێك ده‌خه‌ن له په‌رله‌مانی به‌غداد. كه‌چی عێراق ٦٠٠ خۆپێشانده‌ری خۆی كوشت، ئێوه پشگیری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق بوون و نقه‌تان لێوه نه‌هات.
ئه‌مه جاشایه‌تی و خۆفرۆشی ئێوه ده‌رده‌خات، گه‌نجی خۆپێشانده‌ری ئێمه خاوه‌نی چه‌ك نبیه ئه‌وه‌ی گه‌نجی ئێمه ده‌كوژێ ئێوه‌ن، به‌رپرسه‌كانتانن كه سه‌ربه ژوری عه‌مه‌لیاتی سوپای پاسدارانن.
ئێوه مشه‌خۆرن به‌سه‌ر ژیانی گه‌نجه‌كانی نیشتمانه‌وه و ژیانی ئه‌وانتان كردووه‌ته قوربانی ململانێ و رقی حزبی، ئێوه خۆفرۆش و نیشتمان و خه‌ڵكفرۆشن، گه‌ر كێشه‌ی كورد لاتان ته‌نیا نان و مووچه‌یه، بڕۆن به‌سه‌ر قۆنه‌ره‌كانی نه‌وه‌كانی سه‌دامدا بكه‌ون و لێیان بپاڕێنه‌وه تا بێنه‌وه عێراقتان بۆ بكه‌نه‌وه به عێراقه‌كه‌ی جاران، چونكه نه‌وه‌كانی سه‌دام له سه‌دامی باوكیانه‌وه فێر بوون چۆن خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و مولكی گشتیش داگیر نه‌كه‌ن. نه كازمی، نه عه‌بادی و نه مالیكی نه بێحورمه‌ت و نه ئێوه، به تۆزی به‌رپێی قۆنه‌ره‌كانیشیان نابن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی پێ په‌روه‌رده كراوه كه شه‌قهه‌ڵدان بوو له‌و نان و خوانه ژێرده‌سته‌ییه‌ی كه‌رامه‌ت و شكۆمان بشكێنێ، ئێوه‌ی خۆفرۆش و جاش به ١٠٠ ساڵی تریش نابنه كه‌سانی سیاسی وا تا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و نیشتمان بكه‌ن. ئێوه ده‌بێ ده‌یان ده‌وره‌تان بۆ بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك چییه و چۆنه، سیاسه‌ت چییه و چۆنه. كه‌س نییه نكۆڵی له گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌كانی كورد بكات، به‌ڵام هه‌رگیز به‌نرخی گۆڕینه‌وه‌ی خوێن به نان نییه.