سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق
گرفتم له خه‌باتی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا نییه به باش و خراپیه‌وه، ئێسته بووه به به‌شێك له مێژووی گه‌لی كوردستان. ئه‌وه‌ی پێم سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه له دوای كۆچی دوایی ئه‌وه‌وه، شتگه‌لێك ده‌بینین زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كردار و گفتارانه‌ی كۆچكردوون له‌گه‌ڵ سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خۆیان گوته‌نی ئیمانیان به پیرۆزكردنی كه‌س نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، زۆر شتمان بۆ ڕوون بووه‌وه به‌تایبه‌تی كه ڕووداوه‌كان بوون به دیفاكتۆ .
ئه‌م نووسینه‌م بێ توانجه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له واقیعی كار و گوفتاری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تێبگه‌ین، پێویستمان به‌كه‌مێك هه‌قبینی و بڕیاردانی ویژدانی هه‌یه. كاتێك وه‌ك وه‌فا و خۆشه‌ویستییه‌ك خه‌ڵكی كوردستان ده‌چوون بۆ بارزان و سه‌ردانی گۆڕی كۆچكردووان بارزانی نه‌مر، پێیان ده‌گوتن كۆیله‌ن و ده‌چن به‌یعه‌ت تازه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ی خێره ئێوه چی ده‌كه‌ن؟
له‌كاتی رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رچی بێزراوییه كردتان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوخه‌متان بوون، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به ڕووزه‌ردی داوای لێبووردنتان كرد. ناوی نه‌وشیروان گۆڕا بۆ باوكی هه‌ژاران، ئه‌ویش له پای به‌خشینی ئه‌و چه‌ند هه‌زار دۆنم زه‌وییه‌ی به ڕووفاتی كۆچكردوو.
له كوردستان وه‌ها باوه بڵێن گۆڕ یان قه‌بر یاخۆ ئارامگه، به‌ڵام ئێوه به به‌رنامه ناوتان لێ ناوه نزرگه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌شوێنی نزاكردن و گه‌وجاندنی خه‌ڵكی كاڵفام هاوشێوه‌ی ئاخونده‌كانی ئێران.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا كۆمه‌ڵێك باڵنده‌تان هێنا و ئازادتان كرد، به‌ڵام له‌بری ئه‌و كاره پێویست ده‌كات فكرتان ئازاد بكه‌ن له ڕق و كینه و جنێوفرۆشی و واز بهێنن له‌م جۆره ئاخاوتنانه. له‌بری پێدانی پۆستی پارێزگار به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پۆستی سه‌رۆكی نزرگه‌تان پێ دا بۆ ئه‌و شانازییه.
گۆڕینی ناوی باوكی هه‌ژاران بۆ مه‌لا نه‌وشیروان مسته‌فا
كارێكی به‌به‌رنامه داڕێژراوه و پلانی پێشوه‌خته‌یه، چونكه ئه‌م پلانه چه‌ند ڕه‌هه‌ندێك ده‌گرێته‌وه له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارچێتیشه‌وه!
له‌ڕووی سیاسییه‌وه:
له كوردستانی باشوور ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزان ناوێكی كاریزمایی و دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڕێ و هه‌ڤاڵانه‌ی هاوخه‌بات بوون له‌گه‌ڵیدا، جگه له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه حزبی سه‌ره‌كیی كوردستانه و خاوه‌نی زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگره و به ڕێبه‌ری ڕۆحی ناوزه‌دی ده‌كه‌ن.
له‌م ڕوانگه سیاسییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هاوشێوه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزان، ڕێبه‌رێكی ڕۆحی هه‌بێت، له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌كه به‌حزبی دووه‌م دێت له دوای پارتی له كوردستان و به‌تێپه‌ڕبوونی كات ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕن بۆ مه‌لا نه‌وشیروان مسته‌فا.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه:
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی میلـه‌تی كورد ئاینیان ئیسلامه و خه‌ڵكه‌كه‌ی مسوڵمانن، مامۆستایی ئاینی یا به‌شێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بڵێین (مــــــــــه‌لا) گوێ لێ گیراوه و ڕێزێكی تایبه‌تی لێ ده‌نرێت گوایه جێنشینی په‌یامبه‌ری ئیسلامن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش بڕوای به ئاین و مه‌لاش نه‌بووبێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌و ناسناوه‌ی پێ ببه‌خشرێت، به‌تێپه‌ڕبوونی كات و له‌دوای چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك، ده‌بێته كه‌سێكی پیرۆز و ئارامگه‌كه‌ی ده‌بێته شوێنی نزرگه.
نموونه بۆ ئه‌مه ئه‌و ڤیدۆیه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كۆمه‌ڵێك له تێنه‌گه‌شتوو له ئاین به‌ده‌وری گۆڕی كۆچكردوو دێن و ده‌چن، سه‌ما ده‌كه‌ن و ده‌ف لێ ده‌ده‌ن و به‌ئاشكرا داوای پیرۆزكردن و په‌رستنی ده‌كه‌ن. به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چم زۆرینه‌تان دیمه‌نه‌كه‌تان بینیوه.
له‌ڕووی شارچێتییه‌وه:
ئه‌م ڕووه له مێژه كاری له‌سه‌ر كراوه و واقیعێكی تاڵه كوردستان دابه‌شی دوو جه‌مسه‌ریی بووه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه به‌درێژایی مێژوو، له ڕاستیدا له هه‌موو وڵاتاندا ئه‌م دابه‌شبوون و شارچێتییه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه دابه‌شبوونی كوردستانی خۆمانه كه ئه‌وه‌ی ژیانی تێدا بكات، به‌ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كات كه چه‌ند دابه‌ش بووه!
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌هه‌ولێر و دهۆك بڵێت ئێوه مه‌لا مسته‌فای بارزانتان هه‌یه و ئێمه‌ش مه‌لا نه‌وشیروانمان هه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانی گورزێك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌ی پێ ببات، چونكه ڕێبه‌رێكی ڕۆحی بۆ خۆیان و سلێمانییان دروست كرد، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی خۆیان كرد به‌خاوه‌نی سلێمانی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یه‌كێتی بیر له‌وه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان ببنه‌وه به‌یه‌ك حزب كه ئه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه! یان ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه واز له پیرۆزكردنی نه‌وشیروان بێنن و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ته‌ماشای بكه‌ن كه ئه‌وشیان ئه‌سته‌مه چونكه خۆی گیرۆده‌ی ده‌ستی باڵباڵێنه.
هیوادارم واقیعبینانه بیر له‌م چه‌ند دێڕه بكه‌نه‌وه و له‌وه تێبگه‌ن ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕیفۆڕمخواز نییه و چاكسازیی پێ ناكرێ، هه‌مان ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی ساڵانی پێشووه له به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستان له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا به‌دی هاتبێت، درێژه‌پێده‌ری ته‌خوین و دژایه‌تیكردنن دژی سیاسه‌تی پێكه‌وه‌بوون و ده‌یانه‌وێت به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م، زۆرینه‌ی ڕه‌هابن.
ئا ئه‌مه‌یه خۆڵكردنه چاوی هه‌ژاران به‌ناوی باوك و گه‌وجاندنی نه‌وه‌یه‌ك له ڕۆشنبیران، تێكدانی داونه‌ریتی سه‌ر گۆڕستان، سه‌ماكردنی ئیسلامییانه له‌سه‌ر گۆڕ و مردووان و به‌پیرۆزكردنیان.