دیارده‌ی چه‌كھه‌ڵگرتن به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت، به ھه‌موو شێوه‌كانی زۆر باو بووه و كاره‌سات ده‌خوڵقێنێت، چونكه ئه‌و تاوانانه‌ی رۆژانه ئه‌نجام ده‌درێن، زۆرینه‌ی له رێی چه‌كه‌وه‌یه وه‌ك (تاوانی كوشتن، رێگری، ده‌ستدرێژی سێكسی، ھه‌ڕه‌شه‌كردن... ھتد) زۆر ھۆكار ھه‌ن كه رێخۆشكه‌رن بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی ناومان ھێنان:
1- چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و كوالێتی نزم و له نرخدا ھه‌رزان كه زۆر به ئاسانی ده‌كه‌وێته ده‌ست مێردمنداڵ و گه‌نجه‌كانمان، جا به‌بیانووی به‌رگری و وێنه‌گرتن و جوانی و دابه‌زاندنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ خۆده‌رخستن له سۆشیال، زۆرینه‌ی روودانی تاوانه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و مێردمنداڵ و گه‌نجه خوێنگه‌رمانه‌ن .
2- ھه‌بوونی چه‌ك له ماڵدا كه له زۆرینه‌ی ماڵه‌كانی كوردستان بوونیان ھه‌یه، به‌بیانووی به‌رگری و پاراستنی سامان، كه‌م ماڵ ھه‌یه له كوردستان به گشتی زیاتر له چه‌كێكی نه‌بێت، بگره گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه چه‌كی قورس له ماڵدا بینراوه وه‌ك (بی كه‌ی سی و ئارپیجی)، ئه‌وه‌یش مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رووخانی رژێمی نه‌گریسی به‌عس و روودانی شه‌ڕی ناوخۆ و كاتی ھاتنی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستیی داعش كه به بیانووی پاراستنی خاك و ماڵ، لای خۆیان ھێشتوویانه‌ته‌وه و راده‌ستی ھێزه‌كانی ناوخۆیان نه‌كردووه‌ته‌وه .
3- ئه‌وانه‌شی مۆڵه‌تی ھه‌ڵگرتنی چه‌كیان ھه‌یه، له كات و ده‌رفه‌تی به‌لای خۆیان گونجاو، تاوانیان پێ ئه‌نجام داوه وه‌ك تاوانه‌كانی (كوشتنی ئافره‌ت به بیانووی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف، یان كێشه‌ی خێزانی كه برا یان ئامۆزا یان دراوسێیه‌كی پێ كوشتووه و چه‌كی به‌كار ھێناوه، چه‌ندان كاره‌سات و نه‌ھامه‌تی و شوێنه‌واری خوێنداری دوای تاوانه‌كه جێھێشتووه .
4- ھه‌رچه‌نده كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له مه‌یدانه‌كان له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشه، به مۆڵه‌تی ئه‌وان كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێ كه ته‌نیا ده‌درێن به ھێزه‌كانی ته‌ناھی، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانه‌كان به نھێنی و له بازاڕی ره‌ش به قاچاخ، كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێ و بگره چه‌ندان ئه‌كاونت و په‌یچ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رێكلام و بانگه‌وازی فرۆشتنی چه‌ك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ی نرخیان ھه‌رزانه و كوالێتییان نزمه و ده‌ستاوده‌ستیان پێ ده‌كرێ .
سزاكه‌ی:
1- به‌پێی یاسای نوێی چه‌ك له ھه‌رێمی كوردستان
ماده‌ی (١٣) خاڵی یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك قاچاخچێتی به چه‌كی ئاگرین، تفاق یان پارچه‌كانی بكات، دروستی بكات یان به‌بێ مۆڵه‌ت بازرگانیی پێوه بكات، ئه‌وا به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 10 ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
2- ماده‌ی (٢١) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك، سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ھه‌یه كه چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ھه‌ڵده‌گرن و چه‌كی ئاگرینیان پێیه، سزاكه‌ش بریتییه له به‌ندكردن كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێ و پێبژاردنی مادیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له دادگاكان‌دا زیاتر رووی له سزای دارایی بووه وه‌ك له سزایی به‌ندكردن، ئه‌مه‌ش ھۆكارێكه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ھه‌مان تاوان و دووباره ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چه‌ك له لایه‌ن سزادراوه‌وه .
شوێنه‌واره‌كانی ھه‌بوونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت:
بوونی دیارده‌ی چه‌ك شكۆی یاسا ده‌شكێنێت، ھه‌یبه‌تی ناھێڵێت و بازرگانیی ره‌ش دروست ده‌بێت، له ئه‌نجامدا ژیانی مه‌ده‌نیی كۆمه‌ڵگه ده‌سڕێته‌وه و خه‌ڵك له ژیانێكی نائارام و ناسه‌قامگیردا ده‌بێت، رێژه‌ی تاوان زیاد ده‌كات و تاوانه‌كان به روون و ئاشكرا روو ده‌ده‌ن، كۆنترۆڵكردنی كاری ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ئه‌سته‌متر ده‌كات، بگره ئاسایشی وڵات به‌ره‌و خراپبوون ده‌بات .
ھۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه چییه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
ئێسته زۆر پێویستمان به ھۆشیاری و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه به ھه‌موو چین و توێژه‌كان، ئه‌ویش له رێی میدیاكان و رۆژنامه‌كان و سۆشیال و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، راپۆرت و وتار بڵاو بكرێنه‌وه و وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا و داوده‌زگا حكوومییه‌كان، سیمینار و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان رێكبخه‌ن، ھۆشداری و مه‌ترسی ھه‌ڵگرتنی چه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه و سزاكه‌ی باس بكرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ پلانی تۆكمه‌تر له جاران دابڕێژن بۆ نه‌ھێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و رێگریكردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قاچاخچییه‌كان و توندتركردنی سنووره‌كان و بازگه‌كان، بۆ رێگریكردن له ھاورده‌كردنی ئه‌و چه‌كانه و له‌ناوبردن و قڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه .