ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كه گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت بووه‌ته گوتارێكی باو، مه‌ترسی ئه‌م گوتاره له‌وه‌دایه ته‌نیا له زمانی ماس (جه‌ماوه‌ر)ه‌وه نابیسترێ، به‌ڵكو بووه‌ته گوتاری ناو به‌شێك له ده‌سته‌بژێریش "نوخبه"، ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به توێژی ڕۆشنبیر و سیاسی و خوێنه‌ر.
ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گوتاره لای جه‌ماوه‌ر ده‌رئه‌نجامی خراپ ئیداره‌دانی كوردی بێت، ئه‌وا لای ده‌سته‌بژێر بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی نائاگایی ئه‌م چینه‌یه له‌وه‌ی كه چی ده‌گوزه‌رێ له پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ئاستی بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزمدا ڕوو ده‌دات له دنیادا، ئه‌و به جۆرێك نائاگایه تا ئێسته‌یش پێی وایه نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت كۆتایی پێ هاتووه.
200 ساڵێك پێش ئێسته لای ماركسییه‌كان جاڕی مه‌رگی نه‌ته‌وه درا، به‌ڵام له وێستاڤالیاوه نزیكه‌ی 500 ساڵ ده‌كات تا ئێسته نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه گرنگن له گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م شه‌پۆلێكداین له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاسیزم، پۆپۆلیزم و ناسیۆنالیزم. جۆش و خرۆشه‌كانی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا و سكۆتله‌ندا و دواتریش ئێرله‌ندا و به‌لجیكا. یان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت كه سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌یه‌كه له قۆناغی دوای جه‌نگی سارده‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ كه هیشتا نه‌خه‌مڵیوه، به‌ڵام به سیمای‌دا دیاره كه ئه‌م قۆناغه تازه دووباره نه‌شونماكردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم له‌خۆ بگرێ.
به‌ڵێ هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه پێمان ده‌ڵێن نه‌ك ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه و ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ستی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه زیندوو بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین نه‌ته‌وه‌كان له پاڵ خۆشگوزه‌رانی ئابووری و چێژه تایبه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌راندا، ده‌یانه‌وێ ده‌ست به شكۆی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه بگرن، له‌م ڕووه‌وه پڕۆژه‌ی "بریكزیت" كه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو له‌و یه‌كێتییه، یه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كان ئه‌گه‌رچی لاوه‌كیش بێت، ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه ده‌ڵێت نابێ شكۆی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی بچو‌وكدا ون بێت.
سكۆتله‌ندییه‌كان له چی‌یان كه‌مه له‌ڕووی خۆشگوزه‌رانییه‌وه؟ به‌ڵام بۆ داوای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن؟ كه‌ته‌لۆنییه‌كان مانگ نییه له‌سه‌ر شه‌قام نه‌بن، كلاسیكۆیه‌ك نییه (له نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵدا) خاڵی بێت له گوتاری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ و جیابوونه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سكۆتله‌ندی و كه‌ته‌لۆنییه‌كانیش ده‌زانن و دڵنیان جینۆساید ناكرێن و ناكوژرێن. كه‌چی تۆ وه‌ك كورد چه‌ندان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ت له ڕێدایه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وی دوژمن، به‌ڵام بێئاگایانه جاڕی مه‌رگی ده‌وڵه‌تت داوه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه شاعیرانه ڕوانینه له بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له‌لای ئه‌م توێژه، كاتێك پێمان ده‌ڵێ من ده‌وڵه‌تی كوردیم ناوێ و ده‌مه‌وێ وه‌ك برا له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا بژیم، له كاتێكدا ئه‌و ناخوازێ تۆ له‌گه‌ڵیدا بژیت، جارێ ئه‌و ناخوازێ خۆیشی بژی، ئیتر چۆن ژیان به تۆ ڕه‌وا ده‌بینێت؟.
30 ساڵی حوكمڕانی سوننه له عێراق له‌گه‌ڵ 17 ساڵی حوكمڕانی شیعه، ئه‌و په‌یامه‌ی پێداین كه ئه‌م دوو هێزه ناخوازن خه‌ڵك بژی.
گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت لای ده‌سته‌بژێری كورد پێمان ده‌ڵێ، ئه‌م نوخبه‌یه له چ تێنه‌گه‌شتنێكی قووڵدان له‌مه‌ڕ ماهییه‌تی ده‌وڵه‌ت له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ڕووت ده‌بینێت، له كاتێكدا ده‌وڵه‌ت واته ئاسایش، شوناس، باوه‌شكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆ، له هه‌مان كاتدا وه‌رگرتنی تۆ وه‌ك بوونێكی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌وانیتر، به‌ڵام ئه‌م نوخبه‌یه له‌مه ناگات، ئه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نائاگاییه‌ی خۆی بشارێته‌وه، دێت له پشت گوتاری دژه ده‌وڵه‌تی په‌كه‌كه‌وه، شه‌رعییه‌ت به‌خۆی ده‌دات، ئه‌مه‌ش نائاگاییه‌كی تری ئه‌م توێژه‌یه كه ئه‌م گوتاره‌ی بۆ په‌كه‌كه هه‌ڵگرته‌وه، ئایا گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت لای په‌كه‌كه ناچارییه یان باوه‌ڕ و پره‌نسیپ؟
بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت تێبگه‌ین له‌لای په‌كه‌كه، ناچار ده‌بین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له بنیاتی په‌كه‌كه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
ئیمرالی، په‌كه‌كه له ماركسییه‌وه بۆ ئانارشیزم
په‌كه‌كه تا قۆناغی ئیمرالی /مه‌به‌ست له‌و قۆناغه‌یه كه ئۆجه‌لان ده‌چێته گرتیگه/ هه‌ڵگری گوتاری ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌و باوه‌ڕی به دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ كورد، به قه‌وله هیگڵییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه خۆی ته‌واو بكات، پێویستمان به قه‌واره‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2003 به‌ولاوه، ئۆجه‌لان ده‌ست له‌م گوتاره هه‌ڵده‌گرێت و ده‌كه‌وێته ڕه‌خنه‌گرتن له دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و دژ به دروستكردنی گوتاری ده‌وڵه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت تێگه‌یشتن له‌و قۆناغه گرنگه، واته قۆناغی ئیمرالی.
له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌رگێڕانی نووسینه‌كانی فه‌یله‌سووف و كۆمه‌ڵناسی ئانارشیستی ئه‌مه‌ریكایی مۆرای بوكچینی بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌ی كه زۆرجار دانیشتووم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پشت په‌كه‌كه‌وه دژ به گوتاری ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه‌سیان ئاگاداری فكری بۆكچین نه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ر نه‌یشیانبیستبوو. له كاتیكدا ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی لاوازی و هه‌ژاری ئه‌م تایپه. چونكه به‌بێ بۆكچین، نه‌ك ناتوانین له گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت لای په‌كه‌كه تێبگه‌ین، ته‌نانه‌ت ناتوانین له پڕۆژه‌ی كۆنفیدراڵیزمی دیموكاراتیش تێبگه‌ین.
به‌ڵام گوتاری دژه ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه له‌لای بۆكچین نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه وه‌ك پێویست، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له شاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان تێدا شۆڕ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی كه "بۆكچین و ئۆجه‌لان" پێشنیاریان كردووه، نه‌یتوانیوه ببێت به جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانیش وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه نه‌ك به‌ره‌و ئاوابوون ناچن له‌م سه‌ده‌یه‌دا، به‌ڵكو زیاتر ده‌گه‌شێته‌وه و وزه‌ی زیاتر له خۆی وه‌رده‌گرێ.
ته‌نانه‌ت ئێمه باوه‌ڕمان وایه ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌گه‌رچی زۆر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كوردی خۆیان ده‌رباز كردووه، به‌ڵام سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ناچارمان ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له سووریا هه‌یه یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه به سووریا و ڕژێمه‌كه‌ی، یان ئاواكردن و دامه‌زاراندنی ده‌وڵه‌ته بۆ كورد و پێكاته‌كانی تری ڕۆژئاوا له‌و پارچه‌یه‌دا، ده‌وڵه‌تێك كه بتوانێ هه‌موو ڕه‌نگه‌كان له‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه.
ده‌مێكه ئێمه ئه‌وه‌مان گوتووه كه ده‌بێ ڕۆژئاوای كوردستان خۆی له نێوان ئه‌م دوو بژارده‌یه‌دا ببینێته‌وه. چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته له گوتارێكمدا ئه‌و بانگه‌وازه‌م كردووه كه هه‌ڵوێستی دژه ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك له ده‌سته‌بژێری باشوور و هه‌وادارانی په‌كه‌كه‌وه، هه‌ڵوێستی نازانستی و ناڕوونه بۆ ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی سیستمی جیهانی. ده‌بێ فراوانتر و جیهانییانه‌تر بۆ ئه‌م پرسه بڕوانن.