زانستی سیاسی سوودێكی زۆری له روانگه‌ی ده‌روونزانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له دنیابینی و ره‌فتاری خه‌ڵك تێبگه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك چۆن بیر ده‌كاته‌وه و چ بڕیارێكیش ده‌دات بێ مه‌به‌ست. هه‌ندێ جار بڕیاره‌كانیان دوورن له عه‌قڵانییه‌ت و ئیتیك و مۆراڵه‌وه، یان هه‌ندێ جار زۆر بڕیار ره‌هه‌ندێكی ته‌نگژه‌ی ده‌روونییه.
ناته‌بایی فكری له بواری سیاسیی ئێمه‌دا هه‌موو سنووری پره‌نسیپ و مۆراڵ یتێپه‌ڕاندووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی حزب و نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، كه‌وتوونه‌ته خانه‌ی خیانه‌تی رووته‌وه كه له‌بری پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌ده‌ن، ته‌نیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی حزبێكی تری ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره ته‌نگژه‌ی ده‌روونییه نه‌ك پره‌نسیپ و مۆراڵ و ئه‌خلاقی سیاسیی نیشتمانی، چونكه ململانێی حزبی له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو له‌ناو چوارچێوه‌ی ھه‌رێمدایه، تیۆری ناته‌بایی فكری كه له زانستی ده‌روونزانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به كۆگنیتیڤ دیسۆنانسcognitive dissonans پێناسه ده‌كرێ. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بخه‌مه روو، پاشانیش ناته‌باییه فكرییه‌كانی بواری سیاسیمان دیاری بكه‌م.
كۆگنیتیڤ دیسۆنانس یان ناته‌بایی فكری له‌لایه‌ن (Leon Festingar (1957داهێنراوه، ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونییه و له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا دروست ده‌بێ كاتێ كه زانیارییه‌كی نوێ به‌ر دنیابینی تاك یان گرووپێك ده‌كه‌وێ. مانای به‌ریه‌ككه‌وتنی زانیارییه‌ك كه وه‌ك فاكتاك ده‌رده‌كه‌وێ، به‌رانبه‌ر به دنیابینی و ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئێمه هه‌مانه له ژیانی رۆژانه‌دا، هه‌وڵی سانسۆر و لابردنی ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌ڵچوونی ده‌روونیشی له به‌رانبه‌ردا ساز ده‌كه‌ین.
بۆ نموو‌نه ره‌نگه تۆ خۆت به باشترین چێشتلێنه‌ر بزانی، به‌ڵام كاتێ هاوڕێكانت پێت ده‌ڵێن چێشته‌كانت به‌رده‌وام سوێره، تۆ نیگه‌ران ده‌بی و كاتێك تامی ده‌كه‌ی وا نییه. لێره‌دا ناته‌باییه‌ك دروست ده‌بێ له نێوان ئه‌وه‌ی كه تۆ خۆت پێ باشترینه، به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوڕێكانت ده‌یڵێن "چێشته‌كانت سوێره". ئه‌م ناته‌باییه یان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی چاره‌سه‌ر بكرێ كه تۆ یه‌كه‌م به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه له خۆت بڕوانی، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بكه‌ی كه ره‌نگه تۆ تامی سوێریكردنت لاواز بێ، بۆیه خواردنه‌كانت سوێرن، یان ئه‌وه‌تا هاوڕێكانت زۆر به سوێری هه‌سته‌وه‌رن. له‌م حاڵه‌ته‌دا یان ئه‌وه‌تا بڕیارێك ده‌ده‌ی كه هه‌ست و تووڕه‌یی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، واز له‌و هاوڕێیانه دێنی و هاوڕێی تازه په‌یدا ده‌كه‌ی، چونكه بێ ئه‌مه‌كن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆ خۆت هیلاك ده‌كه‌ی بۆیان، به‌ڵام ئه‌وان پێی نازانن. یان ئه‌وه‌تا به‌هاوڕێكانت ده‌ڵێی ببوورن ئێوه راست ده‌كه‌ن و من هه‌ستی سوێركردنم لاوازه.
یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش سه‌ره‌ڕای زانینی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان، به‌ڵام هه‌ر جگه‌ره ده‌كێشێ و ده‌ڵێ باپیرم ئه‌وه‌نده ساڵ ژیا و جگه‌ره‌كێشیش بوو، به‌م شێوه‌یه لایه‌نه خراپه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بلۆك ده‌كات و وه‌ری ناگرێ، مانای سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانی جگه‌ره ده‌كێشێ، چونكه ئارامی پێ ده‌دات. مانای تۆ سانسۆری زانیارییه راستییه‌كه ده‌كه‌ی و به‌ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونیدا تێده‌په‌ڕی و بڕیارێكی بێ بنه‌مای له‌سه‌ر ده‌ده‌ی.
به مانایه‌كی تر، تاك هه‌میشه به‌دوای ئه‌و به‌هانه و بابه‌تانه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ دنیابینی ئه‌و ده‌گونجێن و ته‌نگژه‌ی ده‌روونیی بۆ دروست ناكه‌ن. نموونه‌ی ده‌یان كه‌س دێنێته‌وه كه به جگه‌ره‌كێشان هیچیان لێ نایه، له ئوسترالیا ساڵی ٢٠٠٤ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌سه‌ر ره‌فتاری خوێندكارانی به‌شی په‌رستاری له‌باره‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی. ئه‌و خوێنداكارانه‌ی كه خۆیان جگه‌ره‌كێش بوون، هانی خه‌ڵكیان نه‌ده‌دا له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌و زانیارییانه‌یان بلۆك ده‌كرد كه تایبه‌ته به‌زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشانه، باوه‌ڕیان به‌و نه‌خۆشییانه نه‌بوو كه خه‌ڵك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشی ده‌بن. زانیارییه‌كانیان بلۆك ده‌كرد و دنیابینی خۆیان نه‌ده‌گۆڕی. مانای ناته‌بایی هزریان هه‌بوو له نێوان قبووڵكردنی زانیاریی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان، كرداری جگه‌ره‌كێشانی خۆیان له جۆری ئه‌م كه‌سانه، له ته‌نگژه‌ی ده‌روونی به‌رده‌وامدان.
له روانگه‌یه‌كی سیاسیشه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر كه‌سێك پره‌نسیپ و مۆراڵی سیاسی له ئایدۆلۆجیای چه‌پ هه‌بێ، ئه‌وا ده‌نگ به حزبێك ده‌دات كه له دنیابینی خۆیه‌وه نزیكه و دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكه ته‌بایه له‌گه‌ڵ دنیابینی ئه‌ودا. مانای ده‌نگدانی ئه‌و باوه‌ڕبوونێكه "پره‌نسیپ"ێكه كه له‌گه‌ڵ به‌ریه‌ككه‌وتنه ده‌ره‌كییه‌كه‌دا (ده‌نگدان) وێك دێته‌وه، هه‌ست به ناته‌بایی ناكات و ته‌نگژه‌ی بۆ دروست نابێ. مانای زانیارییه ده‌ره‌كییه‌كه ته‌نگژه‌ی ده‌روونی بۆ دروست ناكات و ته‌نگی پێ هه‌ڵناچنێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كه پێچه‌وانه‌ی دنیابینی كه‌سه‌كه بوو، ته‌نگژه‌ی ده‌روونی دروست ده‌بێ. تاك بۆ رزگاربوونی له‌و ته‌نگژه ده‌روونییه، ده‌بێ هه‌وڵ بدا ناته‌باییه (ناوه‌كییه‌كه‌ی) ته‌با بكات له‌گه‌ڵ زانیارییه به‌رده‌سته‌كه‌ی. به‌مانایه‌كی تر كاتێ تاك هه‌وڵی جێگۆڕكێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بایی دروست بكات له نێوان زانیاریی وه‌رگیراو و دنیابینه‌كه‌ی خۆی ته‌نگژه ده‌روونییه‌كه نامێنێ. ژینگه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دنیابینی ئێمه و چۆنیه‌تیی دروستبوونی ناته‌بایی فكری.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له بڕیاری ناعه‌قڵانی بپارێزین (Leon Festingar (1957دوو رێ ده‌خاته روو، یه‌كه‌میان كاتێك به‌ر زانیارییه‌كی تازه ده‌كه‌وین كه پێچه‌وانه‌ی دنیابینی ئێمه‌یه، مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی خود له‌لایه‌ن خوده‌وه selfevaluation له رێی به‌راوردكارییه‌وه كه بیركردنه‌وه‌ی خود ئێسته چۆنه و ده‌بێ چیش له دنیابینیدا بگۆڕێ. مانای خود گۆڕانیكاری له دنیابینی خۆیدا ده‌كات به‌هۆی به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه به‌رده‌سته‌ی كه هه‌یه، یان له پله‌ی به‌راوردكاریدا له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر، یان منی سه‌ر به پارتێك له پله‌ی به‌راوردكاریدا له‌گه‌ڵ پارتێكی تر. زۆرجار مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه زانیارییه‌كه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌نیش بێ، به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی كاری پێ نه‌كرێ له‌لایه‌ن تاكه‌وه، یان ده‌بێ بڕیارێكی خه‌نجه‌رئاسا له دنیابینی خۆی بدا و به ره‌فتاره‌كانیدا بچێته‌وه.
كاتێ مرۆڤ خود هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له نێوان ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی پێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه تازه‌یه‌ی كه پێی ده‌گات، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌ندروست و عه‌قڵانی بێ، ئه‌وا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی خود هه‌ڵسه‌نگاندندا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و به‌هێزكردنی خود selfenhancementو باشتركردنی خود self improvement ده‌ڕوا.
مانای ئامانجێكی سه‌ره‌وخواره و كاریگه‌ریی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
مانای من ئه‌گه‌ر خۆم به كه‌سێك به‌راورد بكه‌م به كه‌سێك كه توانای له من زیاتره، ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌م كه من توانام وه‌ك ئه‌و نییه و خراپم (هه‌ڵسه‌نگاندنی خود)، مانای ئامانجێكی سه‌ره‌وخواره و كاریگه‌ریی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌ی به‌راوردكارییه‌كه‌م به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێ كه گه‌شه به‌باشبوونی خۆم بده‌م تا وه‌ك ئه‌و بم (باشتركردنی خود)، ئه‌وا ئامانجه‌كه‌م عه‌قڵانییه و به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌یپێكم. مانای دنیابینی من كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی خودی من كه چۆن پله‌یه‌كی باڵاتر به‌ده‌ست دێنم، یان چۆن خۆم له پله‌یه‌كی كه‌متردا ده‌هێڵمه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له روانگه‌ی ئه‌م تیۆرییه‌وه تێڕامانێك به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌دا، ئه‌وا نموونه‌ی زۆر زه‌ق و گه‌وره‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێ و ده‌بینین كه چۆن تاك، ده‌زگای حكوومی، حزب و لایه‌نگرانی به‌رده‌وام، به ته‌نگژه‌ی ده‌روونیدا تێده‌په‌ڕن. چه‌ند نموونه‌یه‌كم پێدان له سه‌ره‌وه و چه‌ند نموونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر حزب و سیاسه‌ت له خواره‌وه ده‌نووسم، به‌ڵام ئێوه‌ش له به‌رپرسیارێتی ده‌رناكه‌م و ده‌مه‌وێ هه‌ریه‌ك له ئێوه نموو‌نه بێنێته‌وه له‌سه‌ر بڕیاری ته‌نگژه‌ی ده‌روونی كه سه‌تان هه‌زار هه‌یه رۆژانه و بێ ره‌خنه هه‌ڵپه‌سێراون.
له روانگه‌ی تیۆری ناته‌بایی فكرییه‌وه، ده‌مه‌وێ شرۆڤه‌ی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ بكه‌م، هاوكات شیكاری دنیابینی ره‌فتاری نوێنه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كانیان.
١- كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه ٣١ی ئاب به خیانه‌ت ده‌زانن، به‌ڵام 16ی ئۆكتۆبه‌ر نا، یان به پێچه‌وانه‌وه، یان كه‌سانێك هه‌ن باسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌كه‌ن كه گۆڕانن، به‌ڵام قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی گۆڕان ناكه‌ن، راستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له رووی پرسی پره‌نسیپ و ئینتیما و ئه‌خلاقی نیشتمانییه‌وه سه‌یری بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و بۆچوون و بڕیارانه ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونی نالۆجیكییه.
٢- كاتێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فڵان حزب كاری باش ده‌كات یان سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیارێكی باش ده‌دات، لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی تر ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه‌یان بڕیوه‌ته‌وه لای خۆیان كه هه‌رچی بكات، هه‌ر خراپه كه ئه‌وه‌ش ته‌نگژه‌ی ده‌روونییه.
٣- چه‌ند له ئێوه وه‌ك پارتی یان یه‌كێتی ره‌خنه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆتان كردووه، كاتێ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به ئاستێك كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌ی من له ئێوه‌م ده‌وێ تێڕامانێك بكه‌ن. له هه‌موو ئه‌و بۆچوون و بڕیارانه‌ی كه ته‌نگژه‌ی ده‌روونی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه له‌بری لۆجیك و هزر، بێگومان ژیانی تایبه‌تی خۆتان و ناو ماڵه‌كانیشتان ده‌گرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیان به حه‌قیقه‌ت ببه‌خشینه‌وه له كولتووری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیماندا.
لێكۆڵه‌ری یاسایی توندوتیژی له پێوه‌ندییه نزیكه‌كاندا