دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شاندی پارتی ده‌گاته شاری سلێمانی و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دواتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌ر ئه‌وكاتیش له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا پارتی و یه‌كێتی به فه‌رمی پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و دابینكردنی مووچه ده‌ربڕی. پێوه‌ست به پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه دووپاتی له ره‌خساندنی زه‌وینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه و خوڵقاندنی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیییه‌كانی كوردستان كرده‌وه. ئه‌م خاڵه‌یان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له رێی میدیای فه‌رمی و میدیای ئه‌هلی و له چاوپێكه‌وتن و وتاره‌كانیاندا به كادر و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانیانه‌وه به گرنگی ده‌زانن، خۆ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیش تێیدا به‌شدار نه‌بن، ئه‌و زه‌وینه‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ن، هه‌رگیز ناڕه‌خسێت.
كه‌واته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی له‌م كاته‌دا به به‌رد و ته‌قه و به پاساوی خۆپێشاندان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گا و كادری ناوچه‌ی پارتی له پیره‌مه‌گروون؟
بۆچی ئه‌و ستۆرییه كورته‌م له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه‌كه گێڕایه‌وه؟ ئه‌مه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاگاداری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی نه‌بن، به‌ڵكو ئامانج ئه‌وه‌یه هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی رێك هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندی پارتی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و بڕیاردان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
ئه‌و هێرشه رێك باڵێكی ناو یه‌كێتییه به ئامانجی تێكدانی ره‌وشه‌كه و گۆڕینی ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، سه‌ره‌تا له دژی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، دواجار ئه‌و باڵه چاوی به‌وه هه‌ڵنایه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و یه‌كڕیزیی بكات، ئه‌مه به‌شێكی بۆ ململانێی ناو یه‌كێتی و به‌شێكیشی بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و باڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به دژایه‌تی ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌كێتییه‌وه هه‌یه بۆ حكوومه‌ت، لێدانه له سیستم و داوده‌زگای فه‌رمی حكوومه‌ت و له‌ناو حكوومه‌تیشدا قوباد تاڵه‌بانی، بۆ ئه‌وه‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ پارتیدا تێك بچێت و پارتی پێی بڵێ تۆ له جومگه‌كانی حوكمڕانێتی وڵات‌دا به‌شداریت و له سنووری حزبه‌كه‌تدا به پاساوی دواكه‌وتنی مووچه هێرش ده‌كرێته سه‌ر پارتی و هه‌وڵی تێكدانی ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌درێت.
رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك هه‌زاران كه‌س و جاری تر ئاماژه به گرنگییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هی ئه‌مجاره گرنگتریشه، له‌لایه‌ك حكوومه‌تی عێراق به ئاراسته‌ی په‌سندكردنی یاسای بودجه‌دا ده‌چێت و پێویسته كوردیش به یه‌كهه‌ڵوێستی له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكات، هه‌روه‌ها دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییش هه‌یه، هه‌ر تێكچوونێكی دۆخه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، رێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت و به خراپ به‌سه‌ر كورددا ده‌شكێته‌وه، واته كارتی به‌غدا له به‌رانبه‌ر هه‌ولێردا به‌هێز ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئیتر خه‌ڵكی كوردستانیش له كێشه بێزارن و حه‌ز به ژیانێكی خۆشگوزه‌ران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ش بچێته پێش و به‌رده‌وامی به ململانێكان بدرێت، كاریگه‌ری تر دروست ده‌كات و پرۆسه‌ی سیاسه‌تكردن له هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانێك ده‌بێت كه كۆی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان تێیدا زیانمه‌ند ده‌بێت. كه‌وایه كێ به پاساوی خۆپێشاندان به به‌رد و ته‌قه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای پارتی له سلێمانی؟ بۆچی له دۆخی كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و هێرشه ده‌كرێت؟ ئه‌ی چ گرووپێك له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه دژی كوردستان یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟ رووداوه‌كانی داهاتوو وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.