*به‌داخه‌وه ده‌بینین یه‌كێك له كێشه ھه‌ره باوه‌كانی ڕۆژانه‌ی ناو دادگاكان، كێشه‌ی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندییه جا ئیتر به‌ڕێی مۆبایل بێت یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئامێره به ته‌ل و بێ ته‌له‌كان. بۆ ھه‌موو تاكێك گرنگه بزانێت چۆن ئامێره‌كانی پێوه‌ندی به‌كار ده‌ھێنێت، ناكرێت و نابێت به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كییانه ھه‌ڵبستین به به‌كارھێنانیان، چونكه دواجار ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه به‌كاری ده‌ھێنن، دووچاری سزای یاسایی خۆیان ده‌بنه‌وه، ئاشكرایه بۆ ھه‌مووان تۆی تاك به‌ئاسانی ده‌توانیت كۆمێنتێكی نه‌شیاو یان جنێوێك قسه‌یه‌ك بچێته قاڵبی سووكایه‌تییه‌وه بكه‌یت به به‌رانبه‌ره‌كه‌ت، به‌ڵام بیرت نه‌چێت ئه‌و كۆمێنته‌ی كه به‌رانبه‌رت پێ شكاندووه، سزای له‌سه‌ره و یاسادانه‌ری عێراقی یاساكه‌ی دیاری كردووه، له به‌رانبه‌ریشی سزاكه‌ی ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان .
*به گشتی وه‌ك چه‌كێكی لێ ھاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بریندار بكه‌ی و ئامانجه‌كه‌ت بپێكی، به نموونه‌ش چه‌ند تاوانێكی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی ده‌خه‌ینه روو كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه له كۆمه‌ڵگه و ده‌بن به داوا له دادگاكان :
١- خۆشه‌ویستی: كورێك و كچێك پێوه‌ندییه‌كی سۆزدارییان ھه‌بووه و ناخۆشییه‌ك و لێك نه‌گه‌یشتنێك ده‌كه‌وێته نێوانیان، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و كچه بڵاو ده‌كاته‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان كچه‌كه رازی نابێت شووی پێ بكات، به ھه‌ر جۆرێك بێت وێنه‌یه‌كی یان ھه‌ر شتێك تایبه‌ت به‌و ئافره‌ته وه‌رده‌گرێت و به ئه‌پڵیكه‌یشنێك شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه .
٢- بوختان: كه‌سێك ھه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به دڵ نییه، به‌ھه‌مانشێوه ھه‌ڵده‌ستێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه و وشه‌ی نه‌شیاو و نادروست و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ده‌خاته ئه‌ستۆ كه ئه‌و كه‌سه به ھیچ جۆرێك ئاگادار نییه .
٣- ھه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن: لێره‌دا چ كوڕ یان كچ، ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و به‌ھه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پاره یان زێڕ یان ھه‌ر شتێك نرخێكی مادی ھه‌بێت لێی وه‌رده‌گرێت، زۆرجاریش ده‌گاته ئه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه یان نامه‌ی ده‌نگی یان چاتێك، ئه‌و كه‌سه تووشی تاوانی دزی ده‌بێت له خێزانه‌كه‌ی خۆی له ترسی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له لای كه‌سی به‌رانبه‌ره .
٤-ھه‌ڕه‌شه‌كردن : زۆرجار ده‌بینین زۆرینه‌ی كه‌یسه‌كان له دادگاكانی ھه‌رێم، دادخواز ھانای بۆ بنكه‌ی پۆلیس ھێناوه كه له‌لایه‌ن ژماره مۆبایلێك یان ئه‌كاونتێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخۆ كه‌سێكی ناسراو ھه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه، جا زۆرینه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌كان كوشتن یان لێدان و رفاندنه به‌رانبه‌ر به كردنی كارێك یاخۆ نه‌كردنی كارێك له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه، یان ھه‌ڵه‌یه‌ك كراوه و به‌بیروڕای ئه‌وان به‌و شێوه‌یه ده‌توانن باجه‌كه له‌و كه‌سه وه‌ربگرن .
٥- كۆمێنت و ته‌شھیركردن: ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تاوانه‌كانی خراپ به‌كارھێنانی مۆبایل كه كه‌سێك وێنه‌یه‌كی خۆی یان بابه‌تێك كه تایبه‌ته به خۆی، پۆستی ده‌كات و كه‌سێك كۆمێنتێكی نه‌شیاوی بۆ ده‌كات و ته‌شھیری پێ ده‌كات به ئه‌كاونتێكی دیاری خۆی، لێره‌دا به تاوان ھه‌ژمار ده‌كرێ و كه‌سی تاوانكار سزا ده‌درێ .
*ئه‌و لایه‌نه نه‌رێنییانه‌ی به ھۆی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی له ناو كۆمه‌ڵگه شوێنه‌واری خراپ جێ ده‌ھێڵن .
به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی، كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌ڕۆن، چونكه زۆرجار به‌ھۆی خراپ به‌كارھێنانیان بووه‌ته ھۆی به كوشتندانی سه‌تان ئافره‌ت و خۆسووتاندن له‌لایه‌ن ئافره‌ت خۆی و ته‌ڵاقدانیان، یان ناچاركردنیان بۆ تاوانی دزی و كاری به‌دڕه‌وشتی له به‌رانبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یاخۆ ڤیدیۆیه‌ك، به‌بیانووی نه‌چوونی ئابڕوو و كێشه‌ی خێزانی ده‌یان خێزان، تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ببێته كێشه‌ی خوێنڕشتن له نێوان چه‌ندان بنه‌ماڵه و عشیره‌ت . له سه‌رووی ھه‌مووشیان چاولێكه‌ری و دووباره‌كردنه‌وه له نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه زیاتر ته‌مه‌نیان 18 ساڵ به خواره‌وه‌یه، كاتێك ده‌بینن وێنه و ڤیدیۆی كچێك به شێوازێكی نه‌شیاو بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به ھه‌مانشێوه ریكۆردی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌كتیڤ و چه‌ند لایكێك، لای خۆیان دایده‌به‌زێنن یان وه‌ك چاولێكه‌رییه‌ك ھه‌مان ئه‌و كاره تاوانكارییه به‌رانبه‌ر كچه ھاوڕێكه‌ی یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، له كاتی به دڵنه‌بوونی ھه‌ڵسوكه‌وتێكی .
*سزاكانی یاسای ژماره (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندیكردن له هه‌رێمی كوردستان .
ماده‌ی دووه‌م:
هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل) یان ئامێرێكی پێوه‌ندیی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئینته‌رنێت، یان پۆستی ئه‌لیكترۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كار هێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات، یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یاخۆ وێنه‌ی چه‌سپاو یان جووڵاو و كورته‌نامه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێ، یان به‌بێ مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت، یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات، یاخۆ هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دڕه‌وشتی یاخۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێویست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی، بۆ تاكه‌كان بڵاو بكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێیه‌ك بێت چه‌نگی كه‌وتبێت تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان، سوكایه‌تی یان زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێت كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت، به غه‌رامه‌یه‌كیش سزا ده‌درێت كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێت .
ماده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له ماده‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م)دا هاتوون، به بارێكی توندكراو بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كان یاخۆ له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت، یان ئه‌و كه‌سه‌ی سیفه‌ته فه‌رمییه‌كه‌ی به‌كار دێنێت یان ئه‌وه‌ی ئاگاداری نهێنی كه‌سه‌كان و خێزانیی كه‌سه‌كان بێ، به حوكمی كاره‌كه‌ی یان پیشه‌كه‌ی و هه‌ر كه‌سێكی ئامێری پێوه‌ندی غه‌یری خۆی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌نجامدانی له‌و كرده‌وانه‌ی ناوبراون .
_یاساكه پێكھاتووه له هه‌شت ماده، ئێمه بۆ كورتی و پوختی بابه‌ته‌كه ته‌نیا ماده‌ی (دووه‌م) و (پێنجه‌م)مان وه‌رگرت به نموونه .
**چاره‌سه‌رییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه یاخۆ چی بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه؟
ھۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره پێوه‌ندییه‌كان به تایبه‌ت چینی لاوان و قوتابیان، سیمینار و كۆڕ و وانه‌ی تایبه‌تیان پێ بدرێت له قوتابخانه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ھۆشیار بكرێنه‌وه له خراپ به‌كارھێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و دیاریكردنی ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی و ناساندنی ئه‌م یاسیه و سزاكه‌ی. ھه‌روه‌ھا ئه‌و یاسایه ھه‌موار بكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر، یاسادانه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات و زیاتر بوار بدات به دادوه‌ره‌كان بۆ سه‌پاندنی سزای به‌ندكردن وه‌ك له‌وه‌ی سزاكه بۆ غه‌رامه بڕوات، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خێزانه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بردووه، وه‌ك له سه‌ره‌وه له خاڵه نه‌رێنییه‌كان ئاماژه‌مان پێ دا .